ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
10 : 73

وَٱصۡبِرۡ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَٱهۡجُرۡهُمۡ هَجۡرٗا جَمِيلٗا

ئارام بگرە لەسەر ئەو وتە ناشرینانەی کە بێباوەڕان دەیڵێن لەتانە وتەشەر وجنێودان پێت، وە بەشێوەیەکی جوان دەسیان لێ ھەڵبگرە و وازیان لێبھێنە بەبێ ئازاردان (بەو مانایەی ڕووبەڕوویان مەبەرەوە وجەنگیان لەگەڵ مەکە، ئەمەش فەرمانی پەروەردگار بوو پێش دابەزینی فەرمان بە جیھاد کردن). info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• أهمية قيام الليل وتلاوة القرآن وذكر الله والصبر للداعية إلى الله.
گرنگی شەو نوێژ وقورئان خوێندن وزیکر ویادی اللە -تەعالا- وئارام گرتن بۆ کەسانێک بانگەواز دەکەن بۆلای اللە -تەعالا-. info

• فراغ القلب في الليل له أثر في الحفظ والفهم.
یەکلایی بوونەوەی دڵ لەشەودا بۆ پەرستن ویادی اللە -تەعالا- کاریگەری گرنگی ھەیە لەسەر لەبەرکردنی قورئان وخۆپاراستن لەگوناھـ و تاوان وتێگەیشتن لەمانا ومەبەستەکانی قورئان. info

• تحمّل التكاليف يقتضي تربية صارمة.
بەرگەگرتن وجێبەجێکردنی ئەو داواکاریانەی اللە -تەعاﻻ- لەبەندەکانی داوای کردووە پەروەردەیەکی توند وتۆڵی دەوێت. info

• الترف والتوسع في التنعم يصدّ عن سبيل الله.
خۆشگوزەرانی وزیادەڕۆیی کردن ونغرۆ بوون لەناز ونیعمەتەکانی دونیا ھۆکاری بەرھەڵستی کردنە لە ڕێگا وڕێبازی اللە -تەعالا-. info