আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - আল-মুখতাচাৰ ফী তাফছীৰিল কোৰআনিল কাৰীমৰ কুৰ্দী অনুবাদ

external-link copy
26 : 32

أَوَلَمۡ يَهۡدِ لَهُمۡ كَمۡ أَهۡلَكۡنَا مِن قَبۡلِهِم مِّنَ ٱلۡقُرُونِ يَمۡشُونَ فِي مَسَٰكِنِهِمۡۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٍۚ أَفَلَا يَسۡمَعُونَ

ئایا ئەوانە کوێرن و بۆیان دەرنەکەوتووە کە پێش ئەوان چەند گەل و نەتەوەمان لەناو برد؟! کە بەناو ئەو ماڵانەدا دێن و دەڕۆن کە ئەوانی تێدا نیشتەجێ بوو بوون پێش لەناوچوونیان، ھیچ پەند و ئامۆژگاریان لەحاڵی ئەوان وەرنەگرت، بێگومان لەوەی بەسەر ئەو گەل و نەتەوانەدا ھات لەتیاچوون و سزادان بەھۆی بێباوەڕی و گوناھ و تاوانیانەوە پەند و ئامۆژگاری ھەیە بۆ کەسانێک بیکەنە بەڵگە لەسەر ڕاستی ئەو پێغەمبەرانەی لەلایەن اللە تەعالاوە بۆیان ھاتبوون، ئایا ئەوانەی باوەڕیان نییە بە ئایەتەکانی اللە تەعالا نابیستن بیستنێک ڕازی بن بە ئایەتەکانی پەروەردگار و پاشان پەند و ئامۆژگاریشی لێوەربگرن ؟! info
التفاسير:
এই পৃষ্ঠাৰ আয়াতসমূহৰ পৰা সংগৃহীত কিছুমান উপকাৰী তথ্য:
• عذاب الكافر في الدنيا وسيلة لتوبته.
سزای بێباوەڕان لە دونیادا ھۆکارێکە بۆ تەوبە کردن و گەڕانەوە بۆ لای اللە تەعالا. info

• ثبوت اللقاء بين نبينا صلى الله عليه وسلم وموسى عليه السلام ليلة الإسراء والمعراج.
چەسپاوی چاوپێکەوتنی نێوان پێغەمبەری خۆمان (صلی اللە علیە وسلم) و پێغەمبەر موسا (سەلامی اللە ی لێ بێت) لە شەوی ئیسراء و میعراجدا. info

• الصبر واليقين صفتا أهل الإمامة في الدين.
ئارامگرتن و دڵنیایی و یەقین دوو سیفەتی جوانی ئەو کەسانەن کە پێشەوایەتی خەڵکی دەکەن لە دیندا. info