ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
78 : 21

وَدَاوُۥدَ وَسُلَيۡمَٰنَ إِذۡ يَحۡكُمَانِ فِي ٱلۡحَرۡثِ إِذۡ نَفَشَتۡ فِيهِ غَنَمُ ٱلۡقَوۡمِ وَكُنَّا لِحُكۡمِهِمۡ شَٰهِدِينَ

- ئەی پێغەمبەری خوا - باسێک لە چیرۆک و بەسەرھاتی داود و سولەیمانی كوڕی بکە (سەلامی خوایان لێ بێت)، کاتێک حوکم و بڕیاریاندا لە کێشەیەک کەبەرز کرابوویەوە بۆ لایان لە نێوان دوو کەسی ناکۆک، یەکێکیان خاوەنی مەڕ و ماڵاتێک بوو کە شەو چووبویە ناو کێڵگە و کشتوکاڵی ئەوی دیکەیان و زیانێکی زۆری لێدابوو، وە ئێمە ئاگادار و شاھیدی حوکمی داود و سولەیمان بووین، ھیچ شتێک لەو حوکمەی ئەوان لە ئێمە شاراوە نەبوو. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• فعل الخير والصلاة والزكاة، مما اتفقت عليه الشرائع السماوية.
کاری خێر و چاکەکردن و نوێژ ئەنجامدان و زەکات دەرکردن، ئەو پەرستن و شەعائیرانەن کە تەواوی شەریعەتە ئاسمانییەکان ھاوڕا و کۆکن لەسەری. info

• ارتكاب الفواحش سبب في وقوع العذاب المُسْتَأْصِل.
ئەنجامدانی کاری ناپەسەند و فاحیشە و داوێن پیسی ھۆکاری دابەزینی سزای خوا و ڕیشەکێش کردنی ئەنجامدەرانیەتی. info

• الصلاح سبب في الدخول في رحمة الله.
چاکەکردن و چاک بوون ھۆکاری چوونە ناو ڕەحمەت و میھرەبانی خوایە. info

• الدعاء سبب في النجاة من الكروب.
نزا و پاڕانەوە ھۆکاری ڕزگار بوونە لە بەڵاو ناڕەحەتییەکان. info