আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - আল-মুখতাচাৰ ফী তাফছীৰিল কোৰআনিল কাৰীমৰ কুৰ্দী অনুবাদ

পৃষ্ঠা নং:close

external-link copy
10 : 48

إِنَّ ٱلَّذِينَ يُبَايِعُونَكَ إِنَّمَا يُبَايِعُونَ ٱللَّهَ يَدُ ٱللَّهِ فَوۡقَ أَيۡدِيهِمۡۚ فَمَن نَّكَثَ فَإِنَّمَا يَنكُثُ عَلَىٰ نَفۡسِهِۦۖ وَمَنۡ أَوۡفَىٰ بِمَا عَٰهَدَ عَلَيۡهُ ٱللَّهَ فَسَيُؤۡتِيهِ أَجۡرًا عَظِيمٗا

لەڕاستیدا - ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) ئەوانەی پەیمانی پابەندبوون و گوێڕایەڵی و خۆبەخت کردن بەتۆ دەدەن، لە دژی خەڵکی مەكکە ئەوە لەڕاستیدا پەیمان بە (اللە تعالی) دەدەن، چونکە ئەو داوای لێکردوون کە بجەنگێن دژی موشریکەکان، وە ھەر ئەویش پاداشتیان دەداتەوە، دەستی (اللە تعالی) لەسەرووی دەستی ئەوانەوەیە لەکاتی پەیماندانەکەدا، وە ئەو ئاگای لێیانە و ھیچی لێ ون نابێت، جا ئەوەی ئەو پەیمانە بشکێنێت و پاشگەز بێتەوە لێی، ئەوە زەرەر و زیانی ئەو پاشگەز بوونەوە بۆ خۆی دەگەڕێتەوە، وە (اللە تعالی) ھیچ زەرەر ناکات، وە ئەوەش کە پەیمانەکە دەباتە سەر و پاشگەز نابێتەوە -لەسەرخستنی ئاینەکەی- لە ئایندەدا (اللە تعالی) پاداشتی بێ سنور و زۆر بە نرخی پێدەبەخشێت کە بەھەشتە. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 48

سَيَقُولُ لَكَ ٱلۡمُخَلَّفُونَ مِنَ ٱلۡأَعۡرَابِ شَغَلَتۡنَآ أَمۡوَٰلُنَا وَأَهۡلُونَا فَٱسۡتَغۡفِرۡ لَنَاۚ يَقُولُونَ بِأَلۡسِنَتِهِم مَّا لَيۡسَ فِي قُلُوبِهِمۡۚ قُلۡ فَمَن يَمۡلِكُ لَكُم مِّنَ ٱللَّهِ شَيۡـًٔا إِنۡ أَرَادَ بِكُمۡ ضَرًّا أَوۡ أَرَادَ بِكُمۡ نَفۡعَۢاۚ بَلۡ كَانَ ٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِيرَۢا

- ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) ئەو ھۆز و تیرە عەرەبانەی کە بەجێمان و لەگەڵتدا نەھاتن کە چوویت بۆ مەککە بۆ بەجێھێنانی عومرە ، ئەگەر لۆمەیان بکەیت، دەڵێن: ماڵات و کەسوکارمان گیری کردین و نەمانتوانی لەگەڵتدا سەفەر بکەین، وە دەڵێن: داوای لێخۆشبوونمان بۆ بکە، جا ئەوان بە دەم شتێک دەڵێن، بەڵام دڵیان ئەوەی تێدانیە کە داوا لەپێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بکەن تا (اللە تعالی) لێیان خۆشبێت، چونکە تەوبەیان نەکردووە لە گوناھەکانیان، تۆش پێیان بڵێ: کێ دەتوانێت بەری دەسەڵاتی (اللە تعالی) بگرێت، ئەگەر بیەوێت زیانتان پێ بگەیەنێت، یان سوود و قازانجێکتان بۆ پێش بھێنێت، چونکە (اللە تعالی) تەواو ئاگادارە بە ھەموو کار و کردەوەکانتان - ھەرچەندە بیشارنەوە -. info
التفاسير:

external-link copy
12 : 48

بَلۡ ظَنَنتُمۡ أَن لَّن يَنقَلِبَ ٱلرَّسُولُ وَٱلۡمُؤۡمِنُونَ إِلَىٰٓ أَهۡلِيهِمۡ أَبَدٗا وَزُيِّنَ ذَٰلِكَ فِي قُلُوبِكُمۡ وَظَنَنتُمۡ ظَنَّ ٱلسَّوۡءِ وَكُنتُمۡ قَوۡمَۢا بُورٗا

ئێوە لەبەر ئەوە نەبوو نەھاتن بۆ غەزا و بەشداریتان تیا نەکرد، کە بەماڵ و دارایی و ژن و مناڵتانەوە خەریک بوون، لەبەر ئەوە بوو کە گومانتان وابوو ھەرگیز پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) و موسوڵمانان بە ساغی لەم غەزایەدا ناگەڕێنەوە بۆ ناو کەسوکاریان لە شاری مەدینە، ئەو گومانە شەیتان لەدڵتانا ڕازاندبوویەوە، ئەوە گومانێکی خراپ بوو بە (اللە تعالی) کە ناتوانێت دینەکەی سەربخات بەسەر دوژمنەکانیدا، ئێوە تاقمێکی فەوتاو و ڕەنج بەخەسار بوون، بەھۆی ئەو گومانە خراپەتان بە (اللە تعالی) و دواکەوتنتان لە گەڵ پێغەمبەردا (صلی اللە علیە وسلم). info
التفاسير:

external-link copy
13 : 48

وَمَن لَّمۡ يُؤۡمِنۢ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ فَإِنَّآ أَعۡتَدۡنَا لِلۡكَٰفِرِينَ سَعِيرٗا

ھەر کەسیش ئیمانی بە (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) نەبێت ئەوە بێباوەڕە و ئێمەش ئاگرێکی سوتێنەری ئازاردەرمان بۆ بێباوەڕان ئامادە کردووە. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 48

وَلِلَّهِ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ يَغۡفِرُ لِمَن يَشَآءُ وَيُعَذِّبُ مَن يَشَآءُۚ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورٗا رَّحِيمٗا

ئاسمانەکان و زەوی تەنھا موڵکی (اللە تعالی) یە، (اللە تعالی) مەیلی لەبەخشینی ھەر کەسێ بێت ئەیبەخشێت و بە فەزڵی خۆی دەیخاتە بەھەشتەوە، وە مەیلی لە سزادانی ھەر کەسێک بێت بە دادوەری خۆی سزای دەدات، ھەمیشە (اللە تعالی) بەخشندە و بە ڕەحمە بۆ ئەو بەندانەی کە پەشیمان دەبنەوە لە تاوانەکانیان. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 48

سَيَقُولُ ٱلۡمُخَلَّفُونَ إِذَا ٱنطَلَقۡتُمۡ إِلَىٰ مَغَانِمَ لِتَأۡخُذُوهَا ذَرُونَا نَتَّبِعۡكُمۡۖ يُرِيدُونَ أَن يُبَدِّلُواْ كَلَٰمَ ٱللَّهِۚ قُل لَّن تَتَّبِعُونَا كَذَٰلِكُمۡ قَالَ ٱللَّهُ مِن قَبۡلُۖ فَسَيَقُولُونَ بَلۡ تَحۡسُدُونَنَاۚ بَلۡ كَانُواْ لَا يَفۡقَهُونَ إِلَّا قَلِيلٗا

- ئەی باوەڕداران - ھەر کاتێک ڕۆیشتن بۆ غەزایەک کە غەنیمەتی -دەستکەوتی جەنگی- تێدابێت - وەک غەزای خەیبەر - کە لەدوای ڕێکەوتنی حودەیبیە (اللە تعالی) پەیمانی پێدا بوون، ئەوانەی بۆ حودەیبیە نەھاتن و خۆیان کشاندەوە، پێتان دەڵێن: وازمان لێبێنن با لەگەڵتان بێین شتێکمان دەسبکەوێت، ئەوانە دەیانەوێت ئەوەی (اللە تعالی) بڕیاری لەسەر داوە بیگۆڕن، کە مەبەست لەو بڕیارەی (اللە تعالی) کە ئەو غەنیمەتەی کە لەغەزای خەیبەر دەست دەکەوێت ھەر بۆ ئەو کەسانە دەبێت کە لە حودەیبیەدا لەگەڵ پێغەمبەردا (صلی اللە علیە وسلم) بەشدار بوون، - ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) تۆ بە ئەوانە بڵێ: نابێت ئێوە لەگەڵماندا بێن و بکەونە شوێنمان، ئەمە (اللە تعالی) بڕیاری داوە کە ئەو غەنیمەتەی کە لەغەزای خەیبەر دەست دەکەوێت تەنھا بۆ ئەو کەسانە دەبێت کە لەحودەیبیەدا لەگەڵ پێغەمبەردا (صلی اللە علیە وسلم) بەشدار بوون، لە وەڵامدا پێتان دەڵێن: ڕێگری کردنتان لێمان لەوەی بەشداربین فەرمانی (اللە تعالی) نییە، بەڵکو حەسوودیمان پێ دەبەن، نەخێر ئەوەی ئەوان وای دەبینن وانییە، بەڵکو ئەوان نە لە فەرمانی (اللە تعالی) تێدەگەن و نە لە قەدەغەکراوەکانی، تەنھا کەمێک نەبێت، بۆیە توشی تاوان و گوناهـ بوون. info
التفاسير:
এই পৃষ্ঠাৰ আয়াতসমূহৰ পৰা সংগৃহীত কিছুমান উপকাৰী তথ্য:
• مكانة بيعة الرضوان عند الله عظيمة، وأهلها من خير الناس على وجه الأرض.
پلە وپایەی پەیمانی ڕەزامەندی (بیعة الرضوان) زۆر گەورەیە لەلای (اللە تعالی)، بەشداربووانی لە چاکترینەکانی سەر زەوین. info

• سوء الظن بالله من أسباب الوقوع في المعصية وقد يوصل إلى الكفر.
گومانی خراپ بە (اللە تعالی) ھۆکارێکە لە ھۆکارەکانی توشبوون بەتاوان و گوناهـ ، تا دەگاتە کوفر و بێباوەڕی. info

• ضعاف الإيمان قليلون عند الفزع، كثيرون عند الطمع.
ئیمان لاوازەکان لەکاتی ترس وشەڕدا کەم دەبنەوە -کەمیان دەردەکەوێت- و لەکاتی تەماح وهاتنە پێشی شتومەکی دونیایی زۆر دەبنەوە -زۆریان دەردەکەوێت-. info