আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - কুৰ্দি অনুবাদ- ছালাহুদ্দিন

سبأ

external-link copy
1 : 34

ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِي لَهُۥ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَهُ ٱلۡحَمۡدُ فِي ٱلۡأٓخِرَةِۚ وَهُوَ ٱلۡحَكِيمُ ٱلۡخَبِيرُ

سووره‌تی (سه‌به‌ء) (ناوچه‌یه‌كه‌ له‌ یه‌مه‌ن) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌ ته‌نها ئایه‌تى (٦) نه‌بێت كه‌ مه‌ده‌نى یه‌و (٥٤) ئایه‌ته‌ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] حه‌مدو سه‌ناو ستایش بۆ (الله) ئه‌و خوایه‌ی كه‌ هه‌رچی له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌كانه‌ هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌و له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌دایه‌و به‌ ته‌نها هه‌ڵسوكه‌وتى تێدا ده‌كات [ وَلَهُ الْحَمْدُ فِي الْآخِرَةِ ] وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تیشدا باوه‌ڕداران هه‌ر حه‌مدو سه‌ناو ستایشی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن كاتێك كه‌ ئه‌چنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ [ وَهُوَ الْحَكِيمُ الْخَبِيرُ (١) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر كاربه‌جێ و دانایه‌ له‌ وته‌و كرده‌وه‌و شه‌رع و بڕیاریدا، وه‌ زۆر زانیاریه‌كی وردی هه‌یه‌ به‌ دروستكراوه‌كانی. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 34

يَعۡلَمُ مَا يَلِجُ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَمَا يَخۡرُجُ مِنۡهَا وَمَا يَنزِلُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ وَمَا يَعۡرُجُ فِيهَاۚ وَهُوَ ٱلرَّحِيمُ ٱلۡغَفُورُ

{زانیاری فراوانی خوای گەورە} [ يَعْلَمُ مَا يَلِجُ فِي الْأَرْضِ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زانیاری هه‌یه‌ به‌ ژماره‌ى هه‌موو ئه‌و دڵۆپه‌ بارانانه‌ى كه‌ ئه‌چێته‌ ناو زه‌وییه‌وه‌، وه‌ به‌ ژماره‌ى هه‌موو ئه‌و مردووانه‌ى كه‌ ده‌خرێنه‌ ناو زه‌وییه‌وه‌ [ وَمَا يَخْرُجُ مِنْهَا ] وه‌ زانیارى هه‌یه‌ به‌ ژماره‌و چۆنێتى و سیفاتى هه‌موو ئه‌وه‌ ڕووه‌ك و دانه‌وێڵانه‌ى كه‌ له‌ زه‌وی ده‌رئه‌چێ [ وَمَا يَنْزِلُ مِنَ السَّمَاءِ ] وه‌ زانیارى هه‌یه‌ به‌ ژماره‌و چۆنێتى هه‌موو ئه‌و به‌فرو باران و ته‌رزه‌یه‌ى كه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ دائه‌به‌زێ [ وَمَا يَعْرُجُ فِيهَا ] وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌رز ئه‌بێته‌وه‌ بۆ ئاسمان له‌ فریشته‌كان و كرده‌وه‌ی به‌نده‌كان [ وَهُوَ الرَّحِيمُ الْغَفُورُ (٢) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر به‌ڕه‌حم و سۆزو به‌زه‌ییه‌ به‌ به‌نده‌كانی وه‌ زۆر لێخۆشبووه‌ به‌ تاوانه‌كانیان. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 34

وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَا تَأۡتِينَا ٱلسَّاعَةُۖ قُلۡ بَلَىٰ وَرَبِّي لَتَأۡتِيَنَّكُمۡ عَٰلِمِ ٱلۡغَيۡبِۖ لَا يَعۡزُبُ عَنۡهُ مِثۡقَالُ ذَرَّةٖ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَلَا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَآ أَصۡغَرُ مِن ذَٰلِكَ وَلَآ أَكۡبَرُ إِلَّا فِي كِتَٰبٖ مُّبِينٖ

[ وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لَا تَأْتِينَا السَّاعَةُ ] كافران ئه‌یانووت: ڕۆژی قیامه‌ت نایات و زیندوو بوونه‌وه‌ نیه‌و نكوڵیان لێ ده‌كرد [ قُلْ بَلَى وَرَبِّي لَتَأْتِيَنَّكُمْ ] خواى گه‌وره‌ فه‌رمووى: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: به‌ڵێ سوێند بێ به‌ په‌روه‌ردگارم به‌دڵنیایی قیامه‌ت به‌سه‌رتاندا دێت و زیندوو ئه‌بنه‌وه‌، (ئه‌م ئایه‌ته‌ یه‌كێكه‌ له‌و سێ ئایه‌ته‌ى كه‌ خواى گه‌وره‌ فه‌رمان ده‌كات به‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - سوێند بخوات به‌ خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ر زیندووبوونه‌وه‌ كاتێك كه‌ كافران نكوڵى لێ ده‌كه‌ن، ئایه‌تى دووه‌م له‌ سووره‌تى (یونس)ه‌: [ وَيَسْتَنْبِئُونَكَ أَحَقٌّ هُوَ قُلْ إِي وَرَبِّي إِنَّهُ لَحَقٌّ وَمَا أَنْتُمْ بِمُعْجِزِينَ (٥٣) ] وه‌ ئایه‌تى سێیه‌م له‌ سووره‌تى (التغابن)ه‌: [ زَعَمَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنْ لَنْ يُبْعَثُوا قُلْ بَلَى وَرَبِّي لَتُبْعَثُنَّ ثُمَّ لَتُنَبَّؤُنَّ بِمَا عَمِلْتُمْ وَذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ (٧) ] كه‌ ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ ده‌بێت ته‌نها سوێند به‌ خواى گه‌وره‌ بخورێت [ عَالِمِ الْغَيْبِ لَا يَعْزُبُ عَنْهُ مِثْقَالُ ذَرَّةٍ فِي السَّمَاوَاتِ وَلَا فِي الْأَرْضِ ] خوای گه‌وره‌ زانای نهێنیه‌كانه‌ و هیچ شتێك له‌ خوای گه‌وره‌ ناشاردرێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ئه‌ندازه‌ی مێرووله‌یه‌كی وردی بچووكیش بێت، یان به‌ ئه‌ندازه‌ی مسقالی گه‌ردێك بێت له‌ ئاسمانه‌كان بێت یان له‌ زه‌وی بێ ئیلا خواى گه‌وره‌ زانیارى پێى هه‌یه‌ [ وَلَا أَصْغَرُ مِنْ ذَلِكَ وَلَا أَكْبَرُ ] یان له‌مه‌ بچووكتر بێ یان گه‌وره‌تر بێت [ إِلَّا فِي كِتَابٍ مُبِينٍ (٣) ] ئیلا هه‌مووی له‌ كتابێكی ئاشكرا جێگیر كراوه‌و نووسراوه‌ كه‌ (لوح المحفوظ)ه. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 34

لِّيَجۡزِيَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِۚ أُوْلَٰٓئِكَ لَهُم مَّغۡفِرَةٞ وَرِزۡقٞ كَرِيمٞ

[ لِيَجْزِيَ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ] بۆیه‌ قیامه‌ت دێت تا خوای گه‌وره‌ پاداشتی ئه‌و كه‌سانه‌ بداته‌وه‌ كه‌ ئیمانیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه‌ (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه‌ له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه‌ نه‌بێت) [ أُولَئِكَ لَهُمْ مَغْفِرَةٌ وَرِزْقٌ كَرِيمٌ (٤) ] ئه‌مانه‌ لێخۆشبوونی خوای گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه‌ بۆ تاوانه‌كانیان وه‌ ڕزق و ڕۆزیه‌كی به‌تام و باش و به‌ڕێزیان بۆ هه‌یه‌ له‌ به‌هه‌شتدا. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 34

وَٱلَّذِينَ سَعَوۡ فِيٓ ءَايَٰتِنَا مُعَٰجِزِينَ أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ عَذَابٞ مِّن رِّجۡزٍ أَلِيمٞ

[ وَالَّذِينَ سَعَوْا فِي آيَاتِنَا ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه‌ هه‌وڵ و كۆششیان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ئایه‌ت و نیشانه‌كانی ئێمه‌ به‌تاڵ بكه‌نه‌وه‌و رێگرى له‌ دین بكه‌ن و پێغه‌مبه‌ران به‌ درۆ بزانن [ مُعَاجِزِينَ ] ئه‌وانه‌ بێ ده‌سه‌ڵاتن وه‌ ڕزگاریان نابێ له‌ سزای خوای گه‌وره‌ [ أُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ مِنْ رِجْزٍ أَلِيمٌ (٥) ] وه‌ ئه‌مانه‌ سزایان بۆ هه‌یه‌ به‌ڵام خراپترین و سه‌ختترین سزا سزایه‌كی زۆر به‌ ئێش و ئازاریان بۆ هه‌یه‌. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 34

وَيَرَى ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ ٱلَّذِيٓ أُنزِلَ إِلَيۡكَ مِن رَّبِّكَ هُوَ ٱلۡحَقَّ وَيَهۡدِيٓ إِلَىٰ صِرَٰطِ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡحَمِيدِ

[ وَيَرَى الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ الَّذِي أُنْزِلَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ هُوَ الْحَقَّ ] به‌ڵام زانا باوه‌ڕداره‌كان وا ئه‌بینن وه‌ باوه‌ڕیان وایه‌ وه‌ ئه‌زانن كه‌ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌ بۆت دابه‌زیوه‌ ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه‌ حه‌قه‌، وه‌ له‌قیامه‌تیش به‌ (عین الیقین )ده‌یبینن، كه‌ لێره‌ زانایان مه‌به‌ست پێی صه‌حابه‌یه‌، یان مه‌به‌ست پێی باوه‌ڕدارانی ئه‌هلی كتابه‌ [ وَيَهْدِي إِلَى صِرَاطِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ (٦) ] وه‌ ئه‌زانن كه‌ ئه‌م قورئانه‌ ڕێنمایی خه‌ڵكى ئه‌كات بۆ ڕێگای راستى خوای گه‌وره‌ كه‌ خوایه‌كی زۆر به‌ عیززه‌ت و باڵاده‌سته‌ وه‌ زۆر سوپاسكراوه‌. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 34

وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ هَلۡ نَدُلُّكُمۡ عَلَىٰ رَجُلٖ يُنَبِّئُكُمۡ إِذَا مُزِّقۡتُمۡ كُلَّ مُمَزَّقٍ إِنَّكُمۡ لَفِي خَلۡقٖ جَدِيدٍ

[ وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا هَلْ نَدُلُّكُمْ عَلَى رَجُلٍ يُنَبِّئُكُمْ إِذَا مُزِّقْتُمْ كُلَّ مُمَزَّقٍ إِنَّكُمْ لَفِي خَلْقٍ جَدِيدٍ (٧) ] وه‌ كافران وه‌كو گاڵته‌جاری و سووكایه‌تی ئه‌یانووت: ئایا ڕێنماییتان بكه‌ین بۆ پیاوێك كه‌ مه‌به‌ستیان پێی پێغه‌مبه‌ره‌ - صلی الله علیه وسلم - كه‌ ئه‌م پیاوه‌ هه‌واڵتان پێ ئه‌دات و پێتان ئه‌ڵێ: كاتێك كه‌ ئێوه‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌مرن و له‌ناو زه‌ویدا ده‌ڕزێن وه‌ نامێنن و ده‌بن به‌ خۆڵ سه‌رله‌نوێ ئه‌بن به‌ دروستكراوێكی تازه‌و له‌ناو گۆڕه‌كانتاندا زیندوو ئه‌كرێنه‌وه‌. info
التفاسير: