আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - আল-মুখতাচাৰ ফী তাফছীৰিল কোৰআনিল কাৰীমৰ কুৰ্দী অনুবাদ

external-link copy
118 : 11

وَلَوۡ شَآءَ رَبُّكَ لَجَعَلَ ٱلنَّاسَ أُمَّةٗ وَٰحِدَةٗۖ وَلَا يَزَالُونَ مُخۡتَلِفِينَ

- ئەی پێغەمبەر - ئەگەر پەروەردگارت بیویستایە کە ھەموو خەڵکی لەسەر ھەق و ڕاستی و ئاینی ڕاست و دروست بونایە ئەوا دەیکرد، بەڵام ئەوەی نەویستووە، بەڵکو ھەمیشە و بەدرێژی ڕۆژگار ناتەبا و ناکۆک بوون ئەویش بە ھۆی ئەوەی کە شوێن ھەواو ھەوەس و ئارەزووی خۆیان و خراپەکاری کەوتون. info
التفاسير:
এই পৃষ্ঠাৰ আয়াতসমূহৰ পৰা সংগৃহীত কিছুমান উপকাৰী তথ্য:
• بيان الحكمة من القصص القرآني، وهي تثبيت قلب النبي صلى الله عليه وسلم وموعظة المؤمنين.
ڕوونكردنەوەی حیكمەتی چیرۆكە قورئانییەكان، ئەویش بۆ ئەوە بووە كە دڵ و دەروونی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) ی پێ دابمەرزێت و پەند و ئامۆژگاریش بێت بۆ باوەڕداران. info

• انفراد الله تعالى بعلم الغيب لا يشركه فيه أحد.
ئەم سورەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی تەنها خوای گەورە زانا و ئاگادارە بە شتە نهێنی و شاراوەكان، وە هیچ كەسێكی تر لەو كارەدا هاوبەشی خوا نییە. info

• الحكمة من نزول القرآن عربيًّا أن يعقله العرب؛ ليبلغوه إلى غيرهم.
حیكمەت لە دابەزینی قورئان بە زمانی عەرەبی بۆ ئەوەیە كە عەرەب پەند و ئامۆژگاری لێ وەربگرن و ژیر ببن، تاوەكو بیگەیەنن بە غەیری خۆیان لەگەل و ئوممەتانی تری سەر زەوی. info

• اشتمال القرآن على أحسن القصص.
قورئانە پڕیەتی لە چیرۆك و بەسەرهاتی جوان و شیرین. info