আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - আল-মুখতাচাৰ ফী তাফছীৰিল কোৰআনিল কাৰীমৰ কুৰ্দী অনুবাদ

external-link copy
71 : 22

وَيَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَمۡ يُنَزِّلۡ بِهِۦ سُلۡطَٰنٗا وَمَا لَيۡسَ لَهُم بِهِۦ عِلۡمٞۗ وَمَا لِلظَّٰلِمِينَ مِن نَّصِيرٖ

بتپەرست و موشریکەکان بتگەلێک لەبری اللە دەپەرستن لە کاتێکدا اللە بۆ پەرستنی ئەو بتانە ھیچ پشتگیری و بەڵگەیەکی نەناردووەتە خوارەوە لەکتێبەکانیدا، وە ھیچ بەڵگەیەکی زانستیشیان نییە لەسەر پەرستنی ئەو بتانە، بەڵکو تەنھا شتێک پشتی پێ ببەستن چاولێکەری کوێرانەی باوباپیرانیانە، وە ستەمکاران ھیچ پشتیوان و یارمەتیدەرێکیان نییە بیانپارێزێت لە سزای اللە تەعالا. info
التفاسير:
এই পৃষ্ঠাৰ আয়াতসমূহৰ পৰা সংগৃহীত কিছুমান উপকাৰী তথ্য:
• من نعم الله على الناس تسخير ما في السماوات وما في الأرض لهم.
یەکێک لە نیعمەت و بەخششەکانی اللە تەعالا ئەوەیە ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە خستویەتیە خزمەت خەڵکیەوە و بۆی ڕامھێناون. info

• إثبات صفتي الرأفة والرحمة لله تعالى.
جێگیرکردن و چەسپاندنی ھەردوو سیفەتی بەزەیی (الرأفة) لەگەڵ (ڕەحمەت) و میھرەبانی بۆ اللە تەعالا. info

• إحاطة علم الله بما في السماوات والأرض وما بينهما.
اللە تەعالا بە عیلم و زانیاری ئاگاداری ھەموو ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەیشی لە نێوانیاندا ھەیە. info

• التقليد الأعمى هو سبب تمسك المشركين بشركهم بالله.
چاولێکەری کوێرانە ھۆکاری دەستگرتنی بتپەرست و موشریکەکان بوو بە بیروباوەڕی خوار و خێچی ھاوەڵدانان بۆ اللە تەعالا. info