ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
74 : 27

وَإِنَّ رَبَّكَ لَيَعۡلَمُ مَا تُكِنُّ صُدُورُهُمۡ وَمَا يُعۡلِنُونَ

وە بێگومان پەروەردگارت ئاگاداری ئەوەیە لە دڵ و سینەیاندا دەیشارنەوە و ئەوەیشی ئاشکرای دەکەن، ھیچ شتێکی لەوە لا نھێنی و شاراوە نییە، وە لەسەر ھەموویشی پاداشت و تۆڵەیان دەداتەوە. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• علم الغيب مما اختص به الله، فادعاؤه كفر.
زانستی غەیب ئەوە زانینی تایبەتە بە اللە تەعالاوە ھەر کەسێک بانگەشەی زانینی بکات بێباوەڕ دەبێت. info

• الاعتبار بالأمم السابقة من حيث مصيرها وأحوالها طريق النجاة.
پەند و ئامۆژگاری وەرگرتن لە چیرۆک و بەسەرھاتی گەلانی پێشوو لەوە ڕووەوە کە سەرەنجامیان چی بوو، وە چییان بەسەرھات مرۆڤ وا لێدەکات ڕێگای ڕزگاری بگرێتە بەر. info

• إحاطة علم الله بأعمال عباده.
اللە تەعالا بە زانست و زانیاری خۆی دەوری ھەموو کار و کردەوەی بەندەکانی داوە، واتا: ئاگاداری ھەموو شتێکیانه. info

• تصحيح القرآن لانحرافات بني إسرائيل وتحريفهم لكتبهم.
ڕاستکردنەوەی قورئانی پیرۆز بۆ لادان و ئینحرافاتەکانی بەنو ئیسرائیل، وە گۆڕێن و تەحریف کردنی کتێب و پەرتووکەکانیشیان. info