আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - আল-মুখতাচাৰ ফী তাফছীৰিল কোৰআনিল কাৰীমৰ কুৰ্দী অনুবাদ

পৃষ্ঠা নং:close

external-link copy
14 : 27

وَجَحَدُواْ بِهَا وَٱسۡتَيۡقَنَتۡهَآ أَنفُسُهُمۡ ظُلۡمٗا وَعُلُوّٗاۚ فَٱنظُرۡ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلۡمُفۡسِدِينَ

بەھۆی ستەم و خۆبەزلزانینیانەوە باوەڕیان بەم نیشانە و ئایەتانە نەکرد، وە دانیان پێیدا نەنا ، لەگەڵ ئەوەیشدا لەناخەوە دڵنیا بوون ئەو نیشانە و ئایەتانە لەلایەن اللە وەیە، - ئەی پێغەمبەر- سەرنج بدە سەرەنجامی خراپەکاران چۆن بوو لەسەر زەویدا بەھۆی بێباوەڕی و گوناھ و تاوانیانەوە ، لەناومان بردن و ھەموویانمان کاول کرد. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 27

وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا دَاوُۥدَ وَسُلَيۡمَٰنَ عِلۡمٗاۖ وَقَالَا ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِي فَضَّلَنَا عَلَىٰ كَثِيرٖ مِّنۡ عِبَادِهِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ

بێگومان زانست و زانیاریمان بەخشی بە داود و سولەیمانی كوڕی، لەو زانستانەیش پێمان بەخشین زانستی قسەکردن لەگەڵ باڵندەکان بوو، ھەردووکیان سولەیمان و داود (سەلامی اللە تەعالایان لێ بێت) وتیان: ھەموو سوپاس و ستایشێک بۆ اللە تەعالا، ئەو خوایەی کە ڕێز و فەزڵی داوین بەسەر زۆرێک لەبەندە باوەڕدارەکانیدا بەوەی تایبەتمەندی کردووین بە زانست و پێغەمبەرایەتی. info
التفاسير:

external-link copy
16 : 27

وَوَرِثَ سُلَيۡمَٰنُ دَاوُۥدَۖ وَقَالَ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ عُلِّمۡنَا مَنطِقَ ٱلطَّيۡرِ وَأُوتِينَا مِن كُلِّ شَيۡءٍۖ إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ ٱلۡفَضۡلُ ٱلۡمُبِينُ

سولەیمان بوو بەمیراتگری داودی باوکی (لە پێغەمبەرایەتی و زانست و پادشایەتیدا) وە ئەو نیعمەتەی اللە بەخشیویەتی بەخۆی و باوکی باسکردو وتی: ئەی خەڵکینە اللە فێری زمانی باڵندەکانی کردین، وە ھەموو ئەو شتانەیشی پێ بەخشیوین کە داویەتی بە پێغەمبەران و پادشاکان، وە بێگومان ئەوەی اللە پێی بەخشیوین فەزڵ و چاکەیەکی ڕوون و ئاشكرایە بە سەرمانەوە. info
التفاسير:

external-link copy
17 : 27

وَحُشِرَ لِسُلَيۡمَٰنَ جُنُودُهُۥ مِنَ ٱلۡجِنِّ وَٱلۡإِنسِ وَٱلطَّيۡرِ فَهُمۡ يُوزَعُونَ

سەربازەکانی سولەیمان لە مرۆڤ و جنۆکە و باڵندەکان کۆکرانەوە، ھەموویان پۆل پۆل بەڕێک و پێکی ئەڕۆیشتن، کەسیان پێش و دوا نەدەکەوتن. info
التفاسير:

external-link copy
18 : 27

حَتَّىٰٓ إِذَآ أَتَوۡاْ عَلَىٰ وَادِ ٱلنَّمۡلِ قَالَتۡ نَمۡلَةٞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّمۡلُ ٱدۡخُلُواْ مَسَٰكِنَكُمۡ لَا يَحۡطِمَنَّكُمۡ سُلَيۡمَٰنُ وَجُنُودُهُۥ وَهُمۡ لَا يَشۡعُرُونَ

بەردەوام بوون لە ڕۆیشتن ھەتا گەیشتنە سەر شیوی مێروولە (جێگایەکە لە شام) یەکێک لە مێروولەکان وتی: ئەی مێروولەکان بچنە ماڵەکانی خۆتانەوە، نەوەک سولەیمان و سەربازەکانی نەزانن و پێتان پێدا بنێن و بتانشێلن ، چونكە ئەگەر پێتان بزانن پێتان پێدا نانێن . info
التفاسير:

external-link copy
19 : 27

فَتَبَسَّمَ ضَاحِكٗا مِّن قَوۡلِهَا وَقَالَ رَبِّ أَوۡزِعۡنِيٓ أَنۡ أَشۡكُرَ نِعۡمَتَكَ ٱلَّتِيٓ أَنۡعَمۡتَ عَلَيَّ وَعَلَىٰ وَٰلِدَيَّ وَأَنۡ أَعۡمَلَ صَٰلِحٗا تَرۡضَىٰهُ وَأَدۡخِلۡنِي بِرَحۡمَتِكَ فِي عِبَادِكَ ٱلصَّٰلِحِينَ

کاتێک سولەیمان گوێی لە وتەی مێروولەکە بوو زەردەخەنەیەکی کرد و پێکەنی، وە لە پەروەردگاری پاڕایەوە و وتی: ئەی پەروەردگارم سەرکەوتووم بکە و ئیلھامم پێ ببەخشە کە شوکر و سوپاسی نیعمەت و بەخششەکانت بکەم ئەو نیعمەت و بەخششانەی ڕشتووتە بەسەر خۆم و باوکمدا، وە سەرکەوتووم بکە کار و کردەوەیەکی چاکەی وابکەم کە تۆ پێی ڕازی بیت ، وە بە بەزەیی و ڕەحمەتی خۆت بمخەرە ڕیزی بەندە چاکەکانتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
20 : 27

وَتَفَقَّدَ ٱلطَّيۡرَ فَقَالَ مَالِيَ لَآ أَرَى ٱلۡهُدۡهُدَ أَمۡ كَانَ مِنَ ٱلۡغَآئِبِينَ

سولەیمان لە حاڵی باڵندەکانی دەپرسی، بەڵام پەپو سولەیمانە (ھودھود) ی نەبینی، وتی: ئەوە چیە پەپو سولەیمانە لە کوێیە بۆ نایبینم؟ ئایا شتێک ڕێگرە لەوەی من بیبینم، یان ھەر لێرە ئامادە نییە؟ info
التفاسير:

external-link copy
21 : 27

لَأُعَذِّبَنَّهُۥ عَذَابٗا شَدِيدًا أَوۡ لَأَاْذۡبَحَنَّهُۥٓ أَوۡ لَيَأۡتِيَنِّي بِسُلۡطَٰنٖ مُّبِينٖ

کاتێک بۆی دەرکەوت کە پەپو سولەیمانە ئامادە نییە، وتی: بەدڵنیاییەوە سزایەکەی سەختی دەدەم، یان وەک سزایەک بۆ ئامادە نەبوونی سەری دەبڕم، یان دەبێت بەڵگە و بیانوویەکی ڕوون و ئاشکرام بۆ بھێنێت لەسەر ئامادە نەبوونی. info
التفاسير:

external-link copy
22 : 27

فَمَكَثَ غَيۡرَ بَعِيدٖ فَقَالَ أَحَطتُ بِمَا لَمۡ تُحِطۡ بِهِۦ وَجِئۡتُكَ مِن سَبَإِۭ بِنَبَإٖ يَقِينٍ

ئەمجا پەپو سولەیمان ماوەیەکی زۆری پێنەچوو ھاتەوە، وتی بە سولەیمان: من ئاگاداری شتێک بووم کە تۆ ئاگاداری نیت، وە لە لە سەبەئەوە (سبأ: شارێکە لە وڵاتی یەمەن) ھەواڵێکی ڕاست و دروستم بۆ ھێناویت کە ھیچ گومانی تێدا نییە. info
التفاسير:
এই পৃষ্ঠাৰ আয়াতসমূহৰ পৰা সংগৃহীত কিছুমান উপকাৰী তথ্য:
• التبسم ضحك أهل الوقار.
زەردەخەنە ، پێکەنینی خەڵکی بە ویقار و خاوەن پێگەیە. info

• شكر النعم أدب الأنبياء والصالحين مع ربهم.
شوکر و سوپاسی نیعمەت و بەخششەکانی اللە تەعالا ئادابی پێغەمبەران و چاکەکارانە لەگەڵ پەروەردگاریاندا. info

• الاعتذار عن أهل الصلاح بظهر الغيب.
بیانوو ھێنانەوە بۆ کەسی چاکەكار لەپاشە ملە کارێکی باشە. info

• سياسة الرعية بإيقاع العقاب على من يستحقه، وقبول عذر أصحاب الأعذار.
سیاسەت و بەڕێوەبردنی ژێر دەستەکان بەسزادانی ئەوانەیان کە شایستەی سزادانن، وە ڕازی بوون بە عوزر و بیانووی خاوەن عوزرەکانیش سیفەتی پیاوی دەوڵەتدارە. info

• قد يوجد من العلم عند الأصاغر ما لا يوجد عند الأكابر.
ھەندێک جار عیلم و زانستێک لای کەسانێکی کەم تەمەن دەست دەکەون لای گەورەکان بەدەست ناکەون. info