আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - আল-মুখতাচাৰ ফী তাফছীৰিল কোৰআনিল কাৰীমৰ কুৰ্দী অনুবাদ

external-link copy
43 : 25

أَرَءَيۡتَ مَنِ ٱتَّخَذَ إِلَٰهَهُۥ هَوَىٰهُ أَفَأَنتَ تَكُونُ عَلَيۡهِ وَكِيلًا

- ئەی پێغەمبەر - ئایا تۆ ئەو کەسەت بینیوە کە ھەوا و ئارەزووەکانی خۆی کردووە بە خوای خۆی و گوێرایەڵی دەکات، ئایا تۆ پارێزەری ئەو کەسەیت و دەتوانیت بیگێڕیتەوە بۆ ئیمان و باوەڕھێنان، وە نەیشھێڵیت بێباوەڕ بێت ؟! info
التفاسير:
এই পৃষ্ঠাৰ আয়াতসমূহৰ পৰা সংগৃহীত কিছুমান উপকাৰী তথ্য:
• الكفر بالله والتكذيب بآياته سبب إهلاك الأمم.
بێباوەڕی بە اللە تەعالاو بەدرۆ زانینی ئایەت و بەڵگە و نیشانەکانی ھۆکاری تیاچوونی ھەموو ئوممەتانی پێشوو بووە. info

• غياب الإيمان بالبعث سبب عدم الاتعاظ.
باوەڕ نەبوون بە زیندووبونەوە ھۆکاری وەرنەگرتنی پەند و ئامۆژگارییە. info

• السخرية بأهل الحق شأن الكافرين.
گاڵتەکردن بە باوەڕداران و ئەھلی ھەق، كار و پیشەی بێباوەڕانە. info

• خطر اتباع الهوى.
ئەم ئایەتانە مەترسی شوێنکەوتنی ھەواو ئارەزوومان بۆ ڕوون دەکەنەوە. info