আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - কুৰ্দি অনুবাদ- ছালাহুদ্দিন

الزمر

external-link copy
1 : 39

تَنزِيلُ ٱلۡكِتَٰبِ مِنَ ٱللَّهِ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡحَكِيمِ

سووره‌تی (زومه‌ر) (واته‌: پۆل پۆل و كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌ ته‌نها ئایه‌ته‌كانى (٥٢-٥٤) نه‌بێت كه‌ مه‌ده‌نى یه‌و (٧٥) ئایه‌ته‌ پێغه‌مبه‌ری خوا -صلی الله علیه وسلم - هیچ شه‌وێك ناخه‌وت تا سووره‌تی (زومه‌رو ئیسراء)ی نه‌خوێندایه‌ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ تَنْزِيلُ الْكِتَابِ مِنَ اللَّهِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ (١) ] ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌ دابه‌زێنراوه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ كه‌ خوایه‌كی زۆر به‌عیززه‌ت و باڵاده‌ست و كاربه‌جێیه‌ له‌ وته‌و كرده‌وه‌و شه‌رع و قه‌ده‌ریدا. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 39

إِنَّآ أَنزَلۡنَآ إِلَيۡكَ ٱلۡكِتَٰبَ بِٱلۡحَقِّ فَٱعۡبُدِ ٱللَّهَ مُخۡلِصٗا لَّهُ ٱلدِّينَ

[ إِنَّا أَنْزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ ] ئه‌ى محمد -صلی الله علیه وسلم - ئێمه‌ ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌مان بۆ تۆ دابه‌زاندووه‌ كه‌ هه‌رچی تیایه‌ هه‌مووى حه‌قه‌ له‌ ته‌وحیدو ئیمان و شه‌رع و هه‌واڵ [ فَاعْبُدِ اللَّهَ مُخْلِصًا لَهُ الدِّينَ (٢) ] تۆش عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ بكه‌ به‌ ئیخلاص و دڵسۆزی و نیازپاكیه‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 39

أَلَا لِلَّهِ ٱلدِّينُ ٱلۡخَالِصُۚ وَٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُواْ مِن دُونِهِۦٓ أَوۡلِيَآءَ مَا نَعۡبُدُهُمۡ إِلَّا لِيُقَرِّبُونَآ إِلَى ٱللَّهِ زُلۡفَىٰٓ إِنَّ ٱللَّهَ يَحۡكُمُ بَيۡنَهُمۡ فِي مَا هُمۡ فِيهِ يَخۡتَلِفُونَۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي مَنۡ هُوَ كَٰذِبٞ كَفَّارٞ

[ أَلَا لِلَّهِ الدِّينُ الْخَالِصُ ] ئایا په‌رستنی پاك و بێگه‌رد له‌ شیرك و ڕیا ته‌نها بۆ خوای گه‌وره‌ نیه‌، (واته‌: خواى گه‌وره‌، په‌رستن و كرده‌وه‌یه‌ك قبوڵ ده‌كات و وه‌رده‌گرێت كه‌ ته‌نها له‌به‌ر ره‌زامه‌ندى ئه‌و ئه‌نجام درابێت) [ وَالَّذِينَ اتَّخَذُوا مِنْ دُونِهِ أَوْلِيَاءَ ] وه‌ ئه‌وانه‌یشی كه‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ هه‌ندێك ئه‌ولیاو شتی تریان داناوه‌و ئه‌یپه‌رستن كه‌ پێیان بڵێی بۆچی جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌مانه‌ ئه‌په‌رستن [ مَا نَعْبُدُهُمْ إِلَّا لِيُقَرِّبُونَا إِلَى اللَّهِ زُلْفَى ] ئه‌وان ئه‌ڵێن: ئێمه‌ ئه‌زانین ئه‌مانه‌ ئێمه‌یان دروست نه‌كردووه‌و ڕزقی ئێمه‌ ناده‌ن به‌ڵام نایانپه‌رستین ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ نه‌بێ كه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ نزیكمان بكه‌نه‌وه‌و شه‌فاعه‌تمان بۆ بكه‌ن، (خه‌ڵكى ئه‌م سه‌رده‌مه‌یش كه‌ ده‌چنه‌ سه‌ر دارو به‌ردو گۆڕو په‌رستگاكان كه‌ پێیان بڵێیت بۆ ئه‌مانه‌ ده‌په‌رستن و عیباده‌تیان بۆ ده‌كه‌ن!؟ هه‌مان گومانى هاوبه‌شبڕیارده‌رانى سه‌رده‌مى نه‌زانى و نه‌فامى دێننه‌وه‌و ده‌ڵێن ئێمه‌ نایانپه‌رستین ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ نه‌بێت له‌ خوامان نزیك بكه‌نه‌وه‌و شه‌فاعه‌تمان بۆ بكه‌ن، قسه‌و نیه‌ت و گومان و كرداریان یه‌كه‌، وه‌ سزایشان یه‌ك ده‌بێت له‌ رۆژى قیامه‌ت) [ إِنَّ اللَّهَ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ فِي مَا هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ] به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ خۆی له‌ رۆژى قیامه‌ت بڕیار له‌ نێوان موسڵمانان و كافران و موشریكاندا ئه‌دات له‌و جیاوازى و ناكۆكییه‌ی كه‌ له‌ نێوانیاندا هه‌بووه‌ له‌ دونیادا له‌سه‌ر دین [ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي مَنْ هُوَ كَاذِبٌ كَفَّارٌ (٣) ] به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی كه‌سانێك نادات كه‌ زۆر درۆزن و زۆر كافر بن. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 39

لَّوۡ أَرَادَ ٱللَّهُ أَن يَتَّخِذَ وَلَدٗا لَّٱصۡطَفَىٰ مِمَّا يَخۡلُقُ مَا يَشَآءُۚ سُبۡحَٰنَهُۥۖ هُوَ ٱللَّهُ ٱلۡوَٰحِدُ ٱلۡقَهَّارُ

[ لَوْ أَرَادَ اللَّهُ أَنْ يَتَّخِذَ وَلَدًا لَاصْطَفَى مِمَّا يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ بیوستایه‌ منداڵێك بۆ خۆی بڕیار بدات ئه‌وه‌ له‌ناو دروستكراوانی ئه‌وه‌ی كه‌ خۆی ویستی لێبوایه‌ هه‌ڵیئه‌بژارد، (مه‌رج داده‌نرێت و مه‌رج نیه‌ جێبه‌جێ ببێت، وه‌ دروسته‌و ده‌گونجێت مه‌رج په‌یوه‌ست بكرێت به‌ شتێكى موسته‌حیل و ئه‌سته‌مه‌وه‌ له‌به‌ر مه‌به‌ستى قسه‌كه‌ر، وه‌ ئه‌سته‌مه‌ خواى گه‌وره‌ منداڵ بۆ خۆى بڕیار بدات) [ سُبْحَانَهُ هُوَ اللَّهُ الْوَاحِدُ الْقَهَّارُ (٤) ] پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ خوای گه‌وره‌، خوای گه‌وره‌ پێویستی به‌ منداڵ نیه‌، دروستكراو چۆن ئه‌بێ به‌ منداڵی خالق و دروستكار هه‌ر خوای گه‌وره‌یه‌ كه‌ تاك و ته‌نهایه‌ وه‌ زۆر باڵاده‌سته‌. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 39

خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ بِٱلۡحَقِّۖ يُكَوِّرُ ٱلَّيۡلَ عَلَى ٱلنَّهَارِ وَيُكَوِّرُ ٱلنَّهَارَ عَلَى ٱلَّيۡلِۖ وَسَخَّرَ ٱلشَّمۡسَ وَٱلۡقَمَرَۖ كُلّٞ يَجۡرِي لِأَجَلٖ مُّسَمًّىۗ أَلَا هُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡغَفَّٰرُ

[ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بِالْحَقِّ ] خوای گه‌وره‌ ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌كانی دروست كردووه‌ به‌ حه‌ق، بێهوده‌و بێ حیكمه‌ت دروستی نه‌كردووه‌ [ يُكَوِّرُ اللَّيْلَ عَلَى النَّهَارِ وَيُكَوِّرُ النَّهَارَ عَلَى اللَّيْلِ ] شه‌و به‌ دوای ڕۆژدا ئه‌هێنێت و به‌ تاریكی شه‌و ڕۆژ دائه‌پۆشێ، وه‌ به‌ ڕووناكی ڕۆژ شه‌و دائه‌پۆشێت و به‌خێرایی به‌ دوای یه‌كدا دێن {خۆرو مانگ جێگیر نین و ده‌جولێن} [ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ ] وه‌ خۆرو مانگی ژێربار كردووه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندى ئێوه‌ [ كُلٌّ يَجْرِي لِأَجَلٍ مُسَمًّى ] هه‌ر یه‌كێك له‌مانه‌ ئه‌ڕۆن بۆ كاتی دیاریكراوی خۆیان كه‌ كۆتایی هاتنی دونیایه‌، (ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ خۆرو مانگ جێگیر نین و ده‌جولێنه‌وه‌) [ أَلَا هُوَ الْعَزِيزُ الْغَفَّارُ (٥) ] بزانن هه‌ر خوای گه‌وره‌یه‌ زۆر به‌ عیززه‌ت و لێخۆشبووه‌. info
التفاسير: