আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - আল-মুখতাচাৰ ফী তাফছীৰিল কোৰআনিল কাৰীমৰ কুৰ্দী অনুবাদ

external-link copy
31 : 35

وَٱلَّذِيٓ أَوۡحَيۡنَآ إِلَيۡكَ مِنَ ٱلۡكِتَٰبِ هُوَ ٱلۡحَقُّ مُصَدِّقٗا لِّمَا بَيۡنَ يَدَيۡهِۗ إِنَّ ٱللَّهَ بِعِبَادِهِۦ لَخَبِيرُۢ بَصِيرٞ

- ئەی پێغەمبەر- ئەو کتێبە (ئەو قورئانەی) کە وەحیمان کرد بۆت ھەر ئەوە ھەق و ڕاستە و ھیچ گومان و دوودڵییەکی تێدا نییە، ئەو کتێبەی اللە تەعالا بۆ پشتیوان و پشتگیری و بەڕاست دانانی کتێبەکانی پێشی خۆی ناردوویەتیە خوارەوە، بێگومان اللە تەعالا ئاگادارە و شارەزایە بەحاڵی بەندەکانی وە بینەرە پێیان، ئەو زاتەی وەحی دەنێرێت بۆ لای پێغەمبەری ھەموو گەل و ئوممەتێک بەشێوەیەک داواکاری و پێداویستی ئەو زەمان و کاتەیان بۆ جێ بەجێ بکات. info
التفاسير:
এই পৃষ্ঠাৰ আয়াতসমূহৰ পৰা সংগৃহীত কিছুমান উপকাৰী তথ্য:
• فضل أمة محمد صلى الله عليه وسلم على سائر الأمم.
فەزڵی ئوممەتی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) بەسەر تەواوی ئوممەتەکانی ترەوە. info

• تفاوت إيمان المؤمنين يعني تفاوت منزلتهم في الدنيا والآخرة.
جیاوازی ئیمان و باوەڕی باوەڕداران، مانای ئەوەیە پلە وپایە و شوێنیشیان لە دونیا و دواڕۆژیشدا ھەر جیاوازە. info

• الوقت أمانة يجب حفظها، فمن ضيعها ندم حين لا ينفع الندم.
کات ئەمانەت و سپاردەیە پێویستە پارێزگاری لێ بکرێت، ھەر کەسێک زایەی بکات ڕۆژێک پەشیمان دەبێتەوە کە پەشیمانی ھیچ سوودێکی نییە. info

• إحاطة علم الله بكل شيء.
اللە تەعالا بە زانست و زانیاری خۆی دەوری ھەموو شتێکی داوە، واتا: ئاگاداری ھەموو شتێکە. info