আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - আল-মুখতাচাৰ ফী তাফছীৰিল কোৰআনিল কাৰীমৰ কুৰ্দী অনুবাদ

পৃষ্ঠা নং:close

external-link copy
36 : 21

وَإِذَا رَءَاكَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ إِن يَتَّخِذُونَكَ إِلَّا هُزُوًا أَهَٰذَا ٱلَّذِي يَذۡكُرُ ءَالِهَتَكُمۡ وَهُم بِذِكۡرِ ٱلرَّحۡمَٰنِ هُمۡ كَٰفِرُونَ

- ئەی پێغەمبەری خوا - ھەرکاتێک ئەو بتپەرست و موشریکانە تۆ دەبینن گاڵتەت پێدەکەن و شوێنکەوتوانیانی خۆیانت لێ دوور دەخەنەوە و دەڵێن: ئا ئەمەیە جنێو و تانە و تەشەر دەدات لەخواکانتان كە دەیانپەرستن؟! ئەوان لەگەڵ ئەوەی تانە و تەشەرت لێ دەدەن و گاڵتەت پێدەکەن، نکۆڵیش دەکەن لەوەی خوای گەورە لە قورئان بۆ ناردونەتە خوارەوە، وە ناشکوری ئەو نیعمەتانەیش دەکەن خوا پێیداون، ئەوان شایستەترن بە تانە و تەشەر لێدان چونکە ھەرچی نەنگی و کەموکورتی ھەیە تیاندا کۆبوەتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
37 : 21

خُلِقَ ٱلۡإِنسَٰنُ مِنۡ عَجَلٖۚ سَأُوْرِيكُمۡ ءَايَٰتِي فَلَا تَسۡتَعۡجِلُونِ

مرۆڤ لەسەر پەلە پەل و خێراکردن بەدیھاتووە، ئەو پەلە دەکات لەھەموو شتێک پێش ڕوودانی، یەکێک لەو شتانەیش پەلەی لێدەکات پەلەکردنی بتپەرست و موشریکەکانە بەوەی داوای بەپەلەی سزای خوا دەکەن، لەمەودوا نیشانتان دەدەم - ئەی ئەوانەی پەلە دەکەن لەھاتنی سزای من بۆ سەرتان- ، پەلە مەکەن لە ھاتنی، چونکە ھەر دەگەن بەسزای من. info
التفاسير:

external-link copy
38 : 21

وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا ٱلۡوَعۡدُ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ

ئەو بێباوەڕانەی نکۆڵی لە زیندووبوونەوەی پاش مردن دەکەن، لە ڕووی پەلەکردن لە ھاتنی سزای خوای گەورە بۆیان دەڵێن: باشە - ئەی موسڵمانان - ئەگەر ڕاست دەکەن ئەم بەڵێنەتان بە زیندووبونەوە و ھاتنی سزا بۆمان کەی دێت و کەی ڕوو دەدات ؟ info
التفاسير:

external-link copy
39 : 21

لَوۡ يَعۡلَمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ حِينَ لَا يَكُفُّونَ عَن وُجُوهِهِمُ ٱلنَّارَ وَلَا عَن ظُهُورِهِمۡ وَلَا هُمۡ يُنصَرُونَ

ئەگەر ئەو بێباوەڕانەی نکۆڵی لە زیندووبەونەوە دەکەن حاڵی خۆیان بزانیبایە کاتێک ناتوانن بڵێسە و کڵپەی ئەو ئاگرە لە ڕوومەت و پشتیان دوور بخەنەوە، وە یارمەتیش نادرێن لای کەسێکەوە کە سزایان لێ دوور بخاتەوە، ئەگەر دڵنیا بوونایە لەو ڕۆژە و یەقینیان ھەبوایە ھەرگیز پەلەی سزای ئەو ڕۆژەیان نەدەکرد. info
التفاسير:

external-link copy
40 : 21

بَلۡ تَأۡتِيهِم بَغۡتَةٗ فَتَبۡهَتُهُمۡ فَلَا يَسۡتَطِيعُونَ رَدَّهَا وَلَا هُمۡ يُنظَرُونَ

ئەو ئاگرەی سزا ئەدرێن پێی لێی ئاگادار نین، بەڵکو کتوپڕ بۆیان دێت، ئیتر ئەو کاتە واقیان وڕ دەمێنێت و بەھیچ شێوەیەک ناتوانن لە خۆیانی دوور بخەنەوە، وە مۆڵەتیش نادرێن بۆ تەوبەکردن و گەڕانەوە بۆلای خوا تا بەر ڕەحمەتی ئەو بکەون. info
التفاسير:

external-link copy
41 : 21

وَلَقَدِ ٱسۡتُهۡزِئَ بِرُسُلٖ مِّن قَبۡلِكَ فَحَاقَ بِٱلَّذِينَ سَخِرُواْ مِنۡهُم مَّا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ

- ئەی پێغەمبەری خوا - ئەگەر دەبینی گەل و ھۆزەکەت گاڵتەت پێدەکەن، ئەوا بزانە تۆ یەکەم پێغەمبەر نیت بەو شێوەیەت لەگەڵ بکرێت، بەڵکو پێغەمبەرانی پێش تۆیش گاڵتەیان پێکراوە، سەرەنجام ئەو سزایەی بێباوەڕان بە گاڵتە و گەپ گرتبویان کاتێک پێغەمبەرەکانیان لەدونیا دەیانترساندن پێی ، دەوری گرتن و ڕزگاریان نەبوو لێی. info
التفاسير:

external-link copy
42 : 21

قُلۡ مَن يَكۡلَؤُكُم بِٱلَّيۡلِ وَٱلنَّهَارِ مِنَ ٱلرَّحۡمَٰنِۚ بَلۡ هُمۡ عَن ذِكۡرِ رَبِّهِم مُّعۡرِضُونَ

- ئەی پێغەمبەر - بەوانەی کە پەلەی سزای خوایانە دابەزێتە سەریان بڵێ : کاتێک ئێوە لەناو جەرگەی شەو و ڕۆژدان کێ ھەیە لە سزا و لەناوبردنی خوای بەخشندە و میھرەبان بتانپارێزێت؟ نەخێر بەڵکو ئەوانە لەیادی پەروەردگاریان ڕوو وەردەگێڕن و پشت ھەڵدەکەن، وە بەنەزانین و گێلی و کاڵفامی خۆیان ھیچ بیری لێ ناکەنەوە. info
التفاسير:

external-link copy
43 : 21

أَمۡ لَهُمۡ ءَالِهَةٞ تَمۡنَعُهُم مِّن دُونِنَاۚ لَا يَسۡتَطِيعُونَ نَصۡرَ أَنفُسِهِمۡ وَلَا هُم مِّنَّا يُصۡحَبُونَ

یان ئەوانە جگە لە ئێمە خوایەکی تریان ھەیە و بەرگریان لێ دەکات لە سزای ئێمە؟ ئەوانەی ئەوان کردوویانن بە خوای خۆیان ناتوانن یارمەتی خۆیشیان بدەن و زیان و زەرەر و سزا لە خۆیان دوور بخەنەوە، یان سوود و قازانج بە خۆیان بگەیەنن، ئیتر ئەوانە لە کوێ دەتوانن کەسانی تر سەربخەن و یارمەتیان بدەن؟! وە لەلایەن ئێمەیشەوە پەنا نادرێن و ناپارێزرێن لە سزا. info
التفاسير:

external-link copy
44 : 21

بَلۡ مَتَّعۡنَا هَٰٓؤُلَآءِ وَءَابَآءَهُمۡ حَتَّىٰ طَالَ عَلَيۡهِمُ ٱلۡعُمُرُۗ أَفَلَا يَرَوۡنَ أَنَّا نَأۡتِي ٱلۡأَرۡضَ نَنقُصُهَا مِنۡ أَطۡرَافِهَآۚ أَفَهُمُ ٱلۡغَٰلِبُونَ

ئێمە ھیچ پەلەمان نییە لە سزادانیان، بەڵکو خۆیان و باوباپیرانیشمان لە دونیا بەناز و نیعمەتەکانمان خۆشگوزەران کرد بۆ ئەوەی زیاتر پەلکێشیان بکەین، ھەتا ماوەیەکی زۆری بەسەردا چوو، وایانزانی ئەو خۆشگوزەرانی و ناز و نیعمەتانە کۆتاییان نایەت و بەردەوام دەبێت بۆیان، بۆیە پێی خەڵەتان و بەردەوام بوون لەسەر کوفر و بێباوەڕی خۆیان، ئایا ئەوانەی بەو ناز و نیعمەتانە خەڵەتان و پەلەی ھاتنی سزای ئێمەیان کرد، ئایا نابینن ڕۆژانە ئێمە لە گشت لایەکی وڵات و زەویەوە بەخەشم و قینی خۆمان لە خەڵکەکەی کەم دەکەینەوە؟ دەی با ئاگاداری خۆیان بن و پەند و ئامۆژگاری لێوەربگرن تاوەکو ئەوەی تووشی خەڵکانی تر بوو تووشی ئەوانیش نەبێت، ئەوانەی ئەوە بیروباوەڕیانە زاڵ و سەرکەوتوو نابن، بەڵکو ئەوە ئێمەین زاڵ و بەدەسەڵاتین بەسەریاندا. info
التفاسير:
এই পৃষ্ঠাৰ আয়াতসমূহৰ পৰা সংগৃহীত কিছুমান উপকাৰী তথ্য:
• بيان كفر من يستهزئ بالرسول، سواء بالقول أو الفعل أو الإشارة.
ڕوونکردنەوەی کوفر و بێباوەڕی ئەوانەی کە گاڵتە و گەپ بە پێغەمبەری خوا دەکەن، جا ئەوە بە گوفتار بێت یان بەکردار یان بە ئاماژە و غەمزە و لەمزە بێت. info

• من طبع الإنسان الاستعجال، والأناة خلق فاضل.
مرۆڤ بەشێوەیەک بەدیھاتووە لە ھەموو کاروبارێکدا، ھەمیشە پەلەیەتی لەکاتێکدا لەسەرخۆیی و ئارامگرتن ڕەوشتێکی جوان و شیرینە. info

• لا يحفظ من عذاب الله إلا الله.
هیچ کەسێک ناتوانێت کەس لەسزای خوا بپارێزێت، زاتی (اللە) خۆی نەبێت. info

• مآل الباطل الزوال، ومآل الحق البقاء.
سەرەنجامی باتڵ و ناھەقی ھەر تیاچوونە، وە سەرەنجامی ھەق و ڕاستیش مانەوە و بەردەوامییە. info