আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - কুৰ্দি অনুবাদ- ছালাহুদ্দিন

مریم

external-link copy
1 : 19

كٓهيعٓصٓ

سووره‌تی (مه‌ریه‌م) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌ ته‌نها ئایه‌تى (٥٨ و ٧١) نه‌بێت كه‌ مه‌ده‌نى یه‌ (٩٨) ئایه‌ته‌ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ كهيعص (١) ] له‌ سه‌ره‌تای سووره‌تی (به‌قه‌ره‌) باسی ئه‌م پیتانه‌مان كرد كه‌ له‌سه‌ره‌تای هه‌ندێك له‌ سووره‌ته‌كانى قورئانى پیرۆزدا هاتوون. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 19

ذِكۡرُ رَحۡمَتِ رَبِّكَ عَبۡدَهُۥ زَكَرِيَّآ

{بەسەرهاتی زەكەریا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -} [ ذِكْرُ رَحْمَتِ رَبِّكَ عَبْدَهُ زَكَرِيَّا (٢) ] ئه‌مه‌ باسی ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگارته‌ بۆ به‌نده‌و پێغه‌مبه‌ری خۆی زه‌كه‌ریا - صلى الله عليه وسلم - كه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ پێغه‌مبه‌رانی به‌نی ئیسرائیل، وه‌ دارتاش بووه‌، وه‌ خێزانه‌كه‌یشی خوشكی مه‌ریه‌م بووه‌و پووری عیسا پێغه‌مبه‌ر بووه‌ - صلى الله عليه وسلم -. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 19

إِذۡ نَادَىٰ رَبَّهُۥ نِدَآءً خَفِيّٗا

[ إِذْ نَادَى رَبَّهُ نِدَاءً خَفِيًّا (٣) ] كاتێك پاڕایه‌وه‌ و بانگی له‌ په‌روه‌ردگاری خۆی كرد به‌ نهێنی، چونكه‌ لاى خواى گه‌وره‌ دوعاى نهێنى خۆشه‌ویستتره‌. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 19

قَالَ رَبِّ إِنِّي وَهَنَ ٱلۡعَظۡمُ مِنِّي وَٱشۡتَعَلَ ٱلرَّأۡسُ شَيۡبٗا وَلَمۡ أَكُنۢ بِدُعَآئِكَ رَبِّ شَقِيّٗا

[ قَالَ رَبِّ إِنِّي وَهَنَ الْعَظْمُ مِنِّي ] فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگارم من ئێسكه‌كانم لاواز بووه‌ [ وَاشْتَعَلَ الرَّأْسُ شَيْبًا ] وه‌ سه‌رم سپی بووه‌ واته‌: پیر بوومه‌ [ وَلَمْ أَكُنْ بِدُعَائِكَ رَبِّ شَقِيًّا (٤) ] وه‌ ئه‌ی په‌روه‌ردگار هه‌رگیز من له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دوعاو پاڕانه‌وه‌كانم كه‌ لێت ئه‌پاڕێمه‌وه‌ نائومێد نه‌بوومه‌و هه‌میشه‌ وه‌ڵامی منت داوه‌ته‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 19

وَإِنِّي خِفۡتُ ٱلۡمَوَٰلِيَ مِن وَرَآءِي وَكَانَتِ ٱمۡرَأَتِي عَاقِرٗا فَهَبۡ لِي مِن لَّدُنكَ وَلِيّٗا

[ وَإِنِّي خِفْتُ الْمَوَالِيَ مِنْ وَرَائِي ] وه‌ من له‌ خزم و نه‌وه‌كانم ئه‌ترسێم له‌ پاش خۆم كه‌ بمرم ئه‌وان پشت له‌ دین بكه‌ن [ وَكَانَتِ امْرَأَتِي عَاقِرًا ] وه‌ خێزانه‌كه‌یشم نه‌زۆكه‌و منداڵی نابێ وه‌ ته‌مه‌نی زۆر گه‌وره‌یه‌ [ فَهَبْ لِي مِنْ لَدُنْكَ وَلِيًّا (٥) ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار له‌لایه‌ن خۆته‌وه‌ منداڵێكم پێ ببه‌خشه‌. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 19

يَرِثُنِي وَيَرِثُ مِنۡ ءَالِ يَعۡقُوبَۖ وَٱجۡعَلۡهُ رَبِّ رَضِيّٗا

[ يَرِثُنِي وَيَرِثُ مِنْ آلِ يَعْقُوبَ ] تا ببێ به‌ میراتگری من و میراتگری ئالی یه‌عقوب له‌ میراتی زانست و زانیارى و پێغه‌مبه‌رایه‌تی نه‌ك میراتی ماڵ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زه‌كه‌ریا - صلى الله عليه وسلم - خۆی كه‌سێكی هه‌ژار بووه‌و دارتاش بووه‌، وه‌ پێغه‌مبه‌رانیش له‌وه‌ گه‌وره‌ترن كه‌ داوای منداڵ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ببێ به‌ میراتگری ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانیان، وه‌ كه‌س نابێت به‌ میراتگرى پێغه‌مبه‌ران و ئه‌وه‌ى به‌جێى ده‌هێڵن ده‌بێت به‌ صه‌ده‌قه‌ [ وَاجْعَلْهُ رَبِّ رَضِيًّا (٦) ] وه‌ ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌و مناڵه‌ی كه‌ پێم ئه‌به‌خشی منداڵێك بێ كه‌ خۆت وه‌ به‌نده‌كانیش لێی ڕازی بن له‌ دین و ڕه‌وشت و ئه‌خلاقی. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 19

يَٰزَكَرِيَّآ إِنَّا نُبَشِّرُكَ بِغُلَٰمٍ ٱسۡمُهُۥ يَحۡيَىٰ لَمۡ نَجۡعَل لَّهُۥ مِن قَبۡلُ سَمِيّٗا

{موژدەی یەحیا بە زەكەریا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم – درا} [ يَا زَكَرِيَّا إِنَّا نُبَشِّرُكَ بِغُلَامٍ اسْمُهُ يَحْيَى ] خوای گه‌وره‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌ ئه‌ی زه‌كه‌ریا - صلى الله عليه وسلم - ئێمه‌ موژده‌ت پێ ده‌ده‌ین به‌ مناڵێك كه‌ ناوی لێ ئه‌نێین یه‌حیا [ لَمْ نَجْعَلْ لَهُ مِنْ قَبْلُ سَمِيًّا (٧) ] پێش ئه‌م هیچ كه‌سێكی ترمان ناو نه‌ناوه‌ به‌ یه‌حیا، یان هاوشێوه‌ی نه‌بووه‌. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 19

قَالَ رَبِّ أَنَّىٰ يَكُونُ لِي غُلَٰمٞ وَكَانَتِ ٱمۡرَأَتِي عَاقِرٗا وَقَدۡ بَلَغۡتُ مِنَ ٱلۡكِبَرِ عِتِيّٗا

[ قَالَ رَبِّ أَنَّى يَكُونُ لِي غُلَامٌ وَكَانَتِ امْرَأَتِي عَاقِرًا ] زه‌كه‌ریاش - صلى الله عليه وسلم - سه‌ری سوڕما له‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌و وتى: ئه‌ى په‌روه‌ردگار من چۆن منداڵم ئه‌بێ له‌و ته‌مه‌نه‌ پیره‌، كه‌ ته‌مه‌نى سه‌دو بیست ساڵ بووه‌، وه‌ خێزانه‌كه‌یشم نه‌زۆكه‌و به‌ گه‌نجى منداڵى نه‌بووه‌ چۆن له‌م ته‌مه‌نه‌ منداڵی ده‌بێت، كه‌ ته‌مه‌نى نه‌وه‌دو هه‌شت ساڵ بووه‌ [ وَقَدْ بَلَغْتُ مِنَ الْكِبَرِ عِتِيًّا (٨) ] وه‌ گه‌یشتوومه‌ته‌ ئه‌وپه‌ڕی ته‌مه‌نی پیرێتی. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 19

قَالَ كَذَٰلِكَ قَالَ رَبُّكَ هُوَ عَلَيَّ هَيِّنٞ وَقَدۡ خَلَقۡتُكَ مِن قَبۡلُ وَلَمۡ تَكُ شَيۡـٔٗا

[ قَالَ كَذَلِكَ ] فریشته‌كه‌ فه‌رمووی: به‌ڵێ به‌م شێوازه‌یه‌ [ قَالَ رَبُّكَ هُوَ عَلَيَّ هَيِّنٌ ] په‌روه‌ردگارت ده‌فه‌رمووێ: ئه‌م شته‌ له‌ لای من زۆر سووك و ئاسانه‌ [ وَقَدْ خَلَقْتُكَ مِنْ قَبْلُ وَلَمْ تَكُ شَيْئًا (٩) ] كه‌ من پێشتر تۆم دروست كردووه‌ له‌ نه‌بوونه‌وه‌ تۆم هێناوه‌ته‌ بوون و هیچ شتێك نه‌بوویته‌ ئێستا له‌ دایك و باوكێك مناڵێك دروست بكه‌م زۆر ئاسانتره. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 19

قَالَ رَبِّ ٱجۡعَل لِّيٓ ءَايَةٗۖ قَالَ ءَايَتُكَ أَلَّا تُكَلِّمَ ٱلنَّاسَ ثَلَٰثَ لَيَالٖ سَوِيّٗا

[ قَالَ رَبِّ اجْعَلْ لِي آيَةً ] زه‌كه‌ریا - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار نیشانه‌یه‌كم پێ بده‌ له‌سه‌ر ئه‌م موژده‌یه‌ كه‌ منداڵمان ده‌بێ تا زیاتر دڵئارام بم [ قَالَ آيَتُكَ أَلَّا تُكَلِّمَ النَّاسَ ثَلَاثَ لَيَالٍ سَوِيًّا (١٠) ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: نیشانه‌ی تۆ ئه‌وه‌ بێ كه‌ سێ شه‌و وسێ رۆژ له‌سه‌ر یه‌ك ناتوانیت قسه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سدا بكه‌یت له‌ كاتێكدا كه‌ تۆ ساغ و سه‌لیمی لاڵ نیت (سێ شه‌و وسێ رۆژ له‌سه‌ر یه‌ك زمانى به‌سترا ته‌نها زیكرى خواى پێ ده‌كردو نه‌یده‌توانى قسه‌ى له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى پێ بكات ته‌نها به‌ ئاماژه‌ نه‌بێت). info
التفاسير:

external-link copy
11 : 19

فَخَرَجَ عَلَىٰ قَوۡمِهِۦ مِنَ ٱلۡمِحۡرَابِ فَأَوۡحَىٰٓ إِلَيۡهِمۡ أَن سَبِّحُواْ بُكۡرَةٗ وَعَشِيّٗا

[ فَخَرَجَ عَلَى قَوْمِهِ مِنَ الْمِحْرَابِ ] له‌ نوێژگه‌كه‌ی خۆی له‌ شوێنی نوێژه‌كه‌ی هاته‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ ناو قه‌ومه‌كه‌ی [ فَأَوْحَى إِلَيْهِمْ ] ئاماژه‌ى بۆ كردن و قسه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كردن [ أَنْ سَبِّحُوا بُكْرَةً وَعَشِيًّا (١١) ] كه‌ (سبحان الله) بكه‌ن له‌ به‌یانیان و ئێواراندا، یاخود نوێژی به‌یانی و نوێژی عه‌صر ئه‌نجام بده‌ن. info
التفاسير: