আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - আল-মুখতাচাৰ ফী তাফছীৰিল কোৰআনিল কাৰীমৰ কুৰ্দী অনুবাদ

external-link copy
65 : 11

فَعَقَرُوهَا فَقَالَ تَمَتَّعُواْ فِي دَارِكُمۡ ثَلَٰثَةَ أَيَّامٖۖ ذَٰلِكَ وَعۡدٌ غَيۡرُ مَكۡذُوبٖ

ئەوە بوو گەلەکەی صالح گوێڕایەڵی نەبوون و وشترەکەیان سەربڕی، صاڵحیش پێی وتن: دوای ئەوەی سەرتان بڕی تەمەنی درێژتان تەنھا سێ ڕۆژە بە ئارەزووی خۆتان لە ناو ماڵ و شوێنی خۆتان تام لە ژیان ببەن و ڕابوێرن، دوای ئەوە ئیتر سزای خوای گەورە یەخەتان دەگرێت، ئەوەش بزانن دوای ئەو ماوەیە ھەڕەشە و بەڵێنی خوا دێتەدی و ھیچ شتێک ڕێگری لێ ناکات و درۆ نییە، بەڵکو بەڵێنێکی ڕاست و دروستە. info
التفاسير:
এই পৃষ্ঠাৰ আয়াতসমূহৰ পৰা সংগৃহীত কিছুমান উপকাৰী তথ্য:
• عناد واستكبار المشركين حيث لم يؤمنوا بآية صالح عليه السلام وهي من أعظم الآيات.
سەرکەشی و ملھوڕی بتپەرستان، بینیمان کە گەلی سەموود باوەڕیان نەھێنا بەو موعجیزە و بەڵگە ڕوونەی کە صاڵح بۆی ھێنان، کە گەورەترین بەڵگە و نیشانە بوو لەسەر دەسەڵاتی خوای گەورە. info

• استحباب تبشير المؤمن بما هو خير له.
سوننەتە بەشتێک موژدە بدرێت بەو باوەڕدارەی کە دڵی پێی خۆشە و خێری تێدایە بۆی. info

• مشروعية السلام لمن دخل على غيره، ووجوب الرد.
مەشروعیەت و دروستی سەلام کردن بۆ ئەو کەسەی کە دەچێتە لای کەسێکی تر، وە ئەو کەسەش سەلامەکەی لێ دەکرێت واجبە لەسەری وەڵامی بداتەوە. info

• وجوب إكرام الضيف.
ڕێزگرتن لە میوان واجب و پێویستە. info