ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
54 : 30

۞ ٱللَّهُ ٱلَّذِي خَلَقَكُم مِّن ضَعۡفٖ ثُمَّ جَعَلَ مِنۢ بَعۡدِ ضَعۡفٖ قُوَّةٗ ثُمَّ جَعَلَ مِنۢ بَعۡدِ قُوَّةٖ ضَعۡفٗا وَشَيۡبَةٗۚ يَخۡلُقُ مَا يَشَآءُۚ وَهُوَ ٱلۡعَلِيمُ ٱلۡقَدِيرُ

- ئەی خەڵکینە- اللە تەعالا ئەو زاتەیە کە ئێوەی لە دڵۆپێک ئاوی لاواز و قێزەون بەدیھێناوە، پاشان دوای لاوازی قۆناغی مناڵیتان بە قۆناغی پیاوەتی بەھێزی کردوون، ئەمجا دوای بەھێزی قۆناغی پیاوەتی بە پیر بوونتان لاواز و کەنەفتان دەکات، اللە تەعالا ھەرچییەکی لە لاوازی و بەھێزی بوێت بەدیدەھێنێت و دروستی دەکات، ھەر ئەویش زانا و ئاگادارە بەھەموو شتێک، وە ھیچ شتێکیشی لانھێنی و شاراوە نییە، وە زۆریش بە دەسەڵاتە و ھیچ شتێک دەسەوسانی ناکات. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• يأس الكافرين من رحمة الله عند نزول البلاء.
لەکاتی دابەزینی بەڵا و موسیبەت و ناخۆشی بێباوەڕان نائومێد و بێ ھیوا دەبن لە ڕەحمەت و بەزەیی اللە تەعالا. info

• هداية التوفيق بيد الله، وليست بيد الرسول صلى الله عليه وسلم.
ھیدایەتی تەوفیق بەدەستی اللە تەعالایە، نەک بەدەستی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم). info

• مراحل العمر عبرة لمن يعتبر.
قۆناغەکانی تەمەن ھەمووی پەند و ئامۆژگارییە بۆ کەسانێک پەند و ئامۆژگاری لێ وەربگرن. info

• الختم على القلوب سببه الذنوب.
مۆر نان بەسەر دڵەکاندا ھۆکارەکەی ھەمووی گوناهـ و تاوانە. info