আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - আল-মুখতাচাৰ ফী তাফছীৰিল কোৰআনিল কাৰীমৰ কুৰ্দী অনুবাদ

external-link copy
92 : 11

قَالَ يَٰقَوۡمِ أَرَهۡطِيٓ أَعَزُّ عَلَيۡكُم مِّنَ ٱللَّهِ وَٱتَّخَذۡتُمُوهُ وَرَآءَكُمۡ ظِهۡرِيًّاۖ إِنَّ رَبِّي بِمَا تَعۡمَلُونَ مُحِيطٞ

شوعەیبیش لە وەڵامدا بە گەلەکەی وت: ئەی گەلەکەم ئایا عەشیرەت و ھۆزەکەم لاتان لە خوای گەورە بەڕێزتر و خۆشەویسترە؟ وە خوای گەورەتان پشتگوێ خستووە و وازتان لێھێناوە ھەر لەبەر ئەوەیشە باوەڕتان نەھێناوە بە پێغەمبەرەکەی کە بۆی ناردون، بێگومان پەروەردگارم ئاگاداری ھەموو کارەکانتانە، وە لە دونیا لە ناوتان دەبات و تۆڵەتان لێ دەسێنێتەوە، وە لە دواڕۆژیشدا سزای سەختان پێ دەچێژێت. info
التفاسير:
এই পৃষ্ঠাৰ আয়াতসমূহৰ পৰা সংগৃহীত কিছুমান উপকাৰী তথ্য:
• ذمّ الجهلة الذين لا يفقهون عن الأنبياء ما جاؤوا به من الآيات.
بە خراپ باسکردنی کەسانی نەزان و نەفام، ئەوانەی لە پێغەمبەران تێناگەن و نازانن پێغەمبەران چیان ھێناوە بۆیان. info

• ذمّ وتسفيه من اشتغل بأوامر الناس، وأعرض عن أوامر الله.
بە خراپ باسکردن و گێلێتی ئەو کەسانەی کە بە فەرمانی خەڵکیەوە سەرقاڵن، کەچی فەرمانەکانی خوایان پشتگوێ خستووە. info

• بيان دور العشيرة في نصرة الدعوة والدعاة.
ڕوونکردنەوەی ڕۆڵی عەشیرەت و ھۆز لە سەرخستن و پاڵپشتی کردنی بانگەواز و بانگخوازان. info

• طرد المشركين من رحمة الله تعالى.
وەدەرنانی بتپەرستن و موشریکەکان لە ڕەحم و میھرەبانی خوای گەورە. info