ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

ߞߐߜߍ ߝߙߍߕߍ:close

external-link copy
60 : 28

وَمَآ أُوتِيتُم مِّن شَيۡءٖ فَمَتَٰعُ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَزِينَتُهَاۚ وَمَا عِندَ ٱللَّهِ خَيۡرٞ وَأَبۡقَىٰٓۚ أَفَلَا تَعۡقِلُونَ

ھەرچیەک پەروەردگارتان پێی بەخشی بن، ئەو خۆشگوزەرانی و تام و چێژ و ڕازاوەیی ژیانی دونیایە و پاشان کۆتایی دێت و نامێنێت، وە ئەو پاداشتە گەورەیەی لای اللە یە لە دواڕۆژدا باشتر و چاکترە لە خۆشی و جوانییەکانی دونیا، وە ئەمێنێتەوە و بەردەوامە و کۆتایی نایەت، دەی ئایا ئیتر ژیر نابن و بیر ناکەنەوە لێی، ئەوەی دەمێنێتەوە کۆتایی نایەت ھەڵیبژێرن بەسەر ئەوەی دەبڕێتەوە کۆتایی دێت. info
التفاسير:

external-link copy
61 : 28

أَفَمَن وَعَدۡنَٰهُ وَعۡدًا حَسَنٗا فَهُوَ لَٰقِيهِ كَمَن مَّتَّعۡنَٰهُ مَتَٰعَ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا ثُمَّ هُوَ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ مِنَ ٱلۡمُحۡضَرِينَ

ئایا کەسێک بەڵێنی بەھەشتمان پێدابێت لە دواڕۆژدا، بەو ھەموو خۆشی و نیعمەت و بەخشش و بەردەوامییەوە، وەک ئەوە وایە کە خۆشی و جوانییەکانی ژیانی دونیامان پێدابێت، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا لەوانە بێت ئامادەی دەکەن بۆ سزای دۆزەخ؟! دەی ئایا ئەم دوو کەسە وەک یەک وان و یەکسانن؟ info
التفاسير:

external-link copy
62 : 28

وَيَوۡمَ يُنَادِيهِمۡ فَيَقُولُ أَيۡنَ شُرَكَآءِيَ ٱلَّذِينَ كُنتُمۡ تَزۡعُمُونَ

ئەو ڕۆژەی پەروەردگاریان (جل جلالە) بانگیان دەکات و پێیان دەفەرموێت: کوان ئەو شەریک و ھاوەڵانەی جگە لەمن دەتانپەرستن، وە واتان دەزانی ئەوانە شەریک و ھاوەڵی منن ؟ info
التفاسير:

external-link copy
63 : 28

قَالَ ٱلَّذِينَ حَقَّ عَلَيۡهِمُ ٱلۡقَوۡلُ رَبَّنَا هَٰٓؤُلَآءِ ٱلَّذِينَ أَغۡوَيۡنَآ أَغۡوَيۡنَٰهُمۡ كَمَا غَوَيۡنَاۖ تَبَرَّأۡنَآ إِلَيۡكَۖ مَا كَانُوٓاْ إِيَّانَا يَعۡبُدُونَ

ئەوانەی کە فەرمانی سزا بەسەریاندا چەسپا و جێگیر بوو کە بانگخوازانی کوفر و بێباوەڕین دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان ئەوانە ئێمە گومڕامان کردن ھەروەک گومڕامان کردن خۆیشمان گومڕا بووین، ئێمە بەرین لەوانە، بەری بوونەکەمان لای تۆ دەکەین لێیان، ئەوانە ئێمەیان نەدەپەرست بەڵکو شەیتانیان دەپەرست. info
التفاسير:

external-link copy
64 : 28

وَقِيلَ ٱدۡعُواْ شُرَكَآءَكُمۡ فَدَعَوۡهُمۡ فَلَمۡ يَسۡتَجِيبُواْ لَهُمۡ وَرَأَوُاْ ٱلۡعَذَابَۚ لَوۡ أَنَّهُمۡ كَانُواْ يَهۡتَدُونَ

پێیان دەوترێت: ھاوار بکەن لە ھاوەڵ و شەریکەکانتان و بانگیان بکەن تاوەکو ڕزگارتان بکەن لەو زەلیلی و ڕیسواییەی تێی کەوتون، ئەوانیش ھاواریان لێدەکەن و بانگیان دەکەن بەڵام وەڵامیان نادەنەوە، لەو کاتەدا ئەو سزایە بەچاوی خۆیان دەبینن کە بۆیان ئامادە کراوە، ئاواتە خوازن لە دونیادا ڕێگای ڕاستیان بگرتایەتە بەر و ھیدایەت بدرایان بۆ ھەق و ڕاستی. info
التفاسير:

external-link copy
65 : 28

وَيَوۡمَ يُنَادِيهِمۡ فَيَقُولُ مَاذَآ أَجَبۡتُمُ ٱلۡمُرۡسَلِينَ

ئەو ڕۆژەی پەروەردگاریان بانگیان دەکات و دەفەرموێت: چیتان وەڵامی پێغەمبەرەکانی من دایەوە، ئەوانەی ڕەوانەم کرد بۆ لاتان؟ info
التفاسير:

external-link copy
66 : 28

فَعَمِيَتۡ عَلَيۡهِمُ ٱلۡأَنۢبَآءُ يَوۡمَئِذٖ فَهُمۡ لَا يَتَسَآءَلُونَ

لەو ڕۆژەدا ھەموو بەڵگەکانیان لێ بزر دەبێت و ھیچیان لەبیر نامێنێت، وە لەتاو ناخۆشی و ناڕەحەتییەکانی ئەو ڕۆژە کە دڵنیان بەرەو سزای سەخت دەبرێن ھیچیان پرسیار لەوانی تر ناکەن. info
التفاسير:

external-link copy
67 : 28

فَأَمَّا مَن تَابَ وَءَامَنَ وَعَمِلَ صَٰلِحٗا فَعَسَىٰٓ أَن يَكُونَ مِنَ ٱلۡمُفۡلِحِينَ

بەڵام ئەو کەسەی لە بتپەرست و موشریکەکان تەوبەی کردبێت لە کوفر و بێباوەڕیەکەی باوەڕی ھێنا بێت بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکانی، وە کار و کردەوە چاکەکانی ئەنجام دابێت، ئەوە بێگومان لەسەرکەوتووان دەبێت، لەوانەی ڕزگاریان دەبێت لەوەی لێی دەترسان. info
التفاسير:

external-link copy
68 : 28

وَرَبُّكَ يَخۡلُقُ مَا يَشَآءُ وَيَخۡتَارُۗ مَا كَانَ لَهُمُ ٱلۡخِيَرَةُۚ سُبۡحَٰنَ ٱللَّهِ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشۡرِكُونَ

- ئەی پێغەمبەر- پەروەردگارت ویستی لەھەر شتێک بێت بەدی بھێنێت بەدی دەھێنێت، وە ھەرکەسێکیشی ویست بۆ طاعەت و گوێڕایەڵی و پێغەمبەرایەتی ھەڵیدەبژێرێت، بەڵام بتپەرست و موشریکەکان لەبەرامبەر ویستی اللە تەعالا ھەڵبژرادنیان بۆ نییە، تاوەکو ڕەخنە لە فەرمانی ئەو بگرن، پاکوبێگەردی و بەرز و بڵندی بۆ اللە تەعالا لەوەی دەیپەرستن و دەیکەنە ھاوەڵ و شەریکی ئەو. info
التفاسير:

external-link copy
69 : 28

وَرَبُّكَ يَعۡلَمُ مَا تُكِنُّ صُدُورُهُمۡ وَمَا يُعۡلِنُونَ

پەروەردگارت ئاگاداری ئەوەیە چی لەسینەیاندا دەشارنەوە و چیش ئاشکرا دەکەن، پەروەردگار ھیچی لانھێنی و شاراوە نییە، وە پاداشت و تۆڵەی ھەمووشیان دەداتەوە لەسەرى. info
التفاسير:

external-link copy
70 : 28

وَهُوَ ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۖ لَهُ ٱلۡحَمۡدُ فِي ٱلۡأُولَىٰ وَٱلۡأٓخِرَةِۖ وَلَهُ ٱلۡحُكۡمُ وَإِلَيۡهِ تُرۡجَعُونَ

اللە ئەو پەرستراوەیە کەھیچ پەرستراوێکی بەھەق جگە لە ئەو نییە، وە سوپاس و ستایش لە دونیا و دواڕۆژدا ھەر بۆ ئەوە، وە بڕیار و حوکمی جێ بەجێکراویش تەنھا بۆ ئەوە کە بەھیچ شێوەیەک ڕەد بوونەوەی نییە، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا گەڕانەوە ھەر بۆلای ئەوە بۆ حساب و لێپرسینەوە و پاداشت دانەوە. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• العاقل من يؤثر الباقي على الفاني.
کەسی ژیر و ھۆشمەند ئەو کەسەیە کە فەزڵی ژیانێکی ھەتا ھەتایی کە دەمێنێتەوە نافەوتێت دەدا بەسەر ژیانێکی کورتی لەناوچوودا. info

• التوبة تَجُبُّ ما قبلها.
تەوبە کردن و گەڕانەوە بۆ لای خوا ھەرچی گوناھ و تاوانی پێشووە ھەمووی دەسڕێتەوە و نایھێڵێت. info

• الاختيار لله لا لعباده، فليس لعباده أن يعترضوا عليه.
ھەڵبژرادن بۆ اللە تەعالایە نەک بۆ بەندەکانی، بۆ ھیچ یەکێک لەبەندەکانی نییە ڕەخنە لە بڕیار و حوکمی اللە تەعالا بگرێت و بیداتە دواوە. info

• إحاطة علم الله بما ظهر وما خفي من أعمال عباده.
اللە تەعالا بە زانست و زانیاری خۆی ئاگاداری ھەموو کاروکردەوەیەکی نھێنی و ئاشکرای بەندەکانیەتی. info