আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - আল-মুখতাচাৰ ফী তাফছীৰিল কোৰআনিল কাৰীমৰ কুৰ্দী অনুবাদ

external-link copy
33 : 33

وَقَرۡنَ فِي بُيُوتِكُنَّ وَلَا تَبَرَّجۡنَ تَبَرُّجَ ٱلۡجَٰهِلِيَّةِ ٱلۡأُولَىٰۖ وَأَقِمۡنَ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتِينَ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَطِعۡنَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥٓۚ إِنَّمَا يُرِيدُ ٱللَّهُ لِيُذۡهِبَ عَنكُمُ ٱلرِّجۡسَ أَهۡلَ ٱلۡبَيۡتِ وَيُطَهِّرَكُمۡ تَطۡهِيرٗا

لە ماڵەکانی خۆتان بمێننەوە و بۆ کاری پێویست نەبێت لەماڵ مەچنە دەرەوە، وە جوانی و ڕازاوەیی خۆتان بۆ پیاوانی بێگانە دەرمەخەن وەکو ئافرەتانی سەردەمی نەفامی پێش ئیسلام دەیانکرد، ئەوان لە سەردەمی نەفامیدا جوانی و ڕازاوەیی خۆیان بۆ پیاوانی بێگانە دەردەخست تاوەکو سەرنجیان ڕابکێشن، وە نوێژەکانتان بە ڕێکوپێکی و جوانترین شێوە ئەنجام بدەن، وە زەکاتی ماڵ و سامانتان دەربکەن، وە گوێڕایەڵی اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی بکەن، بێگومان ئەی ژنانی پێغەمبەر و ئال و بەیتی ئەو ، اللە تەعالا دەیەوێت ھەموو جۆرە ئەزیەت و ئازار و خراپەیەکتان لێ دوور بخاتەوە، وە دڵ و دەروونتان پاک بکاتەوە، خو و ڕەوشتە ناشیرین و ناپەسەندەکانتان لێ داماڵێت و بەتەواوی پاکو خاوێنتان بکاتەوە، بە شێوەیەک دوای ئەوە ھیچ پیسی و ناشرینیەکی پێوە نەمێنێت. info
التفاسير:
এই পৃষ্ঠাৰ আয়াতসমূহৰ পৰা সংগৃহীত কিছুমান উপকাৰী তথ্য:
• من توجيهات القرآن للمرأة المسلمة: النهي عن الخضوع بالقول، والأمر بالمكث في البيوت إلا لحاجة، والنهي عن التبرج.
لە ڕێنماییەکانی قورئانی پیرۆز بۆ ئافرەتانی موسڵمان ئەوەیە: ڕێگریان لێدەکات لەوەی بەخەمزە و نازەوە قسە لەگەڵ پیاوانی بێگانە بکەن، وە فەرمانیان پێدەکات لە ماڵەکانیان بمێننەوە بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت نەیەنە دەرەوە، وە ڕێگریشیان لێدەکات کە خۆیان ڕووت نەکەنەوە. info

• فضل أهل بيت رسول الله صلى الله عليه وسلم، وأزواجُه من أهل بيته.
فەزڵی ئالو بەیتی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، وە ژنانی پێغەمبەر لە ئالو بەیتی ئەون. info

• مبدأ التساوي بين الرجال والنساء قائم في العمل والجزاء إلا ما استثناه الشرع لكل منهما.
بنەمای یەکسانی نێوان پیاو و ژن لەسەر کار و پاداشت بنیات نراوە، جگە لەوە نەبێت شەریعەتی ئیسلام جیای کردوەتەوە. info