আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - আল-মুখতাচাৰ ফী তাফছীৰিল কোৰআনিল কাৰীমৰ কুৰ্দী অনুবাদ

পৃষ্ঠা নং:close

external-link copy
6 : 14

وَإِذۡ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوۡمِهِ ٱذۡكُرُواْ نِعۡمَةَ ٱللَّهِ عَلَيۡكُمۡ إِذۡ أَنجَىٰكُم مِّنۡ ءَالِ فِرۡعَوۡنَ يَسُومُونَكُمۡ سُوٓءَ ٱلۡعَذَابِ وَيُذَبِّحُونَ أَبۡنَآءَكُمۡ وَيَسۡتَحۡيُونَ نِسَآءَكُمۡۚ وَفِي ذَٰلِكُم بَلَآءٞ مِّن رَّبِّكُمۡ عَظِيمٞ

- ئەی پێغەمبەری خوا - چیرۆکی موسا بۆ ئوممەتەکەت باس بکە کاتێک گوێڕایەڵی فەرمانی پەروەردگاری بوو، وە بەگەلەکەی لە بەنوئیسرائیل وت: یادی ئەو ناز و نیعمەتانە بکەنەوە کە خوای گەورە پێ بەخشیون، پێی وتن: ئەی گەلەکەم یادی ئەو ناز و نیعمەتانە بکەنەوە بەسەرتانەوەیە کاتێک خوای گەورە ڕزگاری کردن لە فیرعەون و دارودەستەکەی، وە سەلامەتی کردن لە سزای ئەوان، کە توندترین سزایان دەدان، کوڕەکانیان سەردەبڕین تاوەکو کەسێک لەدایک نەبێت بەرەنگاریان ببێتەوە و دەست بگرێت بەسەر موڵک وپاشایەتی و دەسەڵاتەکەی فیرعەوندا، وە ئافرەتەکانیان دەھێشتنەوە تاوەکو سوک و ڕیسوایان بکەن و بیانکەن بەکارەکەر و خزمەتکاری خۆیان، لەم کار و بەڵا و ناخۆشیەی لەلایەن ئەوانە بەسەرتاندا ھات تاقیکردنەوەیەکی گەورەی ئێوەی تێدایە، چونکە خوای گەورە لەبەرامبەر ئارامگرتن لەسەر ئەو بەڵا و ناڕەحەتیانە پاداشتی دانەوە، ئەویش بەوەی ڕزگاری کردن لەدەست فیرعەون و دارودەستەکەی. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 14

وَإِذۡ تَأَذَّنَ رَبُّكُمۡ لَئِن شَكَرۡتُمۡ لَأَزِيدَنَّكُمۡۖ وَلَئِن كَفَرۡتُمۡ إِنَّ عَذَابِي لَشَدِيدٞ

موسا پێی وتن: یادی ئەو ساتە بکەنەوە کە پەروەردگارتان پێی ڕاگەیاندن: ئەگەر شوکر و سوپاسی خوای گەورە بکەن لەبەرامبەر ئەو ناز و نیعمەتانەی باسکران و خوای گەورە پێی بەخشیوون ئەوا لە فەزڵ و ناز و نیعمەتی خۆیتان بۆ زیاد دەکات، خۆ ئەگەر ھاتوو نکوڵیش لە ناز و نیعمەتەکانی بکەن و شوکر و سوپاسی نەکەن، ئەوا بێگومان سزای سەختی ھەیە بۆ ئەوانەی نکوڵی لە ناز و نیعمەتەکانی دەکەن و شوکر و سوپاسی ناکەن. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 14

وَقَالَ مُوسَىٰٓ إِن تَكۡفُرُوٓاْ أَنتُمۡ وَمَن فِي ٱلۡأَرۡضِ جَمِيعٗا فَإِنَّ ٱللَّهَ لَغَنِيٌّ حَمِيدٌ

موسا بە گەلەکەی وت: ئەی گەلەکەم: ئەگەر ئێوە و ھەموو خەڵکی سەر زەوی بێباوەڕ بن بە خوای گەورە، ئەوا زیانی بێباوەڕیەکەتان بۆ خۆتان دەگەڕێتەوە، چونکە بەڕاستی خوای گەورە بێنیازە لە بەدیھێنراوەکانی خۆی و پێویستی بەوان نییە، ئەو شایستەی ئەوەیە سوپاس و شوکری بکرێت، نە باوەڕی باوەڕداران سوود بەخوای گەورە دەگەیەنێت، نە کوفری بێباوەڕانیش زیانی پێ دەگەیەنێت. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 14

أَلَمۡ يَأۡتِكُمۡ نَبَؤُاْ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِكُمۡ قَوۡمِ نُوحٖ وَعَادٖ وَثَمُودَ وَٱلَّذِينَ مِنۢ بَعۡدِهِمۡ لَا يَعۡلَمُهُمۡ إِلَّا ٱللَّهُۚ جَآءَتۡهُمۡ رُسُلُهُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِ فَرَدُّوٓاْ أَيۡدِيَهُمۡ فِيٓ أَفۡوَٰهِهِمۡ وَقَالُوٓاْ إِنَّا كَفَرۡنَا بِمَآ أُرۡسِلۡتُم بِهِۦ وَإِنَّا لَفِي شَكّٖ مِّمَّا تَدۡعُونَنَآ إِلَيۡهِ مُرِيبٖ

- ئەی بێباوەڕان - ئایا ھەواڵی لەناوچوونی ئوممەتان و گەلانی پێش خۆتان پێ نەگەیشتووە؟ وەک گەلی نوح وگەلی عاد و گەلی ھود، وە سەمود وگەلی صاڵح، وە ئەو ئوممەت و گەلانەی تریش کەدوای ئەوان ھاتن؟ ئەوانە زۆرن و ناژمێررین تەنھا خوای گەورە دەزانێت چەند بوون، پێغەمبەرەکانیان بە بەڵگە و نیشانە و موعجیزەی ڕوونەوە ھاتن بۆ لایان، بەڵام ئەوان لەداخ و مەراق و قینی دڵیان لەو پێغەمبەرانە دەستی خۆیان دەبرد بەناو دەمیاندا و دەیانگەست، وە وتیان بە پێغەمبەرەکانیان: ئێمە باوەڕمان نییە بەوەی ئێوە ھێناوتانە، وە بە ڕاستی ئێمە گومانمان ھەیە لەوەی ئێوە بۆ لای ئێمە ھاتبن، وە گومانمان ھەیە لەوەی کە ئێمەی بۆ بانگ دەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 14

۞ قَالَتۡ رُسُلُهُمۡ أَفِي ٱللَّهِ شَكّٞ فَاطِرِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ يَدۡعُوكُمۡ لِيَغۡفِرَ لَكُم مِّن ذُنُوبِكُمۡ وَيُؤَخِّرَكُمۡ إِلَىٰٓ أَجَلٖ مُّسَمّٗىۚ قَالُوٓاْ إِنۡ أَنتُمۡ إِلَّا بَشَرٞ مِّثۡلُنَا تُرِيدُونَ أَن تَصُدُّونَا عَمَّا كَانَ يَعۡبُدُ ءَابَآؤُنَا فَأۡتُونَا بِسُلۡطَٰنٖ مُّبِينٖ

پێغەمبەرەکانیشیان لە وەڵامیاندا پێیان وتن: ئایا گومان و دوودڵن لە یەکخواپەرستی و بەتاک وتەنھا زانینی زاتی ھەق تەعالای (اللە)؟ کە ئەو خالیق و دروستکەری ئاسمانەکان و زەوییە، وە بەبێ ئەوەی پێشتر نموونەیان ھەبێت بەدی ھێناون؟ ئەو خوایە بانگتان دەکات بۆ باوەڕھێنان، تاوەکو گوناھەکانی پێشوترتان بسڕێتەوە، وە لە دونیایشدا بۆ کاتێکی دیاریکراو دواتان بخات تا ئەو ساتەی کاتی دیاریکروای خۆتان دێت، گەلەکانیش بە پێغەمبەرەکانیان وت: ئێوە وەک ئێمە تەنھا مرۆڤن، ھیچ تایبەتمەندیەکتان نییە بەسەرمانەوە، ئێوە دەتانەوێت لەو خوایانەی باب و باپیرانمان پەرستویانن لامان بدەن، کەوابێت ئەگەر ڕاست دەکەن بەڵگە و نیشانەیەکی ڕوونمان بۆ بھێنن لەسەر سەلماندن و ڕاستگۆییتان کە ئێوە پێغەمبەرن و بۆ لای ئێمە ڕەوانە کراون. info
التفاسير:
এই পৃষ্ঠাৰ আয়াতসমূহৰ পৰা সংগৃহীত কিছুমান উপকাৰী তথ্য:
• من وسائل الدعوة تذكير المدعوين بنعم الله تعالى عليهم، خاصة إن كان ذلك مرتبطًا بنعمة كبيرة، مثل نصر على عدوه أو نجاة منه.
یەکێک لە ھۆکارەکانی بانگەواز ئەوەیە یادی ئەو کەسانە بخەیتەوە کە خوای گەورە ناز و نیعمەتێکی زۆری بەسەردا ڕشتوون، بەتایبەتی ئەگەر ئەو کەسە پەیوەست بوو بە ناز و نیعمەتێکی زۆرەوە، وەک سەرخستنیان بەسەر دوژمنەکانیان و ڕزگار بوون لە دەستیان. info

• من فضل الله تعالى أنه وعد عباده مقابلة شكرهم بمزيد الإنعام، وفي المقابل فإن وعيده شديد لمن يكفر به.
یەکێک لە فەزڵەکانی خوای گەورە ئەوەیە کە پەیمانی داوە بە بەندەکانی ئەگەر شوکر و سوپاسی بکەن نیعمەتەکانیان بۆ زیاتر دەکات، لە بەرامبەریشدا ئەگەر ھەر کەسێک کوفری نیعمەتەکانی بکات و ناشکوریان بکات ئەوا سزای خوای گەورە زۆر سەخت و دژوارە. info

• كفر العباد لا يضر اللهَ البتة، كما أن إيمانهم لا يضيف له شيئًا، فهو غني حميد بذاته.
کوفر و بێباوەڕی بێباوەڕان ھیچ زیانێک بە خوای گەورە ناگەیەنێت، ھەروەک چۆن باوەڕی باوەڕداران ھیچ شتێک لە موڵکی خوای پێ زیاد نابێت، چونکە ئەو بە زاتی خۆی بێنیاز و دەوڵەمەندە لە تەواوی دروستکراوەکانی. info