আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - আল-মুখতাচাৰ ফী তাফছীৰিল কোৰআনিল কাৰীমৰ কুৰ্দী অনুবাদ

external-link copy
39 : 10

بَلۡ كَذَّبُواْ بِمَا لَمۡ يُحِيطُواْ بِعِلۡمِهِۦ وَلَمَّا يَأۡتِهِمۡ تَأۡوِيلُهُۥۚ كَذَٰلِكَ كَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡۖ فَٱنظُرۡ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلظَّٰلِمِينَ

درۆیان کرد و نەیانتوانی وەڵامی ئەم تەحەدا و دەمکوتکردنە بدەنەوە، بەڵکو پەلەیان کرد لە بەدرۆزانینی قورئان پێش ئەوەی لێی تێبگەن و بیری لێ بکەنەوە، وە پێش ئەوەی ئەو سزایەی کە پێی ترسێنراون بۆیان دابەزێت، وە زۆریش نزیکە ئەو سزایەیان بۆ بێت، ھاوشێوەی ئەم باوەڕنەکردن و بەدرۆزانینە ئوممەتانی پیشووتریش ئەنجامیاندا لەگەڵ پەیام و پێغەمبەرەکانی خۆیاندا، بۆیە سزای خوایان بۆ دابەزی، کەواتە - ئەی پێغەمبەر - تێرامێنە و بیر بکەرەوە بزانە سەرەنجامی ستەمکارانی ئوممەتانی پێشووتر چۆن بووە، بێگومان خوای گەورە لەناوی بردن و سزای بەسەردا باراندن. info
التفاسير:
এই পৃষ্ঠাৰ আয়াতসমূহৰ পৰা সংগৃহীত কিছুমান উপকাৰী তথ্য:
• الهادي إلى الحق هداية التوفيق هو الله وحده دون ما سواه.
ئەو کەسەی کە تەوفیقی خەڵکی دەدات ھیدایەت وەربگرن تەنھا خوای گەورەیە، وە ھیچ کەسێکی تر ناتوانێت تەوفیقی کەس بدات. info

• الحث على تطلب الأدلة والبراهين والهدايات للوصول للعلم والحق وترك الوهم والظن.
ئەم ئایەتانە خەڵکی ھاندەدەن بۆ گەڕان بە شوێن بەڵگەی ڕاست و دروست و ھیدایەت و ڕێنوێنی کردنی خەڵکی بۆ گەیشتن بە زانست و زانیاری و ھەق و شوێنکەوتنی، وە وازھێنان لە گومان و دوودڵی و ھەر شتێکی تر کە بەرەو بێباوەڕی خەڵکی ببات. info

• ليس في مقدور أحد أن يأتي ولو بآية مثل القرآن الكريم إلى يوم القيامة.
ھیچ کەسێک ناتوانێت تا ڕۆژی قیامەت تەنانەت تاکە ئایەتێکیش ھاوشێوەی قورئانی پیرۆز بھێنێت. info

• سفه المشركين وتكذيبهم بما لم يفهموه ويتدبروه.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر گێلی و گەمژەیی و بێ عەقڵی ئەو بتپەرست و موشریکانەی کە باوەڕیان بە قورئان نەکرد و بە درۆیان زانی، وە بیریان لە مانا و مەبەستەکانی نەکرد. info