আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - আল-মুখতাচাৰ ফী তাফছীৰিল কোৰআনিল কাৰীমৰ কুৰ্দী অনুবাদ

external-link copy
18 : 33

۞ قَدۡ يَعۡلَمُ ٱللَّهُ ٱلۡمُعَوِّقِينَ مِنكُمۡ وَٱلۡقَآئِلِينَ لِإِخۡوَٰنِهِمۡ هَلُمَّ إِلَيۡنَاۖ وَلَا يَأۡتُونَ ٱلۡبَأۡسَ إِلَّا قَلِيلًا

اللە تەعالا ئاگاداری ئەوانەتانە کە ئاستەنگ دروست دەکەن و کەسانی ترتان لەجەنگ و جیھاد سارد دەکەنەوە لەگەڵ پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) دا، وە بە براکانیان دەڵێن: وەرن بۆ لامان و لەگەڵ پێغەمبەردا جەنگ و جیھاد مەکەن تاوەکو نەکوژرێن، بێگومان ئێمە دەترسێین کە ئێوە بکوژرێن، ئەو سەرشۆڕانە بەدەگمەن نەبێت، نایەن بۆ جەنگ کردن و بەشداری ناکەن تێیدا، ئەویش تەنھا بۆ ئەوەی عەیب و عار و تانەدان لەخۆیان دوور بخەنەوە، نەک بۆ ئەوەی بیانەوێت ئاینی اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی سەربخەن. info
التفاسير:
এই পৃষ্ঠাৰ আয়াতসমূহৰ পৰা সংগৃহীত কিছুমান উপকাৰী তথ্য:
• الآجال محددة؛ لا يُقَرِّبُها قتال، ولا يُبْعِدُها هروب منه.
کاتی مردنی ھەموو مرۆڤێک دیاری کراوە، بۆیە جەنگ و کوشتار نزیکی ناکاتەوە، وە ڕاکردن لێیشی ھیچ کاتێک مردن دوور ناخاتەوە. info

• التثبيط عن الجهاد في سبيل الله شأن المنافقين دائمًا.
سارد کردنەوەی خەڵکی لە جیھاد و تێکۆشان لە پێناو اللە تەعالا ھەمیشە کاری دووڕوەکان بووە. info

• الرسول صلى الله عليه وسلم قدوة المؤمنين في أقواله وأفعاله.
پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لە گوفتار و کرداریدا پێشەنگ و قدوەیە بۆ باوەڕداران. info

• الثقة بالله والانقياد له من صفات المؤمنين.
متمانە بوون بە اللە تەعالا و ملکەچ بوونی فەرمان و بڕیارەکانی یەکێک لەسیفاتە ھەرە جوانەکانی باوەڕداران. info