আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - আল-মুখতাচাৰ ফী তাফছীৰিল কোৰআনিল কাৰীমৰ কুৰ্দী অনুবাদ

external-link copy
103 : 10

ثُمَّ نُنَجِّي رُسُلَنَا وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْۚ كَذَٰلِكَ حَقًّا عَلَيۡنَا نُنجِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ

پاشان سزا و تۆڵەیان بۆ دادەبەزێنین، بەڵام پێغەمبەرانی خۆمان و ئەوانەیشی لەگەڵ ئەواندا باوەڕیان ھێناوە ڕزگار دەکەین، بەھیچ شێوەیەک ئەو سزایەی دووچاری بێباوەڕان بووە دووچاری ئەمان نابێت، ھەروەک چۆن پێغەمبەران و باوەڕدارانی شوێن کەوتوانیانمان ڕزگار کرد، بەھەمان شێوە پێغەمبەری خوا (موحەممەد صلی اللە علیە وسلم) و ئەوانەی باوەڕیان پێھێناوە ڕزگار دەکەین، رزگاربوونێک کە ھەقێکی جێگیرە لە سەرمان. info
التفاسير:
এই পৃষ্ঠাৰ আয়াতসমূহৰ পৰা সংগৃহীত কিছুমান উপকাৰী তথ্য:
• الإيمان هو السبب في رفعة صاحبه إلى الدرجات العلى والتمتع في الحياة الدنيا.
باوەڕی ڕاست و دروست ھۆکارێکە بۆ بەرز بوونەوەی پلە و پایەی خاوەنەکەی لای خوا، وە ھۆکارێکیشە بۆ لەزەت لێ بردنیشی لە ژیانی دونیادا. info

• ليس في مقدور أحد حمل أحد على الإيمان؛ لأن هذا عائد لمشيئة الله وحده.
ھیچ کەسێک ناتوانێت ھیدایەت و ڕینوێنی ھیچ کەسێکی تر بکات (ھیدایەتی تەوفیق)، چونکە ئەوە لەژێر ویست و ئیرادەی خوادایە. info

• لا تنفع الآيات والنذر من أصر على الكفر وداوم عليه.
بەڵگە و نیشانە و ئایەتەکانی خوا ھیچ سودێک ناگەیەنێت بەو کەسانەی کە سوورن لەسەر بێباوەڕی و ستەمی خۆیان و بەردەوامن لەسەری. info

• وجوب الاستقامة على الدين الحق، والبعد كل البعد عن الشرك والأديان الباطلة.
واجبە مرۆڤی باوەڕدار ئیستیقامەی ھەبێت لەسەر ئاینی ھەق و ڕاستی، ئاینی پیرۆزی ئیسلام، وە زۆر زۆر دوور بکەوێتەوە لە ھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوا و لە ھەموو ئاینێکی باتڵ و نادروست. info