വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

പേജ് നമ്പർ:close

external-link copy
17 : 59

فَكَانَ عَٰقِبَتَهُمَآ أَنَّهُمَا فِي ٱلنَّارِ خَٰلِدَيۡنِ فِيهَاۚ وَذَٰلِكَ جَزَٰٓؤُاْ ٱلظَّٰلِمِينَ

سەرەنجام و پاشەڕۆژی شەیتان و ئەو بێباوەڕانەیش كە گوێڕایەڵیان كرد لە رۆژی قیامەتدا ھەرئاگری دۆزەخە و بەھەمیشەیی و ھەتا ھەتایی تیایدا دەمێننەوە، ئەویش لەبەر ئەوەی کە ستەمیان کرد و لە سنوورەکانی اللە تەعالا دەرچوون وە ھەر ئەوەش سزای ئەو بێباوەڕانەیە لەگەڵ شەیتانی نەفرین لێکراودا. info
التفاسير:

external-link copy
18 : 59

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَلۡتَنظُرۡ نَفۡسٞ مَّا قَدَّمَتۡ لِغَدٖۖ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ خَبِيرُۢ بِمَا تَعۡمَلُونَ

ئەی ئەو کەسانەی کە باوەڕدارن و كاریان بە شەرعەكەی كرد، لە اللە تەعالا بترسن و تەقوای خواتان ھەبێت، (ئەویش بەوە دەبێت ئەوەی پەروەردگار وپێغەمبەرەکەی فەرمانیان پێکردوە جێ بەجێی بکەیت، ئەوەیشی ئەوان قەدەغەیان لێکردوە وازی لێبھێنیت) دەی با ھەرکەسێک ســەرنج بدات و (بیر بکاتەوە) بزانێت چ شتێکی پێش خــۆی خستووە (لەکار و کـــردەوەی، با محاسبەی دەروونی خۆی بکات، پێش ئەوەی محاسبەی لەگەڵ بکرێت) بـۆ سبەینێی پاشەڕۆژی، دەی کەواتە ئێوەش بەردوام بن لەسەر لە خوا ترسان، چونکە بەڕاستی اللە تەعالا شارەزا وبەئاگایە بەھەموو ئەو کار و کردەوانەی کە دەیکەن (پەروەردگار قیامەتی بە سبەینێ ناو بردووە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ھاتنی قیامەت زۆر نزیکە وبگرە مردنی ھەر کەسێک ھاتنی قیامەتیەتی وەک پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لەفەرموودەیەکدا دەفەرموێت: من مات فقد قامت قیامتە، واتە ھەرکەس مرد ئەوە قیامەتی ئەو کەسە ھاتووە). info
التفاسير:

external-link copy
19 : 59

وَلَا تَكُونُواْ كَٱلَّذِينَ نَسُواْ ٱللَّهَ فَأَنسَىٰهُمۡ أَنفُسَهُمۡۚ أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡفَٰسِقُونَ

ئێوە وەک ئەو کەسانە مەبن کە فەرمانەکانی اللە تەعالا فەرامۆش کرد و پشتگوێیان خست، لەبەرامبەریشدا پەروەردگار سەرگەردانی کردن وخۆشیانی لەبیر خۆیان بردەوە (نەیانتوانی کار وکردەوەیەکی باشی وابکەن کە سوودیان پێ بگەیەنێت بۆ دواڕۆژیان) ھەر ئەوانەشن لە سنوور وفەرمانی اللە تەعالا دەرچوون. info
التفاسير:

external-link copy
20 : 59

لَا يَسۡتَوِيٓ أَصۡحَٰبُ ٱلنَّارِ وَأَصۡحَٰبُ ٱلۡجَنَّةِۚ أَصۡحَٰبُ ٱلۡجَنَّةِ هُمُ ٱلۡفَآئِزُونَ

(لەپاش باسکردنی پاشەڕۆژی بێباوەڕان اللە تەعالا لەبەر ئەوەی ھانی باوەڕداران بدات وموژدەیان بداتی کە ئەوان وەک بێباوەڕان نین لە تەرازووی پەروەردگاردا) دەفەرموێت: بەھیچ شێوەیەک کۆمەڵ و دەستەی بەھەشتیان لەگەڵ کۆمەڵ ودەستەی دۆزەخیاندا لەتەرازوی اللە دا یەکسان نین، چونکە ھەر ئەھلی بەھەشتن سەرکەوتوو سەرفراز. info
التفاسير:

external-link copy
21 : 59

لَوۡ أَنزَلۡنَا هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانَ عَلَىٰ جَبَلٖ لَّرَأَيۡتَهُۥ خَٰشِعٗا مُّتَصَدِّعٗا مِّنۡ خَشۡيَةِ ٱللَّهِۚ وَتِلۡكَ ٱلۡأَمۡثَٰلُ نَضۡرِبُهَا لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمۡ يَتَفَكَّرُونَ

(پاشان پەروەردگاری باڵادەست گرنگی وپلەوپایە وگەورەیی قورئانی پیرۆز بۆ مرۆڤەکان باس دەکات، تاوەکو بیر لەواتا وماناکانی بکەنەوە وبەدڵ وبیر وھۆشیان گۆێی بۆ بگرن، سەرزەنشتی مرۆڤەکان دەکات) ودەفەرموێت: ئەگەر ئەم قورئانەمان دابەزاندایە بۆ سەر کێوێک (بەو بەھێزی وقایمی وبەرزیەی خۆیەوە) ئەوە دەتبینی بە مل کەچی و لەترس وھەیبەتی اللە تەعالا پارە پارە و وورد وخاش دەبوو، ئائەمەش کۆمەڵە نموونەیەکن دەیانھێنینەوە بۆ خەڵکی تاوەکو بیر بکەنەوە (لە ماناکانی قورئان ودەسەڵاتی گەورەی پەروەردگار) وپەند وئامۆژگاری لێوەربگرن. info
التفاسير:

external-link copy
22 : 59

هُوَ ٱللَّهُ ٱلَّذِي لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۖ عَٰلِمُ ٱلۡغَيۡبِ وَٱلشَّهَٰدَةِۖ هُوَ ٱلرَّحۡمَٰنُ ٱلرَّحِيمُ

خوا ئەو زاتەیە کە جگە لە خۆی ھیچ پەرستراوێکی بەهەق نییە، وە زانایە بە ھەموو (کارو کردەوە و شتە) نھێنی (غەیبیاتەکان) و ئاشکراکانیش، هیچ شتێكی لا شاراوە نییە ، ھەر ئەویشە بە بەزەیی و بەخشندە و میھرەبان، ڕەحم و بەزەیی ئەو هەموو جیهانیانی گرتوەتەوە، پاكوبێگەردە لەهەموو كەم و كورتییەك، وە سەلامەتە لەهەموو عەیب و عارێك، بە ئایەت و نیشانە و موعجیزە بێ وێنەكانی ڕاستگۆیی پێغەمبەرەكانی سەلماندووە، چاودێرە بەسەر كاروكردەوەی بەندەكانیەوە، زاڵ و بەدەسەڵاتە و هیچ كەسێك زاڵ نابێت بەسەریدا، بەهێز و دەسەڵاتی خۆی هەموو شتێكی ژێر فەرمانی خۆی خستووە، گەورە و زاتێكی بەرزه و ستەم لەكەس ناكات، زۆرداران ملكەچی فەرمانەكانی خۆی دەكات، وە خاوەن شکۆیە و شایستەی ھەموو گەورەییەکە، پاکوبێگەردی بۆ زاتی پیرۆزی ئەو لەهەر شتێك کە ھاوەڵ پەیداکەران لەبت و دار دەیكەن بە هاوەڵ و شەریك بۆی. info
التفاسير:

external-link copy
23 : 59

هُوَ ٱللَّهُ ٱلَّذِي لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلۡمَلِكُ ٱلۡقُدُّوسُ ٱلسَّلَٰمُ ٱلۡمُؤۡمِنُ ٱلۡمُهَيۡمِنُ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡجَبَّارُ ٱلۡمُتَكَبِّرُۚ سُبۡحَٰنَ ٱللَّهِ عَمَّا يُشۡرِكُونَ

خوا ئەو زاتەیە کە جگە لە خۆی ھیچ پەرستراوێکی بەهەق نییە، وە زانایە بە ھەموو (کارو کردەوە و شتە) نھێنی (غەیبیاتەکان) و ئاشکراکانیش، هیچ شتێكی لا شاراوە نییە ، ھەر ئەویشە بە بەزەیی و بەخشندە و میھرەبان، ڕەحم و بەزەیی ئەو هەموو جیهانیانی گرتوەتەوە، پادشا و دەسەڵاتدارە ، پاكوبێگەردە لە هەموو كەم و كورتییەك، وە سەلامەتە لە هەموو عەیب و عارێك، بە ئایەت و نیشانە و موعجیزە بێ وێنەكانی ڕاستگۆیی پێغەمبەرەكانی سەلماندووە، چاودێرە بەسەر كاروكردەوەی بەندەكانیەوە، زاڵ و بەدەسەڵاتە،و هیچ كەسێك زاڵ نابێت بەسەریدا، بەهێز و دەسەڵاتی خۆی هەموو شتێكی ژێر فەرمانی خۆی خستووە، گەورە و زاتێكی بەرزه و ستەم لەكەس ناكات، وە پاکوبێگەردی بۆ زاتی پیرۆزی ئەو لەهەر شتێك کە ھاوەڵ پەیداکەران لەبت و دار دەیكەن بە هاوەڵ و شەریك بۆی. info
التفاسير:

external-link copy
24 : 59

هُوَ ٱللَّهُ ٱلۡخَٰلِقُ ٱلۡبَارِئُ ٱلۡمُصَوِّرُۖ لَهُ ٱلۡأَسۡمَآءُ ٱلۡحُسۡنَىٰۚ يُسَبِّحُ لَهُۥ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ

اللە ئەو زاتەیە کە بەدیھێنەر (خالقی ھەموو دروستکراوەکانە، واتە بونەوەری لە نەبوونەوە ھێناوەتە بوون) و بەدیھێنەر و وێنە و نەخشەکێشی (ھەرشتێکە کە بیەوێت خەلقی بکات) ، ھەر شایستەی ئەوە ھەموو ناوێکی جوان وپاک (لەفەرموودەیەکی سەحیح دا ھاتوە کە بوخاری ومسلم ڕیوایەتیان کردووە کە دەفەمروێت: إن للە تسعە وتسعین إسماً مائە إلا واحداً، من أحصاھا دخل الجنة، وھو وتر یحب الوتر، واتە: اللە تەعالا نەوەد ونۆ ناوی ھەیە سەد ناو جگە لەیەکێک نەبێت، ھەر کەس بیانژمێرێت (وکار بەو ناوە جوانانە بکات وڕەوشتی خۆی پێ بڕازێنێتەوە)، پەروەردگار دەیخاتە بەھەشتەوە، اللە تەعالا تاکە وتاکیشی خۆش دەوێت، (واتە یەکخواپەرستی خۆش دەوێت) لەکۆتایدا دەفەرموێت : ھەرچی لە بوونەوەرە لە ئاسمانەکان وزەویدایە ھەمووی ستایش وتەسبیحاتی اللە تەعالا دەکەن، ھەر ئەو زاتەیە باڵادەست وکاربەجێ ودانا. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• من علامات توفيق الله للمؤمن أنه يحاسب نفسه في الدنيا قبل حسابها يوم القيامة.
یەكێك لە نیشانەكانی تەوفیق و یارمەتیدانی الله تەعالا بۆ كەسی باوەڕدار ئەوەیە یارمەتی دەدات هەر لەدونیا لێپرسینەوە لەگەڵ دەروونی خۆیدا بكات پێش ئەوەی لە ڕۆژی قیامەتدا لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكەن. info

• في تذكير العباد بشدة أثر القرآن على الجبل العظيم؛ تنبيه على أنهم أحق بهذا التأثر لما فيهم من الضعف.
بۆ بیرخستنەوەی بەندەكان، قورئانی پیرۆز باسی ئەوە دەكات فەزڵی ئەوانی داوە بەسەر شاخ وچیا گەورەكاندا، ئەمەش ئاگادار كردنەوەی ئەوانە لەگەڵ ئەوەی لاواز وكەم هێزن بەڵام شایستەی ئەوەن كە ئەو ئەمانەت وسپاردەیە هەڵبگرن info

• أشارت الأسماء (الخالق، البارئ، المصور) إلى مراحل تكوين المخلوق من التقدير له، ثم إيجاده، ثم جعل له صورة خاصة به، وبذكر أحدها مفردًا فإنه يدل على البقية.
ناوە پیرۆزەكانی (الخالق، البارئ، المصور) ئاماژەن بۆ قوناغەكانی بنیات نانی بەدیهێنراوەكان، لە ئەندازەگیری بۆیان، پاشان هێنانەدییان، دواتر و ێنەیەكی تایبەت بەخۆی بۆ دەكێشێت، هەركاتێك یەكێك لەم ناوانە بەتەنها باسكران، ئەوە بەڵگەیە لەسەر مانای ناوەكانی تریش. info