Traduzione dei Significati del Sacro Corano - Traduzione curda dell'Abbreviata Esegesi del Nobile Corano

Numero di pagina:close

external-link copy
164 : 2

إِنَّ فِي خَلۡقِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَٱخۡتِلَٰفِ ٱلَّيۡلِ وَٱلنَّهَارِ وَٱلۡفُلۡكِ ٱلَّتِي تَجۡرِي فِي ٱلۡبَحۡرِ بِمَا يَنفَعُ ٱلنَّاسَ وَمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مِن مَّآءٖ فَأَحۡيَا بِهِ ٱلۡأَرۡضَ بَعۡدَ مَوۡتِهَا وَبَثَّ فِيهَا مِن كُلِّ دَآبَّةٖ وَتَصۡرِيفِ ٱلرِّيَٰحِ وَٱلسَّحَابِ ٱلۡمُسَخَّرِ بَيۡنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلۡأَرۡضِ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يَعۡقِلُونَ

بێگومان لە دروستکردنی ئاسمانەکان وزەوی وئەو ھەمووە دروستکراوە سەر سوڕێھنەرانەوە لە (ئەستێرە و کەھکەشانەکان)، وە لە بەدواھاتنی شەو وڕۆژ، وە لەو کەشتی گەلەی کە بەناو دەریاکاندا بەخۆیان وبارەکانیانەوە ھاتوچۆ دەکەن لە خواردن و جلوبەرگ وجگە ئەوانەیش کە مرۆڤ سودمەندە لێیان، وە لەو بارانەی کە خوای گەورە لە ئاسمانەوە دەیبارێنێت وزەوی مردووی پێ زیندوو دەکاتەوە بە ڕواندنی کشتوکاڵ وگژ وگیا، وە لەو ھەموو گیانلەبەرانەی تێیدا بڵاوی کردونەتەوە، وە لە جوڵانەوە وھاتوچۆ پێکردنی بایەکان، کە ھەر جارەی بەجۆرێک ولەجێگایەکەوە ھەڵدەکەن، وە لەو ھەورانەش وا لەنێوان ئاسمان وزەویدا ڕاگیراون وملکەچ کراون، لە ھەموو ئەمانەی باسمانکردن بەڵگە ونیشانەی ڕوون وئاشکرا ھەن لەسەر تاک وتەنھای پەروەردگاری پاکوبێگەرد، بۆ کەسانێک بیر لە بەڵگە ونیشانەکان بکەنەوە وژیری خۆیان بخەنە کار و لێی تێبگەن. info
التفاسير:

external-link copy
165 : 2

وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَتَّخِذُ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَندَادٗا يُحِبُّونَهُمۡ كَحُبِّ ٱللَّهِۖ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَشَدُّ حُبّٗا لِّلَّهِۗ وَلَوۡ يَرَى ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓاْ إِذۡ يَرَوۡنَ ٱلۡعَذَابَ أَنَّ ٱلۡقُوَّةَ لِلَّهِ جَمِيعٗا وَأَنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلۡعَذَابِ

لەگەڵ ئەو ھەمووە بەڵگە ونیشانانە لەسەر گەورەی دەسەڵاتی پەروەردگار، کەچی ھەندێک لەخەڵکی ھێشتا ھاوەڵ وشەریک بۆ خوای گەورە بڕیار دەدەن ولەگەڵ ئەودا پەرستراوێکی تری وەک خوا بۆ خۆیان دادەنێن و وەک خوایش خۆشیان دەوێن، بەڵام ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە خوای گەورەیان لەھەموو شتێک زیاتر خۆش دەوێت، چونکە ئەوان ھیچ کەسێک ناکەنه ھاوەڵ بۆ خوای گەورە، ئەوان پەروەردگاریان لە خۆش وناخۆشیدا ھەر خۆش دەوێت، بەڵام ئەو ھاوەڵ بڕیاردەرانە تەنھا لەکاتی خۆشیدا خواکانی خۆیان خۆش دەوێت، وە لەکاتی تەنگا و پێویستشدا ھاوار دەکەنه (اللە) وھانای بۆ دەبەن، ئەگەر بھاتایە ئەو ستەمکارانەی کە ھاوەڵ بۆ خوا بڕیار دەدەن وتاوان وگوناە ئەنجام دەدەن ئەو ڕۆژە سەخت و سزایەیان ببینیایە کە دووچاریان دەبێت لە قیامەتدا، بۆیان دەردەکەوێت کە ھەرچی ھێز وتوانا ھەیە ھەر ھەمووی ھی خوای گەورەیە، وە سزای سەخت وقورسە بۆ ئەوانەی سەرپێچیان کردووە، ئەگەر ئەوەیان ببینیایە ھەرگیز ھیچ کەسێکیان نەدەکردە ھاوەڵ بۆ خوای گەورە. info
التفاسير:

external-link copy
166 : 2

إِذۡ تَبَرَّأَ ٱلَّذِينَ ٱتُّبِعُواْ مِنَ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُواْ وَرَأَوُاْ ٱلۡعَذَابَ وَتَقَطَّعَتۡ بِهِمُ ٱلۡأَسۡبَابُ

ئەو کاتە کە سەرۆک وبەرپرسەکان لە شوێنکەوتوانی لاواز وبێ نەوای خۆیان حاشا دەکەن وخۆیانی لێ بەری دەکەن، کاتێک کە بەچاوی خۆیان ناڕەحەتیەکانی ڕۆژی دوایی وسەخەتیەکانی دەبینن، ھەموو پەیوەندی وھۆیەکانی ڕزگار بوونی نێوانیان بچڕا ولێکترازا. info
التفاسير:

external-link copy
167 : 2

وَقَالَ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُواْ لَوۡ أَنَّ لَنَا كَرَّةٗ فَنَتَبَرَّأَ مِنۡهُمۡ كَمَا تَبَرَّءُواْ مِنَّاۗ كَذَٰلِكَ يُرِيهِمُ ٱللَّهُ أَعۡمَٰلَهُمۡ حَسَرَٰتٍ عَلَيۡهِمۡۖ وَمَا هُم بِخَٰرِجِينَ مِنَ ٱلنَّارِ

لاواز و شوێنکەوتوەکانیش دەڵێن: خۆزگە دەگەڕاینەوە بۆ دونیا تاوەکو خۆمان بەری بکردایە لە سەرۆک و پێشەواکانمان ھەروەک چۆن ئەوان حاشایان کرد لە ئێمە وخۆیان بەری کرد لێمان، ھەر بەو شێوەیە خوای گەورە سەرەنجامی کارو وکردەوەی خۆیان نیشاندەدات کە سزای سەختی ڕۆژی دواییە، کە لەئەنجامی شوێنکەوتنی ئەو سەرۆکانە بە بەتاڵ و بە ناھەق بوو بە بەشیان، کە دەبێتە مایەی پەشیمانی و داخ وخەفەت بۆیان، ھەرگیز لەو ئاگرەیش ھاتنە دەرەوەیان نیە. info
التفاسير:

external-link copy
168 : 2

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ كُلُواْ مِمَّا فِي ٱلۡأَرۡضِ حَلَٰلٗا طَيِّبٗا وَلَا تَتَّبِعُواْ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيۡطَٰنِۚ إِنَّهُۥ لَكُمۡ عَدُوّٞ مُّبِينٌ

ئەی خەڵکینە لەڕزق وڕۆزی سەر زەوی بخۆن لە بەروبومی ئاژەڵەکان ودار ودرەخت، لەو بەروبومانەی کە بەدەستھێنانیان حەڵاڵ وپاکوخاوێنە و پیس وپۆخڵ نیە، وە ھەرگیز شوێن ئەو ھەنگاوانەی شەیتان نەکەون کە پەلکێشتان دەکات بۆلای خۆی، چونکە بێگومان شەیتان دوژمنی ڕوون وئاشکرای ئێوەیە، بۆیە دروست نیە مرۆڤی ژیر شوێن دوژمنەکەی بکەوێت کە سوورە لەسەر ئازاردان وگومڕاکردنی! info
التفاسير:

external-link copy
169 : 2

إِنَّمَا يَأۡمُرُكُم بِٱلسُّوٓءِ وَٱلۡفَحۡشَآءِ وَأَن تَقُولُواْ عَلَى ٱللَّهِ مَا لَا تَعۡلَمُونَ

شەیتان فەرمانتان پێدەکات بە کاری خراپ وگوناھی گەورە، وە ھانیشتان دهدات کە شتێک بڵێن بەدەم خواوە لە بیروباوەڕ و ئەحکامەکانی شەریعەت بەبێ ھیچ زانیاریەک کە لایەن خوای گەورە یان پیغەمبەرەکەیەوە ھاتبێت. info
التفاسير:
Alcuni insegnamenti da trarre da questi versi sono:
• المؤمنون بالله حقًّا هم أعظم الخلق محبة لله؛ لأنهم يطيعونه على كل حال في السراء والضراء، ولا يشركون معه أحدًا.
باوەڕداری ڕاستەقینە ئەو باوەڕدارەیە کە خوای گەورەی لە ھەموو کەس خۆشتر بوێت، چونکە ئەوان لە ھەموو بار ودۆخێکدا، لە خۆش وناخۆشیدا گوێڕایەڵی خوا دەکەن، وە ھیچ کەسیش ناکەنه ھاوەڵ وھاوبەشی. info

• في يوم القيامة تنقطع كل الروابط، ويَبْرَأُ كل خليل من خليله، ولا يبقى إلا ما كان خالصًا لله تعالى.
لەڕۆژی دواییدا ھەرچی پەیوەندی ھەیە دەبچڕێت ونامێنێت، وە ھەموو دۆست وخۆشەویستێک حاشا لە دۆست وخۆشەویستەکەی دەکات وخۆی لێ بەری دەکات، وە ھیچ شتێک نامێنێت ئەوە نەبێت کە بە موخلیصی و دڵسۆزی بۆ خوای گەورە وباڵادەست کرابێت. info

• التحذير من كيد الشيطان لتنوع أساليبه وخفائها وقربها من مشتهيات النفس.
ئاگادار بوون لە فڕوفێڵەکانی شەیتان، چونکە ھۆکارەکانی جۆرا وجۆر و شاراوەن، وە زۆریش نزیکن لە ئارەزووەکانی مرۆڤەوە. info