আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - আল-মুখতাচাৰ ফী তাফছীৰিল কোৰআনিল কাৰীমৰ কুৰ্দী অনুবাদ

external-link copy
3 : 11

وَأَنِ ٱسۡتَغۡفِرُواْ رَبَّكُمۡ ثُمَّ تُوبُوٓاْ إِلَيۡهِ يُمَتِّعۡكُم مَّتَٰعًا حَسَنًا إِلَىٰٓ أَجَلٖ مُّسَمّٗى وَيُؤۡتِ كُلَّ ذِي فَضۡلٖ فَضۡلَهُۥۖ وَإِن تَوَلَّوۡاْ فَإِنِّيٓ أَخَافُ عَلَيۡكُمۡ عَذَابَ يَوۡمٖ كَبِيرٍ

- ئەی خەڵکینە - داوای لێخۆشبوونی گوناھەکانتان لە پەروەردگارتان بکەن، وە پاشان بگەڕێنەوە بۆ لای و پەشیمانی دەرببڕن لەسەر ئەو کەمتەرخەمیانەی کردوتانە، ئەو کاتە خوای گەورەش بۆ کاتێکی دیاریکراو بە بەختەوەری و ژیانێکی خۆش لە دونیادا دەتانژێنێت، وە ھەر کەسێک خاوەنی فەزڵ بێت بە تاعەت و گوێڕاڵی و کاروکردەوەی چاکە ئەوا خوای گەورە بە فەزڵی خۆی پاداشتی تەواوی دەداتەوە، بەڵام ئەگەر باوەڕتان نەھێنا بەوەی لە لایەن پەروەردگارمەوە بۆم ھاتووە و پشتتان تێکرد، ئەوا من دەترسێم کە سزای ڕۆژێکی زۆر گەورە بتانگرێتەوە کە سزای ڕۆژی قیامەتە. info
التفاسير:
এই পৃষ্ঠাৰ আয়াতসমূহৰ পৰা সংগৃহীত কিছুমান উপকাৰী তথ্য:
• إن الخير والشر والنفع والضر بيد الله دون ما سواه.
خێر و خۆشی و ناڕەحەتی و خراپە، سوود و قازانج و زەرەر و زیان ھەر ھەمووی تەنھا بە دەستی خوای گەورەیە، وە ھیچ کەسێک جگە لەو ھیچی بەدەست نییە. info

• وجوب اتباع الكتاب والسُّنَّة والصبر على الأذى وانتظار الفرج من الله.
واجبە مرۆڤی باوەڕدار شوێن قورئان و سوننەت بکەوێت، وە ئارامگر و خۆڕاگر بێت لەسەر ئەو ئەزیەت و ئازارانەی کە ڕوو بەڕووی دەبێتەوە، وە چاوەڕوانی کردنەوەی دەرووی خێر بێت لە لایەن خواوە. info

• آيات القرآن محكمة لا يوجد فيها خلل ولا باطل، وقد فُصِّلت الأحكام فيها تفصيلًا تامَّا.
ئایەتەکای قورئانی پیرۆز ھەر ھەموویان مانا و مەبەست ڕوونن وە ھیچ کەموکورتی و ناھەقیەکیان تێدا نییە، وە حوکم و بڕیارەکانیشی ھەموو بەدوور و درێژی و ڕوون و ئاشکرا تێدا باسکراوە. info

• وجوب المسارعة إلى التوبة والندم على الذنوب لنيل المطلوب والنجاة من المرهوب.
واجبە کە پەلە بکرێت لە تەوبەکردن و گەڕانەوە بۆ لای خوا، وە پەشیمانی دەرببڕێت لەسەر ئەو گوناھ و تاوانانەی کە ئەنجامی داون بە ئومێدی بە دەستھێنانی ڕەزامەندی خوای گەورە و ڕزگار بوون لە ڕۆژە ناڕەحەتەکە. info