আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - আল-মুখতাচাৰ ফী তাফছীৰিল কোৰআনিল কাৰীমৰ কুৰ্দী অনুবাদ

পৃষ্ঠা নং:close

external-link copy
5 : 49

وَلَوۡ أَنَّهُمۡ صَبَرُواْ حَتَّىٰ تَخۡرُجَ إِلَيۡهِمۡ لَكَانَ خَيۡرٗا لَّهُمۡۚ وَٱللَّهُ غَفُورٞ رَّحِيمٞ

ئەگەر ئەوانەی لەودیوی ژوورەکانی خێزانەکانتەوە بانگت دەکەن خۆگر بوونایە و ئارامگر بوونایە تا تۆ لەماڵ دەرئەچی و دێیت بۆ لایان، وە بەھێمنی و بێ دەنگی گفتوگۆیان لەگەڵ بکردیتایە، باشتر ئەبوو بۆیان لەوەی کە لەپشتەوە قسەت لەگەڵ بکەن، چونکە ئەوە گەورەیی و ڕێزی تێدایە بۆیان، (اللە تعالی) لەو تاوانبارانەی کە تەوبەیان کردووە خۆش بووە، وە جگە لەوانەیش ھەر خۆش بووە، وە لەنەزانینیان دەبورێت بەسۆز و بەڕەحمە بۆیان. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 49

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِن جَآءَكُمۡ فَاسِقُۢ بِنَبَإٖ فَتَبَيَّنُوٓاْ أَن تُصِيبُواْ قَوۡمَۢا بِجَهَٰلَةٖ فَتُصۡبِحُواْ عَلَىٰ مَا فَعَلۡتُمۡ نَٰدِمِينَ

ئەی ئەو کەسانەی ئیمان و باوەڕتان بە (اللە تعالی) ھێناوە، کار بەو شەریعەت و یاسا و ڕێسایانە دەکەن کە بۆتان دیاریکراوە لەلایەن (اللە تعالی) وە، ئەگەر کەسێکی گومان لێکراو و متمانە پێ نەکراو ھەواڵێکی لە ھۆزێکەوە بۆ ھێنان، ھەروا بە ئاسانی باوەڕی پێ مەکەن و لێی بکۆڵنەوە و بزانن ئایا قسەکە ڕاستە یا ڕاست نییە و ھەڵبەستراوە، نەبادا بە ھۆی ئەو ھەواڵە درۆینەوە کۆمەڵە خەڵکی گرفتار و تووش بکەن، پاشان لەو کارەی کردووتانە پەشیمان ببنەوە دوای ئەوەی ناڕاستی ودرۆیی هەواڵەکەیتان بۆ دەرکەوت. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 49

وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ فِيكُمۡ رَسُولَ ٱللَّهِۚ لَوۡ يُطِيعُكُمۡ فِي كَثِيرٖ مِّنَ ٱلۡأَمۡرِ لَعَنِتُّمۡ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ حَبَّبَ إِلَيۡكُمُ ٱلۡإِيمَٰنَ وَزَيَّنَهُۥ فِي قُلُوبِكُمۡ وَكَرَّهَ إِلَيۡكُمُ ٱلۡكُفۡرَ وَٱلۡفُسُوقَ وَٱلۡعِصۡيَانَۚ أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلرَّٰشِدُونَ

بزانن - ئەی ئیمانداران - کەوا پێغەمبەری خوا کە وەحی بۆ نێردراوە لە نێوانتاندایە، ئاگاتان لەخۆتان بێت درۆی لەگەڵ نەکەن، چونکە لەڕێگەی - وەحی - سروشەوە ئاگادار دەکرێتەوە، ئەو دەزانێت چی باشە بۆتان، ئەگەر لەزۆر شتدا کەداوای لێ ئەکەن بە گوێتان بکات تووشی دەردە سەری ئەبن، بەڵام (اللە تعالی) ئەمەی بۆ ئێوە ناوێت، بەڵکو (اللە تعالی) باوەڕ و فەرمانبەرداری لەلاتان خۆشەویست و شیرین کردووە لەدڵتاندا و بۆی ڕازاندوونەتەوە، ھەروەھا بێباوەڕیی و دوورکەوتنەوە لەڕێگای ڕاست، بەخراپ خستووەتە پێش چاوتان، ئینجا ئەوانەی ئەم ڕەوشتە جوانانەیان ھەیە، ئەوانە ھیدایەتدراو و تێگەیشتوو و پێگەیشتوویەکی تەواون. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 49

فَضۡلٗا مِّنَ ٱللَّهِ وَنِعۡمَةٗۚ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٞ

ئەوەی کە بەدەستتان ھێناوە لەو سیفەتە جوانانە - ڕازاندنەوە و بەباشدانانى خێر و چاکە - لەدڵتان، وە بە ناشیرین بینینی خراپە و تاوان لەدڵتان، بەخشش و کەرەمێکی (اللە تعالی) یە و نیعمەتێکی شیرینە، (اللە تعالی) خۆی زانایە و چاک دەزانێت کێ شایانی ئەو کەرەم و بەخششە شیرینەیە تا پێی ببەخشێت، وە ھەروەھا زۆر دانایە وە ھەموو شتێکی لەجێی خۆی داناوە. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 49

وَإِن طَآئِفَتَانِ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ٱقۡتَتَلُواْ فَأَصۡلِحُواْ بَيۡنَهُمَاۖ فَإِنۢ بَغَتۡ إِحۡدَىٰهُمَا عَلَى ٱلۡأُخۡرَىٰ فَقَٰتِلُواْ ٱلَّتِي تَبۡغِي حَتَّىٰ تَفِيٓءَ إِلَىٰٓ أَمۡرِ ٱللَّهِۚ فَإِن فَآءَتۡ فَأَصۡلِحُواْ بَيۡنَهُمَا بِٱلۡعَدۡلِ وَأَقۡسِطُوٓاْۖ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلۡمُقۡسِطِينَ

ئەگەر دوو دەستە و تاقم لە باوەڕداران لەناو خۆیاندا بوو بە جەنگیان، - ئەی باوەڕداران - نێوانیان چاک بکەن و ئاشتیان بکەنەوە، بەبانگ کردنیان بەوەی شەریعەت و یاساو ڕێساکەی اللە تەعالا بکەن بەدادوەر لە نێوان خۆیاندا، ئەگەر ھاتوو دەستەیەکیان ئاشتەوایی نەویست و دەست درێژی کرد، ئەوا ئێوە لەگەڵ ئەوەی ئاشتەوایی ناوێت و دەست درێژی دەكات بجەنگن تا ئەو کاتەی ئەگەڕێنەوە بۆ حوکم و بڕیاری اللە تەعالا، ئەگەر گەڕانەوە بۆ حوکم و بڕیاری اللە تەعالا، ئەوا بەدادپەروەی و گەڕاندنەوەی ھەق بۆ خاوەن ھەق نێوانیان چاک بکەن و ئاشتیان بکەنەوە و جیاوازیەکانیان وەلا نێن، وە دادپەروەر بن لەدادوەریەکەتاندا، چونکە الله تەعالا دادپەروەرانی خۆش دەوێت. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 49

إِنَّمَا ٱلۡمُؤۡمِنُونَ إِخۡوَةٞ فَأَصۡلِحُواْ بَيۡنَ أَخَوَيۡكُمۡۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ لَعَلَّكُمۡ تُرۡحَمُونَ

بەڕاستی باوەڕداران برای یەکن لە ئیسلامدا، کەواتە ئێوەیش ئەی موسوڵمانینە، نێوانی براکانی خۆتان چاک بکەن و ئاشتیان بکەنەوە و لە (اللە تعالی) بترسن و فەرمانەکانی جێبەجێ بکەن و دوور بکەونەوە لە نەهی لێکراوەکانى، بەڵکو ھیوای ئەوە ھەبێت (اللە تعالی) ڕەحمتان پێ بکات و میھرەبانیتان لەگەڵ بنوێنێت. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 49

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا يَسۡخَرۡ قَوۡمٞ مِّن قَوۡمٍ عَسَىٰٓ أَن يَكُونُواْ خَيۡرٗا مِّنۡهُمۡ وَلَا نِسَآءٞ مِّن نِّسَآءٍ عَسَىٰٓ أَن يَكُنَّ خَيۡرٗا مِّنۡهُنَّۖ وَلَا تَلۡمِزُوٓاْ أَنفُسَكُمۡ وَلَا تَنَابَزُواْ بِٱلۡأَلۡقَٰبِۖ بِئۡسَ ٱلِٱسۡمُ ٱلۡفُسُوقُ بَعۡدَ ٱلۡإِيمَٰنِۚ وَمَن لَّمۡ يَتُبۡ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ

ئەی ئەو کەسانەی ئیمان و باوەڕتان بە (اللە تعالی) ھێناوە، کار بەو شەریعەت و یاسا و ڕێسایانە دەکەن کەبۆتان دیاری کراوە لەلایەن (اللە تعالی) وە، با ھیچ ھۆزێک گاڵتە بەھۆزێکی تر نەکات، لەوانەیە ئەو ھۆزە گاڵتەپێکراوە لەھۆزە گاڵتەپێکەرەکە چاکتر بێت، وە پەند ئەوەیە لای (اللە تعالی) یە، وە باھیچ ئافرەتێك گاڵتە بە ئافرەتێکی تر نەکات، لەوانەیە ئەو ئافرەتە گاڵتەپێکراوە لە ئافرەتە گاڵتەپێکەرەکە چاکتر بێت، غەیبەتی یەکتر مەکەن ویەکتر عەیبدار مەکەن چونکە کە غەیبەتی یەکترتان کرد ویەکترتان عەیبدار کرد وەک ئەوە وایە سوکایەتیتان بەخۆتان کردبێت لەبەر ئەوە کە موسوڵمانان ھەموو یەکن، ناو و ناتۆرەی ناشیرین بەیەکتردا ھەڵمەدەن، ھەروەک چۆن خەڵکی مەدینە ئەو کارەیان دەکرد پێش ھاتنی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)، ھەر کەسێك لە ئێوە ئەم کارانە ئەنجام بدات، ئەوە زۆر فاسقێتی وبەدناوییە بۆ موسوڵمان پاش ئیمان ھێنانی بە (اللە تعالی)، وە ھەر کەسێک پەشیمان نەبێتەوە و-تەوبە- لەو کارانە کە کردوویەتی نەکات، ئەوانە ستەم لەخۆیان دەکەن چونکە خۆیان تووشی تیاچوون دەکەن بەوەی سەرپێچی فەرمانەکانی (اللە تعالی) دەکەن. info
التفاسير:
এই পৃষ্ঠাৰ আয়াতসমূহৰ পৰা সংগৃহীত কিছুমান উপকাৰী তথ্য:
• وجوب التثبت من صحة الأخبار، خاصة التي ينقلها من يُتَّهم بالفسق.
پێویستە ھەواڵەکان بسەلمێنرێن، بەتایبەت ئەو کەسەی دەیگێڕێتەوە ئەگەر تۆمەتبار بێت بە خراپەكاری. info

• وجوب الإصلاح بين من يتقاتل من المسلمين، ومشروعية قتال الطائفة التي تصر على الاعتداء وترفض الصلح.
ئاشتکردنەوەی مسوڵمانان پێویستە ئەگەر ناکۆک بوون، پێویستە شەڕ لەگەڵ ئەوەیان بکرێت کە زوڵم دەکات و ئاشتەوایی ناکات. info

• من حقوق الأخوة الإيمانية: الصلح بين المتنازعين والبعد عما يجرح المشاعر من السخرية والعيب والتنابز بالألقاب.
لە ئەرکەکانی برایەتی ئیمانداری : ئاشتکردنەوەی دوو لایەنە ناکۆکە، وە دوورەپەرێزی لەو شتانەى دەبنە هۆی شکاندنی هەست ودڵی بەرامبەر لە سوکایەتی کردن و گاڵتەکردن و ناو و ناتۆرە وتن. info