আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - কুৰ্দি অনুবাদ- ছালাহুদ্দিন

غافر

external-link copy
1 : 40

حمٓ

سووره‌تی (غافر) (واته‌: لێخۆشبوو) سووره‌تێكی مه‌ككی یه‌ ته‌نها ئایه‌تی (٥٦ و ٥٧) نه‌بێت كه‌ مه‌ده‌نی یه‌ (٨٥) ئایه‌ته‌ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ حم (١) ] له‌سه‌ره‌تای سووره‌تی (به‌قه‌ره‌)دا باسی ئه‌م پیتانه‌مان كرد كه‌ له‌سه‌ره‌تای هه‌ندێك له‌ سووره‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزه‌وه‌ هاتوون. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 40

تَنزِيلُ ٱلۡكِتَٰبِ مِنَ ٱللَّهِ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡعَلِيمِ

[ تَنْزِيلُ الْكِتَابِ مِنَ اللَّهِ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ (٢) ] ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌ دابه‌زێنراوه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ كه‌ خوایه‌كی زۆر به‌عیززه‌ت و زانایه‌. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 40

غَافِرِ ٱلذَّنۢبِ وَقَابِلِ ٱلتَّوۡبِ شَدِيدِ ٱلۡعِقَابِ ذِي ٱلطَّوۡلِۖ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۖ إِلَيۡهِ ٱلۡمَصِيرُ

[ غَافِرِ الذَّنْبِ ] خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبووه‌ بۆ تاوانی پێشووی به‌نده‌كانی [ وَقَابِلِ التَّوْبِ ] وه‌ له‌ داهاتوودا ته‌وبه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ قه‌بووڵ ئه‌كات كه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌و ته‌وبه‌ ئه‌كه‌ن [ شَدِيدِ الْعِقَابِ ] وه‌ سزایشی زۆر سه‌خته‌ بۆ كافران و بێباوه‌ڕان و سه‌رپێچیكاران [ ذِي الطَّوْلِ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ خاوه‌نی فه‌زڵ و نیعمه‌ت و چاكه‌ی زۆره‌ به‌سه‌ر به‌نده‌كانیه‌وه‌و بۆیان درێژ ئه‌كاته‌وه‌ [ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ ] هیچ په‌رستراوێك به‌ حه‌ق نیه‌ شایه‌نی په‌رستن بێ ته‌نها زاتی پیرۆزی (الله) نه‌بێ [ إِلَيْهِ الْمَصِيرُ (٣) ] سه‌ره‌نجام و گه‌ڕانه‌وه‌یش له‌ ڕۆژی دوایی ته‌نها بۆ لای خوای گه‌وره‌یه‌. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 40

مَا يُجَٰدِلُ فِيٓ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ إِلَّا ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فَلَا يَغۡرُرۡكَ تَقَلُّبُهُمۡ فِي ٱلۡبِلَٰدِ

[ مَا يُجَادِلُ فِي آيَاتِ اللَّهِ إِلَّا الَّذِينَ كَفَرُوا ] هیچ كه‌سێك مشتومڕو ده‌مه‌قالێ ناكات سه‌باره‌ت به‌ ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ له‌ پاش روونكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌تی بكاته‌وه‌ ته‌نها كافران نه‌بێت [ فَلَا يَغْرُرْكَ تَقَلُّبُهُمْ فِي الْبِلَادِ (٤) ] بۆیه‌ گه‌ڕانیان له‌ وڵاتاندا بۆ بازرگانی و ده‌ستخستنی دونیاو سه‌روه‌ت و سامانیان له‌ خشته‌ت نه‌بات و پێیان هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێی. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 40

كَذَّبَتۡ قَبۡلَهُمۡ قَوۡمُ نُوحٖ وَٱلۡأَحۡزَابُ مِنۢ بَعۡدِهِمۡۖ وَهَمَّتۡ كُلُّ أُمَّةِۭ بِرَسُولِهِمۡ لِيَأۡخُذُوهُۖ وَجَٰدَلُواْ بِٱلۡبَٰطِلِ لِيُدۡحِضُواْ بِهِ ٱلۡحَقَّ فَأَخَذۡتُهُمۡۖ فَكَيۡفَ كَانَ عِقَابِ

[ كَذَّبَتْ قَبْلَهُمْ قَوْمُ نُوحٍ وَالْأَحْزَابُ مِنْ بَعْدِهِمْ ] پێش ئه‌مانیش قه‌ومی نوح پێغه‌مبه‌ر نوحیان - صلی الله علیه وسلم - به‌درۆ زانی وه‌ حیزبه‌كانی تریش ئه‌وانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ران پێغه‌مبه‌رانیان به‌ درۆزانی و باوه‌ڕیان پێ نه‌كردن [ وَهَمَّتْ كُلُّ أُمَّةٍ بِرَسُولِهِمْ لِيَأْخُذُوهُ ] وه‌ هه‌موو ئوممه‌تێك ویستیان پێغه‌مبه‌رانیان بگرن یان سزایان بده‌ن یان بكوژن [ وَجَادَلُوا بِالْبَاطِلِ لِيُدْحِضُوا بِهِ الْحَقَّ ] وه‌ به‌ باتڵ و پووچه‌ڵ ده‌مه‌قالێ و موناقه‌شه‌ی پێغه‌مبه‌رانیان كرد تا به‌ گومانی خۆیان به‌و باتڵه‌ حه‌قی پێ لابه‌رن و له‌ناوبه‌رن و به‌تاڵ بكه‌نه‌وه‌ [ فَأَخَذْتُهُمْ ] به‌ڵام من ئه‌و بێ باوه‌ڕانه‌م برده‌وه‌و له‌ناوم بردن [ فَكَيْفَ كَانَ عِقَابِ (٥) ] ده‌ی بزانه‌ سزای من چۆن بووه‌و چۆن له‌ناوم بردن، واته‌: سزام زۆر سه‌خت و به‌ ئێش و ئازاره‌. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 40

وَكَذَٰلِكَ حَقَّتۡ كَلِمَتُ رَبِّكَ عَلَى ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ أَنَّهُمۡ أَصۡحَٰبُ ٱلنَّارِ

[ وَكَذَلِكَ حَقَّتْ كَلِمَتُ رَبِّكَ عَلَى الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّهُمْ أَصْحَابُ النَّارِ (٦) ] وه‌ به‌م شێوازه‌ وشه‌ی سزای خوای گه‌وره‌ به‌سه‌ر ئه‌و كافرانه‌دا جێبه‌جێ بوو كه‌ ئه‌وانه‌ هاوه‌ڵی ئاگری دۆزه‌خن وه‌ ئه‌خرێنه‌ ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌، وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ سزای كافرانی قوڕه‌یش ده‌ده‌ین ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ نه‌هێنن info
التفاسير:

external-link copy
7 : 40

ٱلَّذِينَ يَحۡمِلُونَ ٱلۡعَرۡشَ وَمَنۡ حَوۡلَهُۥ يُسَبِّحُونَ بِحَمۡدِ رَبِّهِمۡ وَيُؤۡمِنُونَ بِهِۦ وَيَسۡتَغۡفِرُونَ لِلَّذِينَ ءَامَنُواْۖ رَبَّنَا وَسِعۡتَ كُلَّ شَيۡءٖ رَّحۡمَةٗ وَعِلۡمٗا فَٱغۡفِرۡ لِلَّذِينَ تَابُواْ وَٱتَّبَعُواْ سَبِيلَكَ وَقِهِمۡ عَذَابَ ٱلۡجَحِيمِ

{هه‌ڵگرانى عه‌رشى خواى گه‌وره‌ داواى لێخۆشبوون بۆ باوه‌ڕداران ده‌كه‌ن} [ الَّذِينَ يَحْمِلُونَ الْعَرْشَ وَمَنْ حَوْلَهُ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَيُؤْمِنُونَ بِهِ ] ئه‌و فریشتانه‌ی كه‌ عه‌رشی پیرۆزی خوای گه‌وره‌یان هه‌ڵگرتووه‌ وه‌ ئه‌و فریشتانه‌یشی كه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری عه‌رشی خوای گه‌وره‌ن خوای گه‌وره‌ به‌ پاك ڕائه‌گرن له‌ هه‌موو كه‌موكوڕیه‌ك، وه‌ ته‌سبیحات و حه‌مدو سه‌ناو ستایشی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن وه‌ باوه‌ڕ به‌ خوای گه‌وره‌ دێنن و ملكه‌چین [ وَيَسْتَغْفِرُونَ لِلَّذِينَ آمَنُوا ] وه‌ داوای لێخۆشبوون بۆ باوه‌ڕداران ئه‌كه‌ن [ رَبَّنَا وَسِعْتَ كُلَّ شَيْءٍ رَحْمَةً وَعِلْمًا ] ئه‌لێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ڕه‌حمه‌ت و زانیاری تۆ زۆر فراوانه‌و هه‌موو شتێكی گرتۆته‌وه‌ [ فَاغْفِرْ لِلَّذِينَ تَابُوا وَاتَّبَعُوا سَبِيلَكَ ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار له‌و كه‌سانه‌ خۆشبه‌ كه‌ ته‌وبه‌یان كردووه‌و ڕێگای تۆیان گرتۆته‌به‌ر [ وَقِهِمْ عَذَابَ الْجَحِيمِ (٧) ] وه‌ بیانپارێزه‌ له‌ سزای ئاگری دۆزه‌خ. info
التفاسير: