আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - আল-মুখতাচাৰ ফী তাফছীৰিল কোৰআনিল কাৰীমৰ কুৰ্দী অনুবাদ

পৃষ্ঠা নং:close

external-link copy
24 : 5

قَالُواْ يَٰمُوسَىٰٓ إِنَّا لَن نَّدۡخُلَهَآ أَبَدٗا مَّا دَامُواْ فِيهَا فَٱذۡهَبۡ أَنتَ وَرَبُّكَ فَقَٰتِلَآ إِنَّا هَٰهُنَا قَٰعِدُونَ

گەلەکەی موسی لە بەنو ئیسرائیلیەکان سوور بوون لەسەر سەرپێچی کردنی فەرمانی پێغەمبەرەکەیان ووتیان: ئێمە ھەرگیز ناچینە ناو ئەوشارەوە ھەتاوەکو ئەو دەسەڵاتدارە سەرکەشانەی تێدا بێت، ئەی موسی تۆ و خواکەت بڕۆن لەگەڵ ئەو سەرکەشانەدا بجەنگێن، وا ئێمە لێرە لەجێگای خۆمان دانیشتوین، دوا دەکەوین لەجەنگ کردن وھاوشانی ئێوە ناجەنگێین لەگەڵیاندا. info
التفاسير:

external-link copy
25 : 5

قَالَ رَبِّ إِنِّي لَآ أَمۡلِكُ إِلَّا نَفۡسِي وَأَخِيۖ فَٱفۡرُقۡ بَيۡنَنَا وَبَيۡنَ ٱلۡقَوۡمِ ٱلۡفَٰسِقِينَ

موسی بە پەروەردگاری خۆی ووت: ئەی پەروەردگارم من دەسەڵاتم نیە بەسەر ھیچ کەسێکدا جگە خۆم و ھارونی برام نەبێت، دەسا ئێمە لەو گەلە ستەمکارەی کە لە تاعەت وگوێڕایەڵی خۆت و پێغەمبەرەکەت سەرپێچی دەکەن جیا بکەرەوە. info
التفاسير:

external-link copy
26 : 5

قَالَ فَإِنَّهَا مُحَرَّمَةٌ عَلَيۡهِمۡۛ أَرۡبَعِينَ سَنَةٗۛ يَتِيهُونَ فِي ٱلۡأَرۡضِۚ فَلَا تَأۡسَ عَلَى ٱلۡقَوۡمِ ٱلۡفَٰسِقِينَ

خوای گەورە بە موسای پێغەمبەری(سەلامی خوای لێ بێت) فەرموو: بێگومان خوای گەورە حەرام وقەدەغەی کردووە کە بۆ ماوەی چڵ ساڵ بەنوی ئیسرائیل بچنە ناو زەوی پیرۆزەوە، لەو ماوەیەدا لەو بیابانەدا سەرگەردان ووێل بن وسەر لەھیچ شتێک دەرنەکەن، جا کەوایە ئەی موسی تۆیش داخ ھەڵ مەکێشە وخەفەت مەخۆ بۆ ئەو گەلەی کە سەرپێچی تاعەت وفەرمانەکانی خوایان کردووە، وە ئەوەشی توشیان دەبێت لە تۆڵە و سزا ھەر ھەمووی بەھۆی گوناھو تاوانی خۆیانەوەیە. info
التفاسير:

external-link copy
27 : 5

۞ وَٱتۡلُ عَلَيۡهِمۡ نَبَأَ ٱبۡنَيۡ ءَادَمَ بِٱلۡحَقِّ إِذۡ قَرَّبَا قُرۡبَانٗا فَتُقُبِّلَ مِنۡ أَحَدِهِمَا وَلَمۡ يُتَقَبَّلۡ مِنَ ٱلۡأٓخَرِ قَالَ لَأَقۡتُلَنَّكَۖ قَالَ إِنَّمَا يَتَقَبَّلُ ٱللَّهُ مِنَ ٱلۡمُتَّقِينَ

ئەی پێغەمبەری خوا چیرۆکی نێوان دوو کوڕەکەی ئادەم بخوێنەوە بەسەر ئەو گەلە حەسوودە ستەمکارە لە جولەکەکان، چیرۆکی ھابیل و قابیل کە ڕاستە و ھیچ گومان و دوو دڵیەکی تێدا نیە، کاتێک ھەردووکیان بەمەبەستی نزیک بوونەوە لەخوا ھەریەکەو خێر وقوربانیەکیان کرد، خوای گەورە ئەو قوربانیەی کە ھابیل کردبووی وەری گرت، چونکە کەسێکی خواناس و موتەقی بوو، بەڵام خێر وقوربانیەکەی قابیلی گیرا نەکرد، چونکە کەسێکی خواناس و موتەقی نەبوو، بۆیە قابیل سەرکەشی کرد و حەسوودی برد بەوەی خوای گەورە قوربانی و خێرەکەی ھابیلی گیرا کردووە و ئەوەی ئەوی گیرا نەکردووە، بۆیە ھەستا ووتی: ئەی ھابیل من تۆ دەکوژم، ھابیلیش لەوەڵامدا پێی ووت: بێگومان خوای گەورە تەنھا خێر و قوربانی لەکەسی خواناس وەردەگرێت، کە فەرمانەکانی بەجێ بھێنێت و دوور بکەوێتەوە لە قەدەغەکراوەکانی. info
التفاسير:

external-link copy
28 : 5

لَئِنۢ بَسَطتَ إِلَيَّ يَدَكَ لِتَقۡتُلَنِي مَآ أَنَا۠ بِبَاسِطٖ يَدِيَ إِلَيۡكَ لِأَقۡتُلَكَۖ إِنِّيٓ أَخَافُ ٱللَّهَ رَبَّ ٱلۡعَٰلَمِينَ

ووتی: ئەگەر دەستت درێژ بکەیت بۆم بەمەبەستی کوشتنم، ئەوا من وەک تۆ ھەڵسوکەوت ناکەم ودەستت بۆ درێژ ناکەم بتکوژم، ئەوەیش لە ترسنۆکیمەوە نیە، بەڵکو من لەخوای جیھانیان دەترسم، خوای ھەموو دروستکراوەکان. info
التفاسير:

external-link copy
29 : 5

إِنِّيٓ أُرِيدُ أَن تَبُوٓأَ بِإِثۡمِي وَإِثۡمِكَ فَتَكُونَ مِنۡ أَصۡحَٰبِ ٱلنَّارِۚ وَذَٰلِكَ جَزَٰٓؤُاْ ٱلظَّٰلِمِينَ

وە ترساندی وپێی ووت: بێگومان من دەمەوێت گوناھی کوشتنی منیش بە ناھەقی و ستەمکاری دەستدرێژی بچێتە سەر گوناھەکانی پێشوترت، ئەو کاتە ببیتە ھاوڕێ و ھاودەمی ئەو ئاگرەی کە کەسانی بیباوەڕ و ستەمکار لەڕۆژی دواییدا دەچنە ناویەوە، ئائەو تۆڵەیە تۆڵەی دەستدرێژی کارانە، وە من نامەوێت بە تاوانی کوشتنی تۆوە بگەڕێمەوە وە ببم بە ھاوەڵ وھاودەمی دۆزەخ. info
التفاسير:

external-link copy
30 : 5

فَطَوَّعَتۡ لَهُۥ نَفۡسُهُۥ قَتۡلَ أَخِيهِ فَقَتَلَهُۥ فَأَصۡبَحَ مِنَ ٱلۡخَٰسِرِينَ

دەروونی فەرمانکەر بەخراپەی قابیل بە زوڵم وستەم کوشتنی ھابیلی برای لا شیرین وجوانکرد، ئەوە بوو براکەی کوشت، وە بەو ھۆیەوە چووە ڕێزی خەسارۆمەندانەوە، ئەوانەی کە لە دونیا ودواڕۆژدا بێ بەش دەبن لە ڕەحم ومیھرەبانی پەروەردگار. info
التفاسير:

external-link copy
31 : 5

فَبَعَثَ ٱللَّهُ غُرَابٗا يَبۡحَثُ فِي ٱلۡأَرۡضِ لِيُرِيَهُۥ كَيۡفَ يُوَٰرِي سَوۡءَةَ أَخِيهِۚ قَالَ يَٰوَيۡلَتَىٰٓ أَعَجَزۡتُ أَنۡ أَكُونَ مِثۡلَ هَٰذَا ٱلۡغُرَابِ فَأُوَٰرِيَ سَوۡءَةَ أَخِيۖ فَأَصۡبَحَ مِنَ ٱلنَّٰدِمِينَ

خواى گەورە قەلەڕەشێکی نارد کە زەوی چاڵدەکرد بۆ ئەوەى لەپێشی قەلەڕەشێکی تر لەچاڵ بنێت بۆ ئەوەى فێری بکات چۆن لاشەی براکەى دابپۆشێت، ئەوەى براکەى کوشت لەو کاتەدا وتی: هاوار لە من نەمتوانی وەکو ئەم قەلەڕەشە بکەم کە لاشە و عەیب و عاری قەلەڕەشێکی تری داپۆشی تا لاشە و عەیب و عاری براکەم بشارمەوە بۆیە ئەویش وایکرد و چووه ڕیزی پەشیمانانەوه. info
التفاسير:
এই পৃষ্ঠাৰ আয়াতসমূহৰ পৰা সংগৃহীত কিছুমান উপকাৰী তথ্য:
• مخالفة الرسل توجب العقاب، كما وقع لبني إسرائيل؛ إذ عاقبهم الله تعالى بالتِّيه.
سەرپێچی کردنی پێغەمبەران ھۆکاری تۆڵە و سزای خوای گەورەیە، ھەروەک چۆن لە بەنو ئیسرائیل ڕوویدا، کە خوای گەورە سزای دان بەوەی بۆ ماوەی چڵ ساڵ سەرگەردان و وێڵ بوون بەسەر زەویدا. info

• قصة ابني آدم ظاهرها أن أول ذنب وقع في الأرض - في ظاهر القرآن - هو الحسد والبغي، والذي أدى به للظلم وسفك الدم الحرام الموجب للخسران.
چیرۆکی دوو کوڕەکەی ئادەم وا دەردەکەوێت کە یەکەم گوناھو تاوانێک لەسەر زەویدا ڕوویداوە ھۆکارەکەی حەسوودی و دەرچوون بووە لە سنوورەکانی خوا، کە بوویە ھۆی ستەمکاری و خوێن ڕشتنی بەناھەق کە داخ وحەسرەت و خەم وپەژارە بەدوای خۆیدا ھێنا. info

• الندامة عاقبة مرتكبي المعاصي.
پەشیمانی سەرەنجامی ھەموو ئەو کەسانەیە کە گوناھو تاوان ئەنجام دەدەن. info

• أن من سَنَّ سُنَّة قبيحة أو أشاع قبيحًا وشجَّع عليه، فإن له مثل سيئات من اتبعه على ذلك.
بێگومان ھەر کەسێک ڕێگایەکی خراپ و نەشیاوی داھێنا، یان خراپەکاریەکی بڵاو کردەوە وە خەڵکیشی بۆ ھان دەدا، ئەوا تاوانی ھەموو ئەو کەسانەشی بۆ دەنوسرێت کە شوێن ئەو خراپەی ئەو کەوتوون و چاویان لەو کردووە. info