আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - আল-মুখতাচাৰ ফী তাফছীৰিল কোৰআনিল কাৰীমৰ কুৰ্দী অনুবাদ

العادیات

ছুৰাৰ উদ্দেশ্য:
تحذير الإنسان من الجحود والطمع بتذكيره بالآخرة.
ئاگادارکردنەوەى مرۆڤ لە ئينكاری و بەربەرەکانى و تەماح ئەمیش بە بیرهێنانەوەی قیامەت. info

external-link copy
1 : 100

وَٱلۡعَٰدِيَٰتِ ضَبۡحٗا

خواى گەورە سوێندی خوارد بەو ئەسپانەی لەگۆڕەپانی جیھاد وتێکۆشاندا غار دەدەن وگوێیان لە پرمە وھەناسەی خۆیان دەبێت لەتاو غاردانیان. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 100

فَٱلۡمُورِيَٰتِ قَدۡحٗا

وە پەروەردگار سوێندی خوارد بە ئەو ئەسپانەی لەکاتی تاوداندا بۆ سەر دوژمن ناڵی سمەکانیان بەتوندی دەدەن لەبەرد، وئاگر وبریسکە ھەڵدەسێنن. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 100

فَٱلۡمُغِيرَٰتِ صُبۡحٗا

وە خواى گەورە سوێندی خوارد بە ئەو ئەسپانەی کە لەبەرەبەیاندا ھێرش دەبەن بۆ سەر دوژمنان. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 100

فَأَثَرۡنَ بِهِۦ نَقۡعٗا

بەو کارەیان تەپ وتۆز ھەڵدەسێنن بەڕووی دوژمناندا. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 100

فَوَسَطۡنَ بِهِۦ جَمۡعًا

لەو کاتەدا خۆیان دەکەن بەناوجەرگەی کۆمەڵێک لەدوژمندا. info
التفاسير:
এই পৃষ্ঠাৰ আয়াতসমূহৰ পৰা সংগৃহীত কিছুমান উপকাৰী তথ্য:
• خشية الله سبب في رضاه عن عبده.
بێباوەڕان خراپترین مەخڵوق وبەدیھێنراون، باوەڕدارانیش باشترینیانن. info

• شهادة الأرض على أعمال بني آدم.
ترس لە اللە -تەعاﻻ- ھۆکاری ڕازی بوونیەتی لە بەندەکەی. info

• الكفار شرّ الخليقة، والمؤمنون خيرها.
شاھێدی دانی زەوی لە کردەوەکانی نەوەى ئادەم. info

external-link copy
6 : 100

إِنَّ ٱلۡإِنسَٰنَ لِرَبِّهِۦ لَكَنُودٞ

سوێند بەھەموو ئەوانە بێگومان ئادەمیزاد ڕێگری ئەو کردەوە چاکانەیە کە پەروەردگاری لێی دەوێت. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 100

وَإِنَّهُۥ عَلَىٰ ذَٰلِكَ لَشَهِيدٞ

وەبەڕاستی ئادەمیزاد خۆی شاھێدە لەسەرئەوەی ڕێگری دەکات لەخێر وچاکە، لەبەر ڕوونی وئاشکرایی ناتوانێت نکۆڵی لێبکات. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 100

وَإِنَّهُۥ لِحُبِّ ٱلۡخَيۡرِ لَشَدِيدٌ

بێگومان ئادەمیزاد زۆر سەروەت وسامان وماڵ ودارایی خۆش دەوێت، وزۆریش ڕەزیل وچروکە. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 100

۞ أَفَلَا يَعۡلَمُ إِذَا بُعۡثِرَ مَا فِي ٱلۡقُبُورِ

ئایا ئەم مرۆڤانەی فریویان خواردووە بەژیانی دونیا نازانن چیان بەسەر دێت کاتێک کە لەناو گۆڕەکان زیندوو دەکرێنەوە، و لەزەوی دەریھێنان بۆ لێپرسینەوە وپاداشت دانەوە، بەڕاستی کارەکە بەو شێوەیە نیە کە ئەوان خەیاڵیان دەکرد. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 100

وَحُصِّلَ مَا فِي ٱلصُّدُورِ

وە ھەرچی نھێنی وڕاز ونیازی ناو دڵەکانە لەنیەت وبیروباوەڕ وشتانێکی تریش ئاشکرا کران. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 100

إِنَّ رَبَّهُم بِهِمۡ يَوۡمَئِذٖ لَّخَبِيرُۢ

بەڕاستی پەروەردگاریان لەو ڕِۆژەدا ئاگادار وزانایە بەتەواوی کردەوە وگوفتاریان، ھیچ شتێکی بەندەکانی لا نھێنی وشاراوە نیە، وە پاداشتی ھەمووشیان دەداتەوە. info
التفاسير:
এই পৃষ্ঠাৰ আয়াতসমূহৰ পৰা সংগৃহীত কিছুমান উপকাৰী তথ্য:
• خطر التفاخر والتباهي بالأموال والأولاد.
مەترسی فەخر وشانازی کردن بە سەروەت وسامان وماڵ ومنداڵەوە. info

• القبر مكان زيارة سرعان ما ينتقل منه الناس إلى الدار الآخرة.
گۆڕ جێگای سەردانی کردنە، بەخێرایی خەڵکی لێوەی دەگوێزنەوە بۆ ڕۆژی دوایی. info

• يوم القيامة يُسْأل الناس عن النعيم الذي أنعم به الله عليهم في الدنيا.
لە ڕۆژی قیامەتدا خەڵکی لەسەر تەواوی ئەو ناز ونیعمەتانە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت کە اللە -تەعاﻻ- لەدونیا پێی بەخشی بوون. info

• الإنسان مجبول على حب المال.
مرۆڤ بەو شێوەیە بەدیھاتووە کە ماڵ وسامان ودارایی خۆش بوێت. info