আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - আল-মুখতাচাৰ ফী তাফছীৰিল কোৰআনিল কাৰীমৰ কুৰ্দী অনুবাদ

external-link copy
36 : 25

فَقُلۡنَا ٱذۡهَبَآ إِلَى ٱلۡقَوۡمِ ٱلَّذِينَ كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَا فَدَمَّرۡنَٰهُمۡ تَدۡمِيرٗا

ئەمجا بە ھەردووکیانمان وت: بڕۆن بۆ لای فیرعەون و گەلەکەی کە ئایەت و نیشانەکانی ئێمەیان بە درۆ زانی، ئەوانیش گوێڕایەڵی فەرمانی من بوون ، ئەوە بوو ڕۆیشتن بۆ لایان و بانگیان کردن بۆ یەکخواپەرستی و تەوحیدی اللە تەعالا، بەڵام باوەڕیان پێ نەکردن و بەدرۆیان زانین، ئێمەیش ئەوانمان لەناوبرد. info
التفاسير:
এই পৃষ্ঠাৰ আয়াতসমূহৰ পৰা সংগৃহীত কিছুমান উপকাৰী তথ্য:
• الكفر بالله والتكذيب بآياته سبب إهلاك الأمم.
بێباوەڕی بە اللە تەعالاو بەدرۆ زانینی ئایەت و بەڵگە و نیشانەکانی ھۆکاری تیاچوونی ھەموو ئوممەتانی پێشوو بووە. info

• غياب الإيمان بالبعث سبب عدم الاتعاظ.
باوەڕ نەبوون بە زیندووبونەوە ھۆکاری وەرنەگرتنی پەند و ئامۆژگارییە. info

• السخرية بأهل الحق شأن الكافرين.
گاڵتەکردن بە باوەڕداران و ئەھلی ھەق، كار و پیشەی بێباوەڕانە. info

• خطر اتباع الهوى.
ئەم ئایەتانە مەترسی شوێنکەوتنی ھەواو ئارەزوومان بۆ ڕوون دەکەنەوە. info