ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಅಲ್-ಮುಖ್ತಸರ್ ಫಿ ತಫ್ಸೀರಿಲ್ ಕುರ್‌ಆನಿಲ್ ಕರೀಮ್ - ಕುರ್ಡಿಷ್ ಅನುವಾದ

ಪುಟ ಸಂಖ್ಯೆ:close

external-link copy
35 : 16

وَقَالَ ٱلَّذِينَ أَشۡرَكُواْ لَوۡ شَآءَ ٱللَّهُ مَا عَبَدۡنَا مِن دُونِهِۦ مِن شَيۡءٖ نَّحۡنُ وَلَآ ءَابَآؤُنَا وَلَا حَرَّمۡنَا مِن دُونِهِۦ مِن شَيۡءٖۚ كَذَٰلِكَ فَعَلَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡۚ فَهَلۡ عَلَى ٱلرُّسُلِ إِلَّا ٱلۡبَلَٰغُ ٱلۡمُبِينُ

ئەوانەی ھاوبەشیان بۆ خوای گەورە پەیدا کردووە و لەگەڵ (اللە تعالی) خوایەکی تریش دەپەرستن، وتیان: ئەگەر خوای گەورە بیویستایە کە بەتەنھا ئەو بپەرستین، وە ھیچ شتێکیش نەکەین بە ھاوەڵ و شەریکی ئەوا جگە لە ئەو ھیچ شتێکی ترمان نەدەپەرست، نە ئێمە و نە باوباپیرانی پێشینیشمان، وە ئەگەر خوا بیویستایە کە ھیچ شتێک حەرام نەکەین ئەوا حەراممان نەدەکرد، بێباوەڕانی پێشووتر ئەم بەڵگە پوچەڵ و ناشایستانەیان دەووتەوە، جگە لە تەبلیغ و گەیاندنی ڕوون و ئاشکرای ئەوەی فەرمانیان پێکراوە پێغەمبەران ھیچ شتێکی تریان لەسەر نییە، لە واقیعیشدا پێغەمبەران ئەرکی سەرشانی خۆیان بەجێھێنا و ئەو تەبلیغەی فەرمانیان پێکرابوو ئەنجامیاندا، بۆیە بێباوەڕان ھیچ بڕوبیانویەکیان بەدەستەوە نییە کە (قەدەری خوا) بکەنە بەڵگەی بێباوەڕی و گومڕایی خۆیان، دوای ئەوەی خوای گەورە ویست و ئیرادە و بژاردەی پێدان و پێغەمبەرانیشی بۆ ناردن. info
التفاسير:

external-link copy
36 : 16

وَلَقَدۡ بَعَثۡنَا فِي كُلِّ أُمَّةٖ رَّسُولًا أَنِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ وَٱجۡتَنِبُواْ ٱلطَّٰغُوتَۖ فَمِنۡهُم مَّنۡ هَدَى ٱللَّهُ وَمِنۡهُم مَّنۡ حَقَّتۡ عَلَيۡهِ ٱلضَّلَٰلَةُۚ فَسِيرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَٱنظُرُواْ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلۡمُكَذِّبِينَ

بێگومان لەناو ھەر گەل و نەتەوەیەکی پێشیندا ئێمە پێغەمبەرێکمان بۆ ناردن، کە فەرمان بکات بەگەل و نەتەوەکەی کە تەنھا خوای گەورە بپەرستن، وە واز بھێنن لە پەرستنی جگە لە ئەو لە بت و شەیتان و ھەر شتێکی تریش، ھەندێکیان خوای گەورە سەرکەوتووی کردن و باوەڕیان پێ ھێنا، وە شوێن ئەوە کەوتن کە پێغەمبەرەکەیان ھێنابووی، وە ھەندێکیشی تریان باوەڕیان پێ نەکرد و سەرپێچی پێغەمبەرەکەیان کرد و خوای گەورەش سەرکەوتووی نەکردن و گومڕایی لەسەر پێویست کردن، جا کەوابێت - ئەی خەڵکینە - بەسەر زەویدا بگەڕێن تاوەکو بەچاوی خۆتان سەرەنجامی ئەو کەسانە ببینن کە باوەڕیان نەھێنا و پێغەمبەرەکانیان بە درۆ زانی، دوای ئەوە خوای گەورە سزای بۆ ناردن و لەناوی بردن. info
التفاسير:

external-link copy
37 : 16

إِن تَحۡرِصۡ عَلَىٰ هُدَىٰهُمۡ فَإِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي مَن يُضِلُّۖ وَمَا لَهُم مِّن نَّٰصِرِينَ

- ئەی پێغەمبەر - ئەگەر ھێندەی لە تواناتدا ھەیە ھەوڵبدەیت و بانگەوازی ئەوانە بکەیت بۆ سەر ئیسلام، وە سووریش بیت لەسەر ھیدایەت و ڕێنوێنی کردنیان، وە ھەموو ھۆکارەکانیش بگریتە بەر لەو پێناوەدا، ئەوا ئەو کەسەی خوای گەورە گومڕای بکات سەرکەوتوو و موەفەقی ناکات بۆ ھیدایەت و ڕێنوێنی کردن، وە ئەوانە جگە لە خوای گەورە کەسێکی تر نابین سەریان بخات و سزایان لەسەر لادات. info
التفاسير:

external-link copy
38 : 16

وَأَقۡسَمُواْ بِٱللَّهِ جَهۡدَ أَيۡمَٰنِهِمۡ لَا يَبۡعَثُ ٱللَّهُ مَن يَمُوتُۚ بَلَىٰ وَعۡدًا عَلَيۡهِ حَقّٗا وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعۡلَمُونَ

ئەوانەی باوەڕیان بە زیندوو بوونەوەی پاش مردن نەبوو سوێندیان خوارد، وە زۆریش ڕۆچوون لە سوێندەکەیاندا - وتیان - : ئەو کەسەی مرد خوای گەورە زیندووی ناکاتەوە، بەبێ ئەوەی ھیچ بەڵگەیەکیان ھەبێت لەسەر ئەوەی وتیان، خوای گەورە دوای ئەوە دەفەرموێت: بەڵێ ئەوەی مرد خوای گەورە جارێکی تر زیندووی دەکاتەوە، ئەمەش بەڵێنێکی ھەق و ڕاست و دروستی خوای گەورەیە، بەڵام زۆربەی زۆری خەڵکی نازانن کە خوای گەورە مردووەکان زیندوو دەکاتەوە، بۆیە نکۆڵی لەوەھا کارێک دەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
39 : 16

لِيُبَيِّنَ لَهُمُ ٱلَّذِي يَخۡتَلِفُونَ فِيهِ وَلِيَعۡلَمَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ أَنَّهُمۡ كَانُواْ كَٰذِبِينَ

لە ڕۆژی قیامەتدا خوای گەورە ھەر ھەموو مردووەکان زیندووە دەکاتەوە، تاوەکو ھەقیقەت و ڕاستی ئەوەیان بۆ ڕوون بکاتەوە کە ڕای جیاوازیان تێیدا ھەبوو، لە یەک خوا پەرستی و زیندووبوونەوە و پێغەمبەرایەتی، بۆ ئەوەی بێباوەڕان بزانن کە ئەوان دۆرزن بوون لەوەی ھاوەڵ و شەریکیان بۆ خوا بڕیاردا، وە نکۆڵیان لە زیندووبوونەوەی پاش مردن دەکرد. info
التفاسير:

external-link copy
40 : 16

إِنَّمَا قَوۡلُنَا لِشَيۡءٍ إِذَآ أَرَدۡنَٰهُ أَن نَّقُولَ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ

بێگومان ئێمە ئەگەر بمانەوێت مردووەکان زیندوو بکەینەوە و گیانیان بکەینەوە بەبەردا ھیچ شتێک نییە ببێتە ڕێگر لە پێشماندا ، تەنھا ھێندە بەسە ھەر شتێکمان بوێت کە ببێت پێی بڵێین (ببە) بێگومان دەبێت و ھیچ شتێکیش نابێتە ڕێگر. info
التفاسير:

external-link copy
41 : 16

وَٱلَّذِينَ هَاجَرُواْ فِي ٱللَّهِ مِنۢ بَعۡدِ مَا ظُلِمُواْ لَنُبَوِّئَنَّهُمۡ فِي ٱلدُّنۡيَا حَسَنَةٗۖ وَلَأَجۡرُ ٱلۡأٓخِرَةِ أَكۡبَرُۚ لَوۡ كَانُواْ يَعۡلَمُونَ

ئەوانەی ماڵ و شار و کەسوکار و سەروەت و سامانی خۆیان لەبەر ڕەزامەندی خوای گەورە بەجێھێشت و لە وڵاتی بێباوەڕانەوە کۆچیان کرد بۆ وڵاتی ئیسلام و موسڵمانان، دوای ئەوەی بێباوەڕان ئازاریاندان و ناچاریان کردن، ئەوا بێگومان ھەر لە دونیا ڕێگا و شوێنێکی باشی وایان پێدەدەین کە سەربەرز و خاوەن شکۆ بن تێیدا، وە ئەجر و پاداشتی دواڕۆژ بۆ ئەوانە زۆر گەورەترە چونکە پاداشتی دواڕۆژ بەھەشتی نەبڕاوەی تێدایە، خۆ ئەگەر ئەوانەی لە کۆچکردن دواکەوتن و کۆچیان نەکرد بیانزانیایە کە ئەجر و پاداشتی کۆچەرەکان چەندێک گەورە و مەزنە ئەوا ھەرگیز دوانەدەکەوتن. info
التفاسير:

external-link copy
42 : 16

ٱلَّذِينَ صَبَرُواْ وَعَلَىٰ رَبِّهِمۡ يَتَوَكَّلُونَ

ئەوانەی لە رێگای خوا کۆچیان کرد، ئەوانە بوون کە ئارامیان گرت لەسەر سزای گەلەکانیان و دوور کەوتنەوە لەخزم و کەسوکار و نیشتمانیان، وە ئارامیان گرت لەسەر تاعەت و گوێڕایەڵی خوای گەورە، ئەوان لەھەموو کاروبارێکیاندا تەنھا پشتیان بە خوای گەورە دەبەست، بۆیە خوای گەورەش ئەو ئەجر و پاداشتە گەورەی پێ بەخشین. info
التفاسير:
ಈ ಪುಟದಲ್ಲಿರುವ ಶ್ಲೋಕಗಳ ಉಪಯೋಗಗಳು:
• العاقل من يعتبر ويتعظ بما حل بالضالين المكذبين كيف آل أمرهم إلى الدمار والخراب والعذاب والهلاك.
مرۆڤی ژیر ئەو کەسەیە لە چیرۆک و بەسەرهاتی بێباوەڕانی تر و ئەوەی بەسەریاندا ھاتووە پەند و ئامۆژگاری وەربگرێت، سەرنج بدات چۆن سەرەنجامیان وێران بوون و ماڵ کاولی و سزا و تیاچوون بوو. info

• الحكمة من البعث والمعاد إظهار الله الحقَّ فيما يختلف فيه الناس من أمر البعث وكل شيء.
حیکمەت لە زیندووبوونەوە و گەڕانەوە بۆ لای خوا لە ڕۆژی دواییدا، دەرکەوتنی ئەو ھەق و ڕاستیەیە کە خەڵکی تێیدا ناکۆک و ڕاجیا بوون سەبارەت بە زیندووبوونەوە و زۆر شتی تریش. info

• فضيلة الصّبر والتّوكل: أما الصّبر: فلما فيه من قهر النّفس، وأما التّوكل: فلأن فيه الثقة بالله تعالى والتعلق به.
فەزڵ و پلەوپایەى ئارامگرتن و تەوەکول چونکە ئارامگرتن -صەبر- ناچارکردنی نەفس لەسەر قبوڵکردنی ناڕەحەتیەکانی تێدایە، وتەوەکول متمانەیە بە خواى گەورە -سبحانه وتعالى- و پەیوەست بوونە تەنها بە ئەو زاتە. info

• جزاء المهاجرين الذين تركوا ديارهم وأموالهم وصبروا على الأذى وتوكّلوا على ربّهم، هو الموطن الأفضل، والمنزلة الحسنة، والعيشة الرّضية، والرّزق الطّيّب الوفير، والنّصر على الأعداء، والسّيادة على البلاد والعباد.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر پاداشتی گەورەی کۆچەرانی ڕێگای خوا: ئەوانەی وڵات و جێگا و ڕێگا و ماڵ وسەروەت و سامانی خۆیان لەبەر ڕەزامەندی خوا واز لێھێنا، وە ئارامیان گرت لەسەر ئەزیەت و ئازاری گەلەکانیان، وە پشتیان بە پەروەردگاری خۆیان بەست، ئا ئەوە جێگا و ڕێگای باشترە، وە ئەوە ژیانی پڕ لە ڕەزامەندییە، وە ئەوە ڕزق و ڕۆزی پاکوخاوێن و بەردەستە، وە سەرکەوتن بەسەر دوژمناندا، وە شکۆمەندی و گەورەیی و دەسەڵات بەسەر تەواوی وڵات و بەندەکانی خوا. info