আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - আল-মুখতাচাৰ ফী তাফছীৰিল কোৰআনিল কাৰীমৰ কুৰ্দী অনুবাদ

النازعات

ছুৰাৰ উদ্দেশ্য:
التذكير بالله واليوم الآخر.
بە بیرهێنانەوەى خواى گەورە و ڕۆژی دوایی. info

external-link copy
1 : 79

وَٱلنَّٰزِعَٰتِ غَرۡقٗا

الله -تەعاﻻ- سوێند بەو فریشتانە دەخوات كە گیانی بێباوەڕان بەتوندی و بەسەختی دەكێشن. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 79

وَٱلنَّٰشِطَٰتِ نَشۡطٗا

وە سوێند بەو فریشتانە دەخوات كە گیانی بڕواداران بەئاسانی و بەسووکی دەكێشن. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 79

وَٱلسَّٰبِحَٰتِ سَبۡحٗا

وە هەروەها سوێند بەو فریشتانە دەخوات كه بەفەرمانی الله -تەعاﻻ- مەلە دەكەن لەئاسمانەوە بەرەو زەوی. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 79

فَٱلسَّٰبِقَٰتِ سَبۡقٗا

وە سوێند بەو فریشتانە دەخوات كە پێش هەندێكی تریان دەكەون لەجێبەجێ كردنی فەرمانی الله -تەعاﻻ-. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 79

فَٱلۡمُدَبِّرَٰتِ أَمۡرٗا

وە سوێند دەخوات بەو فریشتانەی كە فەرمانەكانی الله -تەعاﻻ- جێبەجێ دەكەن كە فەرمانی پێكردوون، وەك ئەو فریشتانەی كردەوەی بەندەكانیان پێ سپێردراوە، سوێند بە هەموو ئەوانە دەخوات كە زیندوویان دەكاتەوە بۆ لێپرسینەوە وپاداشتدانەوە. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 79

يَوۡمَ تَرۡجُفُ ٱلرَّاجِفَةُ

ئەو ڕۆژەی زەوی دێتە لەرزین لە فووی یەكەمدا. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 79

تَتۡبَعُهَا ٱلرَّادِفَةُ

بەدوای فووی یەکەمدا؛ فووی دووەم دێت. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 79

قُلُوبٞ يَوۡمَئِذٖ وَاجِفَةٌ

دڵی کافر و فاسیقەکان لەو ڕۆژەدا لە ترسدایە. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 79

أَبۡصَٰرُهَا خَٰشِعَةٞ

بەچاویاندا شوێنەواری ڕیسوایی دەردەكەوێت. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 79

يَقُولُونَ أَءِنَّا لَمَرۡدُودُونَ فِي ٱلۡحَافِرَةِ

ئەوان دەیانووت: ئایا دوای ئەوەی مردن دەگەڕێینەوە بۆ ژیانێكی تر، زیندوو دەكرێینەوە؟! info
التفاسير:

external-link copy
11 : 79

أَءِذَا كُنَّا عِظَٰمٗا نَّخِرَةٗ

ئایا دوای ئەوەی بووینە ئێسكێكی ڕزیو و بۆش، دەگەڕێینەوە وزیندوو دەكرێینەوه؟! info
التفاسير:

external-link copy
12 : 79

قَالُواْ تِلۡكَ إِذٗا كَرَّةٌ خَاسِرَةٞ

ووتیان: ئەگەر بگەڕێنەوە گەڕانەوەیەكی خەسارەتمەندە، وهيوابڕاوە خاوەنەكەی. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 79

فَإِنَّمَا هِيَ زَجۡرَةٞ وَٰحِدَةٞ

فەرمانی زیندووبوونەوە ئاسانە، بێگومان ئەو زیندووبوونەوە هەر یەك نەعرەتەیە لەلایەن مەلائیكەی ڕاسپێردراو بە فووكردن. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 79

فَإِذَا هُم بِٱلسَّاهِرَةِ

كتوپڕ هەمووان زیندوون لەسەر ڕووی زەوی پاش ئەوەى مردوو بوون لەناو سکیدا -لەژێریدا-. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 79

هَلۡ أَتَىٰكَ حَدِيثُ مُوسَىٰٓ

ئایا ئەی -پێغەمبەر- هەواڵ وسەرگوزەشتەی موسا لەگەڵ پەروەردگاری، وموسا لەگەڵ فیرعەونی دوژمنیت پێگەیشووە؟! info
التفاسير:

external-link copy
16 : 79

إِذۡ نَادَىٰهُ رَبُّهُۥ بِٱلۡوَادِ ٱلۡمُقَدَّسِ طُوًى

ئەو دەمەی پەروەردگاری -پاك و بێگەردی بۆ زاتی ئەو- بانگی كرد لە دۆڵی پاكی (توا:طوی)دا. info
التفاسير:
এই পৃষ্ঠাৰ আয়াতসমূহৰ পৰা সংগৃহীত কিছুমান উপকাৰী তথ্য:
• التقوى سبب دخول الجنة.
پارێزكاری -تەقواداری- وخواناسی هۆكاری چوونە بەهەشتە. info

• تذكر أهوال القيامة دافع للعمل الصالح.
بیركەوتنەوەی ناڕەحەتییەكانی ڕۆژی قیامەت پاڵنەرە بۆ كردەوەی چاك. info

• قبض روح الكافر بشدّة وعنف، وقبض روح المؤمن برفق ولين.
گیان كێشانی بێباوەڕ بەتوندی وسەختی، وە گیان كێشانی باوەڕدار بەهێواشی ولەسەرخۆیی. info

external-link copy
17 : 79

ٱذۡهَبۡ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ إِنَّهُۥ طَغَىٰ

(لەنێو وتەکانیدا) ئەم وتانەى -سەرەتا- بە موسا فەرموو: بڕۆ بۆ لای فیرعەون، ئەو لە سنوور دەرچووە لە ستەم و خۆبەگەورەزانیندا. info
التفاسير:

external-link copy
18 : 79

فَقُلۡ هَل لَّكَ إِلَىٰٓ أَن تَزَكَّىٰ

پێی بڵێ: ئایا دەتەوێ -ئەی فیرعەون- پاك ببیتەوە لە بێباوەڕی وگوناهەكانت؟ info
التفاسير:

external-link copy
19 : 79

وَأَهۡدِيَكَ إِلَىٰ رَبِّكَ فَتَخۡشَىٰ

وە ڕێگات پێ نیشان بدەم بۆ لای پەروەردگارت كە ئەو بەدیهێناویت وپەروەردەی كردوویت بۆئەوەى لێی بترسیت، وئەو كردەوانە بكەیت كە ئەو پێی ڕازییە، ودوور بكەویتەوە لەوەی كە پێی توڕە دەبێت؟ info
التفاسير:

external-link copy
20 : 79

فَأَرَىٰهُ ٱلۡأٓيَةَ ٱلۡكُبۡرَىٰ

ئینجا موسا -علیه السلام- نیشانە هەرە گەورەكەی نیشان دا كە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەو نێردراوی پەرورەدگارێتی، ئەویش نیشانەی دەست وگۆچانەكەی بوو. info
التفاسير:

external-link copy
21 : 79

فَكَذَّبَ وَعَصَىٰ

فیرعەون هیچ وەڵامێكی پێ نەبوو جگە لە بەدرۆ زانین وباوەڕ نەكردن بە ئەو نیشانە نەبێت، وە سەرپێچی ئەوەی كرد كە موسا -علیه السلام- فەرمانی پێکرد. info
التفاسير:

external-link copy
22 : 79

ثُمَّ أَدۡبَرَ يَسۡعَىٰ

پاشان پشتی کرد لە باوەڕهێنان بەوەى موسا -علیه السلام- پێی هاتبوو و کۆششی دەکرد بۆ سەرپێچی کردنی فەرمانەکانى خواى گەورە و پێچەوانە بوونەوەى هەق و ڕاستی. info
التفاسير:

external-link copy
23 : 79

فَحَشَرَ فَنَادَىٰ

قەومەکەى و شوێنکەوتووانى کۆکردەوە بۆ شکست هێنان بە موسا -علیه السلام- بۆیە بانگی کرد و وتی: info
التفاسير:

external-link copy
24 : 79

فَقَالَ أَنَا۠ رَبُّكُمُ ٱلۡأَعۡلَىٰ

من پەروەردگاری هەرە گەورەتانم، جگە لەمن گوێڕایەڵی كەسی تر ناكەن. info
التفاسير:

external-link copy
25 : 79

فَأَخَذَهُ ٱللَّهُ نَكَالَ ٱلۡأٓخِرَةِ وَٱلۡأُولَىٰٓ

ئینجا پەروەردگار گرتی و لەدونیادا سزایدا بە خنكاندن لەدەریاكەدا و پاشان سزایدا لە قیامەتدا بە خستنە ناو توندترین سزاوه. info
التفاسير:

external-link copy
26 : 79

إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَعِبۡرَةٗ لِّمَن يَخۡشَىٰٓ

بەڕاستی لەو سزایەی بەسەر فیرعەونمان دا لە دونیا و قیامەتدا ئامۆژگارییە بۆ كەسانێك لەپەروەردگاریان دەترسن، بێگومان هەر ئەو كەسە سوود لەو ئامۆژگارییە وەردەگرێت. info
التفاسير:

external-link copy
27 : 79

ءَأَنتُمۡ أَشَدُّ خَلۡقًا أَمِ ٱلسَّمَآءُۚ بَنَىٰهَا

ئایا بەدیهێنانی ئێوە لای پەروەردگار -ئەی بێباوەڕەكان بە زیندوبوونەوە- قورسترە یان بەدیهێنانی ئەو ئاسمانەی كە بنیاتی ناوه؟! info
التفاسير:

external-link copy
28 : 79

رَفَعَ سَمۡكَهَا فَسَوَّىٰهَا

لە ڕووی سەرەوە بەرزی كردووەتەوە بەشێوەیەکی یەکسان وڕێكوپێكی و بەبێ درز وكەموكورتی. info
التفاسير:

external-link copy
29 : 79

وَأَغۡطَشَ لَيۡلَهَا وَأَخۡرَجَ ضُحَىٰهَا

وە شەوەكانی تاریك كرد كاتێك خۆرەكەی ئاوا دەبێت، وە ڕوناكیەكەیشی دەرخست كاتێك خۆرەكەی هەڵدێت. info
التفاسير:

external-link copy
30 : 79

وَٱلۡأَرۡضَ بَعۡدَ ذَٰلِكَ دَحَىٰهَآ

دوای ئەوەی ئاسمانی بەدیهێنا زەویشی ڕاخست، وهەموو سوودەكانی خستە نێویەوە. info
التفاسير:

external-link copy
31 : 79

أَخۡرَجَ مِنۡهَا مَآءَهَا وَمَرۡعَىٰهَا

وە ئاوی لێدەرهێنا بەڕۆشتنی كانیاوەكان، وە تیایدا سەوزی كردووە ئەو ڕووەكانەی ئاژەڵەكانیان لێی دەخۆن. info
التفاسير:

external-link copy
32 : 79

وَٱلۡجِبَالَ أَرۡسَىٰهَا

وە شاخەكانی والێكرد جێگیر بێت لەسەر زەوی. info
التفاسير:

external-link copy
33 : 79

مَتَٰعٗا لَّكُمۡ وَلِأَنۡعَٰمِكُمۡ

ئەمانە هەموو سوودن بۆ خۆتان و ئاژەڵەكانتان -ئەی خەڵكینە- ئەو كەسەی ئەمانەی هەموو بەدیهێناوه دەستەوسان نییە لە دووبارەو تازە بەدیهێنانەوەیاندا. info
التفاسير:

external-link copy
34 : 79

فَإِذَا جَآءَتِ ٱلطَّآمَّةُ ٱلۡكُبۡرَىٰ

جا كاتێك فووی دووەم هات كە هەرچی شتە دادەپۆشێت بە ناڕەحەتیەكانی و قیامەت هەڵدەستێت. info
التفاسير:

external-link copy
35 : 79

يَوۡمَ يَتَذَكَّرُ ٱلۡإِنسَٰنُ مَا سَعَىٰ

ئەو ڕۆژە كە هات مرۆڤ بیری دەكەوێتەوە كە چی پێشخستووە لە كردەوەی باش -خێر- یان خراپ -شەڕ-. info
التفاسير:

external-link copy
36 : 79

وَبُرِّزَتِ ٱلۡجَحِيمُ لِمَن يَرَىٰ

وئاگری دۆزەخ هێنراو بەئاشكرا نیشانی ئەو كەسە درا كە بڕوانێت. info
التفاسير:

external-link copy
37 : 79

فَأَمَّا مَن طَغَىٰ

ئینجا هەركەسێك لەسنوور دەرچووبێت لە گومڕاییدا. info
التفاسير:

external-link copy
38 : 79

وَءَاثَرَ ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَا

وە فەزڵ و چاكەی دنیای بڕاوەی دابێت بەسەر ژیانی قیامەتی هەتاهەتاییدا. info
التفاسير:

external-link copy
39 : 79

فَإِنَّ ٱلۡجَحِيمَ هِيَ ٱلۡمَأۡوَىٰ

بەڕاستی ئاگر جێگەی مانەوەیەتی وتێیدا دەمێنێتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
40 : 79

وَأَمَّا مَنۡ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِۦ وَنَهَى ٱلنَّفۡسَ عَنِ ٱلۡهَوَىٰ

بەڵام هەركەسێك ترسابێت لە وەستانی لەبەردەم پەروەردگاریدا، وە ڕێگری كردبێت له نەفسی خۆی لە شوێنكەوتنی ئەو ئارەزووانەی كە پەروەردگار یاساغی كردوون، ئەوە بەڕاستی بەهەشت جێگای مانەوەیەتی وتێیدا دەمێنێتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
41 : 79

فَإِنَّ ٱلۡجَنَّةَ هِيَ ٱلۡمَأۡوَىٰ

بەڵام هەركەسێك ترسابێت لە وەستانی لەبەردەم پەروەردگاریدا، وە ڕێگری كردبێت له نەفسی خۆی لە شوێنكەوتنی ئەو ئارەزووانەی كە پەروەردگار یاساغی كردوون، ئەوە بەڕاستی بەهەشت جێگای مانەوەیەتی وتێیدا دەمێنێتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
42 : 79

يَسۡـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلسَّاعَةِ أَيَّانَ مُرۡسَىٰهَا

پرسیارت لێدەكەن -ئەی پێغەمبەر- ئەوانەی زیندوبوونەوە بەدرۆ دەزانن وباوەڕیان پێی نییه: كەی قیامەت دێت وكەی ڕوودەدات؟ info
التفاسير:

external-link copy
43 : 79

فِيمَ أَنتَ مِن ذِكۡرَىٰهَآ

تۆ زانیاریت نییە دەربارەی بۆئەوەى باسی بكەیت بۆیان، ئەوە كاری تۆ نییە، تەنها كاری تۆ خۆئامادەكردنە بۆ ئەو ڕۆژە. info
التفاسير:

external-link copy
44 : 79

إِلَىٰ رَبِّكَ مُنتَهَىٰهَآ

زانینی هاتنی قیامەت بەتەنها لای پەروەردگارتە. info
التفاسير:

external-link copy
45 : 79

إِنَّمَآ أَنتَ مُنذِرُ مَن يَخۡشَىٰهَا

بەڕاستی تۆ تەنها ئاگاداركەرەوەی بۆ ئەو كەسەی لەقیامەت دەترسێ، لەبەرئەوەی ئەو سوود دەبینێت لە ئاگاداركردنەوەی تۆ. info
التفاسير:

external-link copy
46 : 79

كَأَنَّهُمۡ يَوۡمَ يَرَوۡنَهَا لَمۡ يَلۡبَثُوٓاْ إِلَّا عَشِيَّةً أَوۡ ضُحَىٰهَا

ئەو ڕۆژەی قیامەت دەبینن بەچاوەکانى خۆیان وادەزانن نەماونەتەوە لە ژیانی دونیادا جگە ئێوارەی یەك ڕۆژ نەبێت یان بەیانیەكەی. info
التفاسير:
এই পৃষ্ঠাৰ আয়াতসমূহৰ পৰা সংগৃহীত কিছুমান উপকাৰী তথ্য:
• وجوب الرفق عند خطاب المدعوّ.
پێویستی نەرمونیان بوون لەكاتی قسەكردن لەگەڵ كەسی بانگكراودا. info

• الخوف من الله وكفّ النفس عن الهوى من أسباب دخول الجنة.
ترسان لە الله -تەعاﻻ- و ڕێگری كردنی نەفس لە ئارەزووی حەرامکراو لەهۆكارەكانی چوونە بەهەشتە. info

• علم الساعة من الغيب الذي لا يعلمه إلا الله.
زانینی ڕۆژی قیامەت لەو نەزانراوانەیە كە كەس نایزانێت جگە لە الله -تەعاﻻ- نەبێت. info

• بيان الله لتفاصيل خلق السماء والأرض.
باسكردنی وورد ودرشتی بەدیهێنانی ئاسمانەكان وزەوی لەلایەن الله -تەعالا-وه. info