വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

പേജ് നമ്പർ:close

external-link copy
4 : 59

ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ شَآقُّواْ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥۖ وَمَن يُشَآقِّ ٱللَّهَ فَإِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلۡعِقَابِ

ئەم سزایانەشیان بەھۆی ئەوەوە بوو کە دژایەتی اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەیان کرد، بە بێباوەڕی و شكاندنی پەیمانیان، جا ھەرکەسێکیش دژایەتی اللە تەعالا بکات، بابزانێت تۆڵە و سزای ئەو زۆر سەختە، وە ئەو سزا سەختەی پێدەگات. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 59

مَا قَطَعۡتُم مِّن لِّينَةٍ أَوۡ تَرَكۡتُمُوهَا قَآئِمَةً عَلَىٰٓ أُصُولِهَا فَبِإِذۡنِ ٱللَّهِ وَلِيُخۡزِيَ ٱلۡفَٰسِقِينَ

- ئەی گرۆهی باوەڕداران- ئەوەی بڕیتان لە دار خورماکانیان بۆ ئەوەی دوژمنانی الله تەعالا لە هۆزی بەنی نەضیر تووڕە بكەن، یان لێی گەڕان و نەتان بڕین و لەسەر ڕەگ و قەدەكانی خۆیان وازتان لێ هێنان بۆ ئەوەی سوودی لێ ببینن، ھەمووی بە ئیزن و فەرمانی اللە تەعالا بوو، نەك بۆ بڵاوكردنەوەی خراپەكاری لەسەر زەوی وەك ئەوان وایانزانی، وە بۆ ڕیسوا کردنی لە خوا یاخییان و لە سنوور دەرچوان بوو، لەو جولەكانەی پەیمانەكەیان شكاند، وە ڕێگای غەدر و خیانەتیان هەڵبژارد نەك ڕێگای وەفاكردن بەپەیمانەوە. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 59

وَمَآ أَفَآءَ ٱللَّهُ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ مِنۡهُمۡ فَمَآ أَوۡجَفۡتُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ خَيۡلٖ وَلَا رِكَابٖ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ يُسَلِّطُ رُسُلَهُۥ عَلَىٰ مَن يَشَآءُۚ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ

ئەوەی پەروەردگار لە سەروەت و سامانی جولەکەکانی (بەنی نەضیر) ی سەندەوە و گێڕایەوە بۆ پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ، ئێوە بۆ بەدەست ھێنانی ھیچ ماندوو نەبوون ئەسپ و وشترتان بۆ تاونەدابوو ، (لەبەر ئەوە پەروەردگار ماڵ و سامانی ئەو جولەکانەی تایبەت کرد بە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ، بەڵام اللە تەعالا و پێغەمبەرەکانی زاڵ و سەرکەوتوو دەکات بەسەر ھەر کەسێکدا کە بیەوێت، الله تەعالا پێغەمبەرەكەی زاڵ كرد بەسەر بەنی نەضیردا و شار و وڵاتی ڕزگاركردن بەبێ جەنگ و كوشتار، بێگومان اللە تەعالا بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا، وە هیچ شتێكی لێ دەسەوسان نابێت. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 59

مَّآ أَفَآءَ ٱللَّهُ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ مِنۡ أَهۡلِ ٱلۡقُرَىٰ فَلِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِي ٱلۡقُرۡبَىٰ وَٱلۡيَتَٰمَىٰ وَٱلۡمَسَٰكِينِ وَٱبۡنِ ٱلسَّبِيلِ كَيۡ لَا يَكُونَ دُولَةَۢ بَيۡنَ ٱلۡأَغۡنِيَآءِ مِنكُمۡۚ وَمَآ ءَاتَىٰكُمُ ٱلرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَىٰكُمۡ عَنۡهُ فَٱنتَهُواْۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۖ إِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلۡعِقَابِ

ئەو ماڵ و سامانەی خوای گەورە بەخشی بە پێغەمبەرەکەی لە سەروەتی جولەکەکانی شارو دێھاتەکان، ئەوە پەروەردگار بڕیاری داوە بۆ اللە تەعالا و پێغەمبەر و خزمانی و ھەتیوان و ھەژاران و ڕێبوارانیش بێت، ئەمەش بۆ ئەوەیە کە ئەو ماڵ و سامانە تەنھا لە نێوان دەوڵەمەندەکانی ئێوەدا نەبێت (ئەمەش حوکمی اللە یە تا ڕۆژی قیامەت ھەر ماڵ و داراییەک لە جەنگدا بگیرێت بەبێ کوشتن وشەڕکردن کە پێی دەڵێن (الفيئ) مافی اللە تەعالا پێغەمبەر وخزمانی و ھەتیوان و ھەژاران و ڕێبوارانە ) جا ئەی ئیمانداران ئەوەی کە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) یپَی بەخشین وەری بگرن، وھەر فەرمانێکیشی بەسەردا کردن جێ بەجێ بکەن، لەھەرچیش قەدەغەی کردن وازی لێبھێنن و لێی دوور بکەونەوە، جا لەخوا بترسن و تەقوای خواتان ھەبێت، چونکە بەڕاستی تۆڵەی اللە تەعالا زۆر سەخت و بەتینە. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 59

لِلۡفُقَرَآءِ ٱلۡمُهَٰجِرِينَ ٱلَّذِينَ أُخۡرِجُواْ مِن دِيَٰرِهِمۡ وَأَمۡوَٰلِهِمۡ يَبۡتَغُونَ فَضۡلٗا مِّنَ ٱللَّهِ وَرِضۡوَٰنٗا وَيَنصُرُونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥٓۚ أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلصَّٰدِقُونَ

ئەو ماڵ و سامانەی کە لە (جولەکەکانی بەني نەضیر) گیرا بۆ ئەو ھەژارە کۆچەریانەیە، ئەو (ھاوەڵانەی) کە لە مەککەوە وەدەرنران و کۆچیان کرد بۆ مەدینە و ماڵ و سامانی خۆیان بەجێ ھێشت، ئەمانە چاوەڕوانی رزق و بەخششی الله ن لە دونیادا و ڕەزامەندی اللە تەعالان لە دوارۆژدا، وە بەبێ ھیچ نیازێکی دونیایی پشتیوانی لە اللە و پێغەمبەرەکەی دەکەن و ھەوڵی سەرخستنی ڕێبازەکەی دەدەن، ئا ئەوانە ڕاستگۆن (لە باوەڕ وکارو کردەوەیاندا). info
التفاسير:

external-link copy
9 : 59

وَٱلَّذِينَ تَبَوَّءُو ٱلدَّارَ وَٱلۡإِيمَٰنَ مِن قَبۡلِهِمۡ يُحِبُّونَ مَنۡ هَاجَرَ إِلَيۡهِمۡ وَلَا يَجِدُونَ فِي صُدُورِهِمۡ حَاجَةٗ مِّمَّآ أُوتُواْ وَيُؤۡثِرُونَ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمۡ وَلَوۡ كَانَ بِهِمۡ خَصَاصَةٞۚ وَمَن يُوقَ شُحَّ نَفۡسِهِۦ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ

لە دوای ئەوەی اللە تەعالا دەست کەوتی جولەکەکانی دا بە کۆچەریەکان، ئەمجا دێتە سەر ستایش و پیاوچاکی ئیماندارانی خەڵکی مەدینە (ئەنصاریەکان) و دەفەرموێت: ئەو کەسانەش کە پێشتر ماڵ و جێگای خۆیان ئامادەکرد لە پێناو پێشوازی برا کۆچەریەکانیان و دڵیان ڕازاندەوە بە نووری ئیمان، وئەو کەسانەشیان خۆش دەوێت کە کۆچیان کرد بۆلایان، ولەبەرامبەر ئەوەشدا کە درا بە مھاجرەکان لە دەسکەوتی جولەکەکانی (بنی نضیر) ھیچ دڵگران نەبوون ولەدەرونیاندا (لەحەسوودی وبەخیلی) شتێک دروست نەبوو بەرامبەریان، نەک ھەر ئەوەندە بەڵکو فەزڵی ئەوان پێش دەخەن بەسەر بەرژەوەندیەکانی خۆیاندا، ھەرچەند خۆشیان ھەژار ونەداریش بن، جا ئەو کەسەی خۆی لە رژدی وڕەزیلی بپارێزێت وزاڵ بێت بەسەر دەروونیدا ھەر ئەوانە سەرفراز وخۆشبەختی دونیا وقیامەتن. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• فعل ما يُظنُّ أنه مفسدة لتحقيق مصلحة عظمى لا يدخل في باب الفساد في الأرض.
ئەنجامدانی هەندێك كار كە گومان دەكرێت خراپەكاری و گەندەڵی بێت بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندییەكی گەورەتر ناچێتە چوارچێوەی بڵاوكردنەوەی خراپەكاری لەسەر زەویدا. info

• من محاسن الإسلام مراعاة ذي الحاجة للمال، فَصَرَفَ الفيء لهم دون الأغنياء المكتفين بما عندهم.
یەكێك لە جوانییەكانی ئیسلام ڕەچاوكردنی ئەو كەسەیە پێویستی بەیارمەتی و ماڵ و پارە هەیە، خەرجكردنی ئەو ماڵ و سامانەی كە لەجەنگدا بەبێ كوشتار لەبێباوەڕان گیراوە بۆ هەژاران بەبێ ئەوەی بەشی دەوڵەمەندەكانی لێ بدرێت، چونكە ئەوان ئەوەی هەیانە بەشیان دەكات. info

• الإيثار منقبة عظيمة من مناقب الإسلام ظهرت في الأنصار أحسن ظهور.
فەزڵی كەسانی تر بدەیت بەسەر خۆتدا، ئەوەی موڵكی خۆتە و زۆر حەزت لێیەتی بیدەیت بەكەسانێكی تر كە پێویستیان پێیەتی یەكێكە لە هەره كارە مەزن و گەورەكان لە ئیسلامدا، بەڕوونی لەناو ئەنصارەكاندا ڕەنگی دابوویەوە. info