আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - আল-মুখতাচাৰ ফী তাফছীৰিল কোৰআনিল কাৰীমৰ কুৰ্দী অনুবাদ

external-link copy
40 : 36

لَا ٱلشَّمۡسُ يَنۢبَغِي لَهَآ أَن تُدۡرِكَ ٱلۡقَمَرَ وَلَا ٱلَّيۡلُ سَابِقُ ٱلنَّهَارِۚ وَكُلّٞ فِي فَلَكٖ يَسۡبَحُونَ

بەڵگە و نیشانەکانی خۆر و مانگ و شەو و ڕۆژ، بە ئەندازەیەکی ورد اللە تەعالا دیاریکردووە، بۆیان نییە لەوەی ئەو زاتە بەرز و پیرۆزە بۆی دیاری کردوون لێی لابدەن، نە خۆر بۆی ھەیە بگات بە مانگ تاوەکو خولگەکەی بگۆڕێت و ڕووناکییەکەی نەھێڵێت، وە نە شەویش بۆی ھەیە پێش ڕۆژ بکەوێت، بڕواتە سەری پێش کۆتایی ھاتنی کاتەکەی، وە ھەموو ئەم مەخلوقات و بەدیھێنراوە ڕامھێنراوانە، وە شتانی تریش لەھەسارە و گەلە ئەستێرەکان ھەموویان خولگەی تایبەتی خۆیان ھەیە کە اللە تەعالا بۆی دیاری کردون و ھەر خۆیشی دەیانپارێزێت. info
التفاسير:
এই পৃষ্ঠাৰ আয়াতসমূহৰ পৰা সংগৃহীত কিছুমান উপকাৰী তথ্য:
• ما أهون الخلق على الله إذا عصوه، وما أكرمهم عليه إن أطاعوه.
هیچ شتێک لەوە سووک و ڕیسواتر نییه لای اللە تەعالا کەسەرپێچی ئەو بکات، وە هیچ شتێکیش لەوە بەڕێزتر نییە لای ئەو کە گوێڕایەڵی ئەو بێت. info

• من الأدلة على البعث إحياء الأرض الهامدة بالنبات الأخضر، وإخراج الحَبِّ منه.
یەکێک لەبەڵگەکان لەسەر زیندووبونەوەی مردووەکان: زیندووکردنەوەی ئەو زەوییە وشک و مردووەیە پاش باران بارین جارێکی تر ئەو ھەموو ڕووەک و گژوگیا و دانەوێڵە دەڕوێنەوە و سەوز دەبنەوە. info

• من أدلة التوحيد: خلق المخلوقات في السماء والأرض وتسييرها بقدر.
یەکێک لە بەڵگە و نیشانەکانی تاک و تەنھایی زاتی اللە تەعالا: بەدیھێنانی بەدیھێنراوەکانە لە ئاسمان و زەوی بە ئەندازەیەکی زۆر ورد . info