വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

പേജ് നമ്പർ:close

external-link copy
34 : 43

وَلِبُيُوتِهِمۡ أَبۡوَٰبٗا وَسُرُرًا عَلَيۡهَا يَتَّكِـُٔونَ

وە دەرگای ماڵەکانیان و تەخت و قەرەوێڵە و جێگای بەرزی پاڵدانەوەیانمان بۆ دەکردن بە زیو، ئەمەیش بۆ ئەوەی زیاتر کەمەندکێشیان بکات و دووچاری فیتنە و تاقیکردنەوەیان بکات. info
التفاسير:

external-link copy
35 : 43

وَزُخۡرُفٗاۚ وَإِن كُلُّ ذَٰلِكَ لَمَّا مَتَٰعُ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۚ وَٱلۡأٓخِرَةُ عِندَ رَبِّكَ لِلۡمُتَّقِينَ

وە زێڕێکی زۆریشمان پێدەدان، ھەموو ئەمانە خۆشی ژیانی دونیان و دەبڕێنەوە، سوود و قازانجیان کەم و بێ بایەخە لەبەر ئەوەی کۆتاییان پێ دێت و دەبڕێنەوە، ئەی پێغەمبەر بزانە ئەوەی لای پەروەردگارت ھەیە لە خۆشی و ناز و نیعمەت لە ڕۆژی دواییدا باشتر و خاسترە بۆ پارێزکاران و لەخواترسان، ئەوانەی فەرمانەکانی جێ بەجێ دەکەن و دوور دەکەونەوە لە ڕێگریەکانی. info
التفاسير:

external-link copy
36 : 43

وَمَن يَعۡشُ عَن ذِكۡرِ ٱلرَّحۡمَٰنِ نُقَيِّضۡ لَهُۥ شَيۡطَٰنٗا فَهُوَ لَهُۥ قَرِينٞ

ھەر کەسێک کوێر و بێ ئاگا بێت لە ئاست قورئان و یادی اللە تەعالا و ئاینی پیرۆزی ئیسلام، ئەوا لە دونیا شەیتانێکی بۆ دادەنێین و زاڵی دەکەین بەسەریدا تاوەکو گومڕای بکات، ئەمەش لەبەرامبەر ئەوەدا پشتی کردووەتە قورئانی پیرۆز و یادی پەروەردگار. info
التفاسير:

external-link copy
37 : 43

وَإِنَّهُمۡ لَيَصُدُّونَهُمۡ عَنِ ٱلسَّبِيلِ وَيَحۡسَبُونَ أَنَّهُم مُّهۡتَدُونَ

ئەو شەیتانانەی کە زاڵ بوون بەسەر ئەوانەی کە پشتیان کردوەتە قورئان و یادی اللە تەعالا بۆ ئەوەیە لە ڕێگای ڕاستی پەروەردگار لایان بدەن و گومڕایان بکەن، فەرمانەکانی جێ بەجێ نەکەن و دوور نەکەونەوە لە ڕێگریەکانی، نەک ھەر ھێندە بەڵکو ئەوەندە گوناھ و تاوان و بێباوەڕیان لاشیرین و جوان و ڕازاوە دەکەن وادەزانن لەسەر ھەق و ڕێگای ڕاست و ھیدایەتن، دواتریش تەوبە ناکەن لەو گومڕاییەی تێی کەوتون و گیرۆدەی بوون. info
التفاسير:

external-link copy
38 : 43

حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَنَا قَالَ يَٰلَيۡتَ بَيۡنِي وَبَيۡنَكَ بُعۡدَ ٱلۡمَشۡرِقَيۡنِ فَبِئۡسَ ٱلۡقَرِينُ

تا ئەو کاتەی ئەو کەسە گومڕا و لە خوا یاخیەی کە پشتی کردبووە قورئانی پیرۆز لە ڕۆژی قیامەتدا دێتەوە لامان، کاتێک بەچاوی خۆی ڕاستییەکان دەبینێت، بەشەیتانە ھاودەمەکەی دەڵێت: ئای خۆزگە نێوان من و تۆ ئەی شەیتانی فریوودەر نێوان ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا بوایە، ئای چەند ھاوڕێ و ھاودەمێکی خراپ بوویت. info
التفاسير:

external-link copy
39 : 43

وَلَن يَنفَعَكُمُ ٱلۡيَوۡمَ إِذ ظَّلَمۡتُمۡ أَنَّكُمۡ فِي ٱلۡعَذَابِ مُشۡتَرِكُونَ

اللە تەعالا لە ڕۆژی قیامەتدا بە بێباوەڕان دەفەرموێت: ئەمڕۆ ھیچ شتێک سوودتان پێ ناگەیەنێت، چونکە ئێوە لە دونیادا بەھاوەڵ بڕیاردان و گوناھ و تاوان ستەمتان لەخۆتان کرد، ئێستا ئێوە و شەیتانە ھاوڕێ و ھاودەمەکانتان لەسزاداندا ھاوبەش و بەشدارن، ئەوان ناتوانن ھیچ شتێک لەسزا و ناخۆشی ئەم ڕۆژەتان لەسەر سووک بکەن و لەبری ئێوە بەرگەی ئەو سزایە بگرن. info
التفاسير:

external-link copy
40 : 43

أَفَأَنتَ تُسۡمِعُ ٱلصُّمَّ أَوۡ تَهۡدِي ٱلۡعُمۡيَ وَمَن كَانَ فِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٖ

ئەوانە کەڕن لە ئاست بیستنی ھەق و ڕاستی، وە کوێرن لە ئاست بینینیدا، ئایا - ئەی پێغەمبەر - تۆ دەتوانیت وا لەکەسێکی کەڕ بکەیت ببیستێ، یان ڕێنمونی کوێرێک بکەیت، یان ھیدایەتی کەسێکی بدەیت لە ھەقێکی ڕوون و ئاشکرا و ڕێگای ڕاستی ئیسلام گومڕا بووبێت؟ info
التفاسير:

external-link copy
41 : 43

فَإِمَّا نَذۡهَبَنَّ بِكَ فَإِنَّا مِنۡهُم مُّنتَقِمُونَ

ئەگەر تۆمان بردەوە و مراندمانیت پێش ئەوەی سزای ئەوان بدەین، بێگومان ئێمە لە ڕۆژی دواییدا تۆڵەیان لێ دەسێنین و سزای سەختیان پێ دەچێژین. info
التفاسير:

external-link copy
42 : 43

أَوۡ نُرِيَنَّكَ ٱلَّذِي وَعَدۡنَٰهُمۡ فَإِنَّا عَلَيۡهِم مُّقۡتَدِرُونَ

یان ھەندێک لەو سزایەت پیشان دەدەین کە بەڵێنمان پێ دابوون، بێگومان ئێمە دەسەڵاتی ئەوەمان ھەیە و ئەوان ھەرگیز ناتوانن بەسەرماندا زاڵ بن. info
التفاسير:

external-link copy
43 : 43

فَٱسۡتَمۡسِكۡ بِٱلَّذِيٓ أُوحِيَ إِلَيۡكَۖ إِنَّكَ عَلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ

- ئەی پێغەمبەر - دەست بگرە بەو وەحی و نیگایەی کە پەروەردگارت بۆی کردویت، وە کار و کردەوەی پێ بکە و جێ بەجێی بکە، بێگومان تۆ لەسەر ڕێگای ھەق و ڕاستیت کە ھیچ گومان و دوو دڵییەکی تیدا نییە. info
التفاسير:

external-link copy
44 : 43

وَإِنَّهُۥ لَذِكۡرٞ لَّكَ وَلِقَوۡمِكَۖ وَسَوۡفَ تُسۡـَٔلُونَ

بەڕاستی ئەم قورئانە ڕێز و حورمەت و گەورەییە بۆ تۆ و بۆ گەلەکەت، دڵنیابن لە ڕۆژی قیامەتدا پرسیارتان لێ دەکرێت لە ئیمان و باوەڕ پێھێنان و شوێنکەوتنی ڕێنمونی ئەو قورئانە و بانگەواز کردن بۆی. info
التفاسير:

external-link copy
45 : 43

وَسۡـَٔلۡ مَنۡ أَرۡسَلۡنَا مِن قَبۡلِكَ مِن رُّسُلِنَآ أَجَعَلۡنَا مِن دُونِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ءَالِهَةٗ يُعۡبَدُونَ

- ئەی پێغەمبەر - پرسیار بکە لەو پێغەمبەرانەی پێش تۆ ڕەوانەمان کردن بۆ لای گەلەکانیان : ئایا جگە لە اللە تەعالا ھیچ پەرستراوێکی ترمان داناوە کە عیبادەت و پەرستنی بۆ بکرێت؟! info
التفاسير:

external-link copy
46 : 43

وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا مُوسَىٰ بِـَٔايَٰتِنَآ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ وَمَلَإِيْهِۦ فَقَالَ إِنِّي رَسُولُ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ

بێگومان موسامان بە بەڵگە و نیشانە و موعیجزەکانەوە نارد بۆ لای فیرعەون و ناودارانی گەلەکەی و پێی وتن: بەدڵنیاییەوە من نێرراو و پێغەمبەری پەروەردگاری ھەموو جیھانیانم. info
التفاسير:

external-link copy
47 : 43

فَلَمَّا جَآءَهُم بِـَٔايَٰتِنَآ إِذَا هُم مِّنۡهَا يَضۡحَكُونَ

جا کاتێک بەڵگە و نیشانە و ئایەتەکانی ئێمەی بۆ بردن، پێی پێکەنین و گاڵتەیان پێکرد. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• خطر الإعراض عن القرآن.
مەترسی پشت ھەڵکردن لە قورئانی پیرۆز لەم ئایەتانەدا بە ڕوونی بەدیار دەکەوێت. info

• القرآن شرف لرسول الله صلى الله عليه وسلم ولأمته.
قورئانی پیرۆز مایەی ڕێز و حورمەت و گەورەییە بۆ پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) و ئوممەتەکەی. info

• اتفاق الرسالات كلها على نبذ الشرك.
سەرجەم پەیامی پێغەمبەران کۆک و ھاوڕان لەسەر دوورکەوتنەوە لە شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان بۆ اللە تەعالا. info

• السخرية من الحق صفة من صفات الكفر.
گاڵتەکردن بەھەق و ڕاستی سیفەتێکە لە سیفەتەکانی بێباوەڕان. info