আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - আল-মুখতাচাৰ ফী তাফছীৰিল কোৰআনিল কাৰীমৰ কুৰ্দী অনুবাদ

external-link copy
42 : 22

وَإِن يُكَذِّبُوكَ فَقَدۡ كَذَّبَتۡ قَبۡلَهُمۡ قَوۡمُ نُوحٖ وَعَادٞ وَثَمُودُ

- ئەی پێغەمبەری خوا - ئەگەر گەل و ھۆزەکەت بەدرۆت دەزانن و باوەڕت پێ ناکەن، ئەوا ئارام بگرە لەسەر قسە و قسەڵۆکیان، چونکە تۆ یەکەم پێغەمبەر نیت گەل و ھۆزەکەی بە درۆیان دانابن، پێش گەل و ھۆزەکەی تۆ گەل و ھۆزەکەی (نوح)یش (نوح)یان بەدرۆ دانا و باوەڕیان پێنەکرد، وە گەلی عادیش (ھود)یان بەدرۆ دانا و باوەڕیان پێنەکرد، ھەروەھا گەلی سەمودیش (صاڵح)یان بەدرۆ دانا و باوەڕیان پێنەکرد. info
التفاسير:
এই পৃষ্ঠাৰ আয়াতসমূহৰ পৰা সংগৃহীত কিছুমান উপকাৰী তথ্য:
• إثبات صفتي القوة والعزة لله.
جێگیر کردنی سیفەتی ھێز و عیززەت و دەسەڵات بۆ الله تەعالا. info

• إثبات مشروعية الجهاد؛ للحفاظ على مواطن العبادة.
چەسپاندنی مەشروعییەتی جیھاد و تێکۆشان، بۆ پارێزگاری کردن لەپەرستگاکان. info

• إقامة الدين سبب لنصر الله لعبيده المؤمنين.
بەرقەرارکردن و جێ بەجێکردنی ئەحکامەکانی شەریعەتی ئیسلام ھۆکاری پشتیوانی و سەرخستنی اللە تەعالان بۆ بەندە باوەڕدارەکانی. info

• عمى القلوب مانع من الاعتبار بآيات الله.
کوێری دڵەکان ڕێگرە لە پەند و ئامۆژگاری وەرگرتن لە ئایەت و نیشانەکانی اللە تەعالا. info