আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - আল-মুখতাচাৰ ফী তাফছীৰিল কোৰআনিল কাৰীমৰ কুৰ্দী অনুবাদ

محمد

ছুৰাৰ উদ্দেশ্য:
تحريض المؤمنين على القتال، تقويةً لهم وتوهينًا للكافرين.
ھاندانی باوەڕداران بۆ شەڕ و ڕووبەڕوو بوونەوەی بێباوەڕان و کافران، تا زیاتر باوەڕداران بەھێز بن، وە ترساندن و لاوازکردن وئیھانەکردنی بێباوەڕانە. info

external-link copy
1 : 47

ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَصَدُّواْ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ أَضَلَّ أَعۡمَٰلَهُمۡ

ئەوانەی کافر و بێباوەڕ بوون بە (اللە تعالی)، کەوتنە ھەوڵدان بۆ دژایەتی ئاینی (اللە تعالی) و ئاستەنگ دانان لە ڕێگایدا، ئەوانە سەرەنجام (اللە تعالی) ھەموو کار و کردەوەکانیان پوچەڵ و بێ نرخ دەکات. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 47

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَءَامَنُواْ بِمَا نُزِّلَ عَلَىٰ مُحَمَّدٖ وَهُوَ ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّهِمۡ كَفَّرَ عَنۡهُمۡ سَيِّـَٔاتِهِمۡ وَأَصۡلَحَ بَالَهُمۡ

بەڵام ئەوانەی ئیمان و باوەڕیان بە (اللە تعالی) ھێناوە و کار و کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە و باوەڕی تەواویان بەو قورئانە ھەیە کە بۆ موحەممەد (صلی الله علیه وسلم) نێردراوەتە خوارەوە، کە تاکە پەرتوکێکی (اللە تعالی) یە لەسەر زەویدا بەپاکی و بێ دەستکاری مابێت، ئا ئەوانە (اللە تعالی) لەسەرجەم گوناھەکانیان خۆش دەبێت وحاڵیان باش دەکات لە دونیا و قیامەتدا. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 47

ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ ٱتَّبَعُواْ ٱلۡبَٰطِلَ وَأَنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱتَّبَعُواْ ٱلۡحَقَّ مِن رَّبِّهِمۡۚ كَذَٰلِكَ يَضۡرِبُ ٱللَّهُ لِلنَّاسِ أَمۡثَٰلَهُمۡ

ئەو دوو دەستەیەش کە باسکرا، دوو دەرئەنجامیان ھەیە، چونکە کافر و بێباوەڕەکان بە (اللە تعالی) شوێنی پوچەڵ و ناھەقی کەوتوون، بەڵام ئەوانەی ئیمان و باوەڕیان بە (اللە تعالی) ھێناوە شوێن ئەو ھەق و ھەقیقەت و ڕاستیە کەوتوون کە لەلایەن پەروەردگاریانەوە بۆیان ھاتووە، ئا بەو شێوەیە پاداشتیان جیاوازە ھەروەک چۆن کردەوە و کرداریان جیاوازە، ئا بەو شێوەیە (اللە تعالی) حوکمی خۆی ڕووندەکاتەوە سەبارەت هەردوو کۆمەڵەکە : کۆمەڵی ئیمانداران، وکۆمەڵی کافران، وهەروەها خوا نمونەى (کردەوەى) خۆیانیان بۆ دەهێنێتەوە كە لە ئیمانداران خۆش دەبێت وکردەوەکانى بێباوەڕان پوچەڵ دەکاتەوە، لە پاشان ھەر کەسە و بەھاوشێوەکەی خۆی دەگات. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 47

فَإِذَا لَقِيتُمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فَضَرۡبَ ٱلرِّقَابِ حَتَّىٰٓ إِذَآ أَثۡخَنتُمُوهُمۡ فَشُدُّواْ ٱلۡوَثَاقَ فَإِمَّا مَنَّۢا بَعۡدُ وَإِمَّا فِدَآءً حَتَّىٰ تَضَعَ ٱلۡحَرۡبُ أَوۡزَارَهَاۚ ذَٰلِكَۖ وَلَوۡ يَشَآءُ ٱللَّهُ لَٱنتَصَرَ مِنۡهُمۡ وَلَٰكِن لِّيَبۡلُوَاْ بَعۡضَكُم بِبَعۡضٖۗ وَٱلَّذِينَ قُتِلُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ فَلَن يُضِلَّ أَعۡمَٰلَهُمۡ

جا کاتێک کە لەگەڵ بێباوەڕان لە جەنگدا ڕووبەڕوو بوونەوە و بەیەک گەیشتن لە گەردنیان بدەن تا کاتێک کە زۆرتان لێ کوشتن و سەرکەوتن و ورەیان ڕووخا بەدیل بیانگرن و بەتوندی باڵبەستیان بکەن، ئەوسا یان بەپیاوەتی و منەتبار کردنیان ئازادیان بکەن بێ بەرامبەر، یان فیدیەیان لێ وەرگرن بە (ماڵ و پارە یان ھەر شتێک کە گونجاو بێت بۆ کۆمەڵگای مسوڵمانان...) بەردەوام بن لە کوشتن و دیل گرتنیان، تا ئەو کاتەی شەڕ کۆتایی دێت بە ئیسلام بوونیان یا بێباوەڕێکی ئاشتی خواز و شەڕنەکەر، ئەوەی کە باسکراوە بۆ ئەوەیە کە موسوڵمانان بە بێباوەڕان تاقی بکاتەوە، ئا بەو شێوەیە ڕۆژەکان دێن و دەچن لە نێوان باوەڕداران و کافراندا، (ڕۆژێک سەرکەوتن و ڕۆژێک شکست خواردن) ئەگەر (اللە تعالی) ویستی بووایە پێویستی ئەوەی نەئەکردن بچنە جەنگەوە لە گەڵ بێباوەڕاندا، ھەر بۆ خۆی لەناوی دەبردن، بەڵام ئەیەوێت ھەندێکتان بە ھەندێکتان تاقی بکاتەوە، واتە ئەوانە تاقی بکاتەوە کە بەشداری جیھاد و غەزایان کردووە و ئەوانەی بەشداریان نەکردووە، وە موسوڵمانان بە بێباوەڕان تاقی بکاتەوە و دەرکەوێ ئاخۆ تاقەت و توانای ئەوەیان ھەیە لە ڕێی (اللە تعالی) بچن بۆ غەزا و لە ڕێی ئیسلامدا گیانی خۆیان بەخت بکەن، ئەوانەی ئیمان و باوەڕیان بە (اللە تعالی) ھێناوە لەو ڕێیەدا گیانی خۆیان بەخت کردووە دەچنە بەھەشت، وە ئەوەی بێباوەڕە و لەو ڕێگایەشدا کوژرا، بەرەو جەھەنەم پەلکێش دەکرێت، ئەوانەی لە ڕێی (اللە تعالی) کوژران ئەوە قەت (اللە تعالی) کردەوەکانیان بە فیڕۆ نادات. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 47

سَيَهۡدِيهِمۡ وَيُصۡلِحُ بَالَهُمۡ

ئەوانەی لە ڕێی (اللە تعالی) دەکوژرێن، ھەر لە دونیادا (اللە تعالی) دەیانخاتە بەر ھیدایەت وکەرەمی خۆی و ڕێنماییان دەکات بەرەو بەھەشت و خۆشحاڵیان دەکات. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 47

وَيُدۡخِلُهُمُ ٱلۡجَنَّةَ عَرَّفَهَا لَهُمۡ

دەیانخاتە بەھەشتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا، ئەو بەھەشتەی کە لە دونیادا بۆی باس کردوون (تا وای لێھاتبوو دەیان ناسییەوە)، وە ھەر کەسە و جێگای خۆی پێی نیشاندا لەقیامەتدا. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 47

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِن تَنصُرُواْ ٱللَّهَ يَنصُرۡكُمۡ وَيُثَبِّتۡ أَقۡدَامَكُمۡ

ئەی ئەو کەسانەی ئیمان و باوەڕیان بە (اللە تعالی) ھێناوە، وە کاربەوە دەکەن کە لە شەریعەت و پەیامەکەی (اللە تعالی) دا بۆیان دیاری کراوە، ئەگەر ئێوە (اللە تعالی) سەربخەن، بەپشتگیری لە پێغەمبەرەکەی و دینەکەی، وە بە شەڕ دژی بێباوەڕان، ئەوە (اللە تعالی) ش بەسەر دوژمناندا سەرتان دەخات و ھێز و تواناتان پێدەبەخشێت و دڵ وپێیەکانتان دامەزراو وجێگیر دەکات، تا لە کاتی شەڕدا خۆتان ڕابگرن. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 47

وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فَتَعۡسٗا لَّهُمۡ وَأَضَلَّ أَعۡمَٰلَهُمۡ

ئەو کەسانەی کە بێباوەڕن بە (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) ئازار و زەحمەت و تیاچوون بەشیانە، (اللە تعالی) کردەوەکانیان بەفیڕۆ دەدات و ھیچ نرخێکیان بۆ دانانێت. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 47

ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ كَرِهُواْ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ فَأَحۡبَطَ أَعۡمَٰلَهُمۡ

ئا ئەو سەرەنجام و سزایەی کە ھاتووە بۆیان بە ھۆی ئەوەوە بووە کە ئەوان ڕقیان لە قورئانەکەی (اللە تعالی) یە کە ناردوویەتی بۆ پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) چونکە باسی یەک خوا پەرستی -تەوحید- دەکات، (اللە تعالی) کردەوەکانیانی بێ نرخ و پووچەڵ کردەوە، ڕەنج بەخەسار و مایە پووچی دونیا و ئاخیرەتی کردوون. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 47

۞ أَفَلَمۡ يَسِيرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَيَنظُرُواْ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡۖ دَمَّرَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِمۡۖ وَلِلۡكَٰفِرِينَ أَمۡثَٰلُهَا

ئایا ئەو بێباوەڕانە نەگەڕاون بە زەویدا بۆ ئەوەی سەیرکەن سەرەنجامی ئەو کەسانەی پێش خۆیان ببینن، تا بزانن بەچی گەیشتن و چۆن (اللە تعالی) حاڵ و ماڵیانی بەسەردا ڕووخاندن و خۆیان و ماڵ و منداڵیان بەهەلاکەت برد؟! جا سەرجەم بێباوەڕانی لە (اللە تعالی) یاخی لە ھەموو سەردەمێکدا لەو جۆرە سزایەیان بۆ دانراوە. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 47

ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ مَوۡلَى ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَأَنَّ ٱلۡكَٰفِرِينَ لَا مَوۡلَىٰ لَهُمۡ

پاداشت و سزای (اللە تعالی) بەو شێوەیە کە باسکرا بۆ ھەردوولا، چونکە (اللە تعالی) سەرخەر و پەنا و یارمەتیدەری باوەڕدارانە، بەڵام کافر و بێباوەڕەکان ھیچ جۆرە یارمەتیدەر وسەرخەر وپەنایەکیان نییە. info
التفاسير:
এই পৃষ্ঠাৰ আয়াতসমূহৰ পৰা সংগৃহীত কিছুমান উপকাৰী তথ্য:
• النكاية في العدوّ بالقتل وسيلة مُثْلى لإخضاعه.
بەزاندن و شکاندنی دوژمن لە شەڕدا، ئامرازێکی چاک ونمونەییە بۆ ملکەچ کردنیان. info

• المن والفداء والقتل والاسترقاق خيارات في الإسلام للتعامل مع الأسير الكافر، يؤخذ منها ما يحقق المصلحة.
ئازاد کردنی دیل بە (چاکەکردن لە گەڵیان یان بەبارمتە و گۆڕینەوە) ئەوانه ھەڵبژاردنانێکن کە مسوڵمانان دەتوانن بەکاریان بھێنن بەرامبەر بە (دیلی کافر) ھەر کامێکیان سوود و قازانجی مسوڵمانانی تێدا بێت. info

• عظم فضل الشهادة في سبيل الله.
گەورەیی فەزڵ وپلەوپایەى شەھید بوون لە پێناو (اللە تعالی) دا. info

• نصر الله للمؤمنين مشروط بنصرهم لدينه.
یارمەتیدان و سەرخستنی (اللە تعالی) بۆ باوەڕداران بەستراوەتەوە بەسەرخستنی باوەڕداران بۆ دینی (اللە تعالی). info