আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - আল-মুখতাচাৰ ফী তাফছীৰিল কোৰআনিল কাৰীমৰ কুৰ্দী অনুবাদ

external-link copy
84 : 12

وَتَوَلَّىٰ عَنۡهُمۡ وَقَالَ يَٰٓأَسَفَىٰ عَلَىٰ يُوسُفَ وَٱبۡيَضَّتۡ عَيۡنَاهُ مِنَ ٱلۡحُزۡنِ فَهُوَ كَظِيمٞ

باوکیان پشتی تێکردن و لێیان دوورکەوتەوە، وە پێی وتن: ئای داخ و خەم و خەفەتم بۆ یوسف، جا لەداخ و خەم و خەفەت و گریانی زۆری ئاوی سپی ھات بەسەر ڕەشێنە و بیل بیلەی چاوەکانیدا و کوێر بوو، لەدوای ئەوە بێدەنگ دادەنیشت و خەم و خەفەتەکانی لەناخی خۆیدا دەشاردەوە و ھەر چاوەڕوانی ئەوە بوو خوای گەورە ھەموویانی پێکەوە بۆ بگێڕێتەوە و دەرووی خێری لێ بکاتەوە. info
التفاسير:
এই পৃষ্ঠাৰ আয়াতসমূহৰ পৰা সংগৃহীত কিছুমান উপকাৰী তথ্য:
• لا يجوز أخذ بريء بجريرة غيره، فلا يؤخذ مكان المجرم شخص آخر.
دروست نییە ھیچ کەس بە تاوانی کەسی تر بگیررێت، کەسی بێتاوان لەبری کەسی تاوانبار دەستگیر ناکرێت. info

• الصبر الجميل هو ما كانت فيه الشكوى لله تعالى وحده.
ئارامگرتنی جوان بریتییە لەوەی مرۆڤی باوەڕدار سکاڵای خۆی تەنھا لای خوای گەورە بکات. info

• على المؤمن أن يكون على تمام يقين بأن الله تعالى يفرج كربه.
پێویستە مرۆڤی باوەڕدار دڵنیا بێت و یەقینی ھەبێت کە خوای گەورە دێت بەدەمیەوە لە ناخۆشی و تەنگانە ڕزگاری دەکات. info