ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
59 : 21

قَالُواْ مَن فَعَلَ هَٰذَا بِـَٔالِهَتِنَآ إِنَّهُۥ لَمِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ

کاتێک گەڕانەوە بۆ شار بینیان بتەکانیان شکاوە و ورد و خاشکراوە، لەیەکیان پرسی: کێ خواکانمانی بەم شێوەیە شکاندووە و ورد و خاشی کردوون؟ بەڕاستی ئەوەی ورد و خاشی کردوون کەسێکی ستەمکار و زاڵمە، چونکە ئەو سوکایەتی بەو خوایانە کردووە کە پێویستە ڕێزیان لێ بگیررێت و بە گەورە تەماشا بکرێن. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• جواز استخدام الحيلة لإظهار الحق وإبطال الباطل.
دروستە مرۆڤی باوەڕدار فڕوفێڵ بەکار بھێنێت بۆ دەرخستنی ھەق و ڕاستی و جیاکردنەوەی لە ناھەق و باتڵ. info

• تعلّق أهل الباطل بحجج يحسبونها لهم، وهي عليهم.
خەڵکانی ناھەق و شوێنکەوتەی باتڵ، پەیوەستن بەبەڵگە گەلێکەوە واگومان دەبەن بەڵگەن بەدەستی خۆیانەوە بۆ سەرخستنی بیروباوەڕە پڕ و پوچەکەیان، کەچی نازانن ئەو بەڵگانە بەڵگەن لەسەر خۆیان. info

• التعنيف في القول وسيلة من وسائل التغيير للمنكر إن لم يترتّب عليه ضرر أكبر.
گرژی نواندن و توندی لە گوفتار و وتاردا شێوازێکی تری گۆڕێنی خراپە و تاوانە، ئەگەر ھاتوو زەرەر و زیانی گەورە تری لێ نەدەکەوتەوە. info

• اللجوء لاستخدام القوة برهان على العجز عن المواجهة بالحجة.
پەنا بردن بۆ بەکارھێنانی ھێز بەڵگەیە لەسەر دەسەوسان بوون لەڕووبەڕووبونەوە و بەڵگە ھێنانەوە. info

• نَصْر الله لعباده المؤمنين، وإنقاذه لهم من المحن من حيث لا يحتسبون.
خوای گەورە بەندە باوەڕدارە چاکەکانی خۆی سەردەخات، وە لەناخۆشی و ناڕەحەتی ڕزگاریان دەکات بەشێوەیەک بەخەیاڵی خۆشیاندا نەھاتبێت. info